دواین هەواڵ

2022-09-28 #راگەیەندراوێک لەشانەی #راگەیاندن و #هۆشیاری #پێشمەرگەوە 2022-09-28 ڤیدیۆیەکی دیکەی راستەوخۆ لەکاتی بۆردومانی بنکەکانی PAK لە لایان دەوڵەتی تارانەوە 2022-09-28 لێدوانی سەرۆكی PAK بەبۆنەی بۆردومانی بنكەكانی پارتی ئازادیی كوردستان و لایەنەكانی دیكەی رۆژهەڵات لە لایان دەوڵەتی تارانەوە 2022-09-28 دیمەنەكانی دووای یەكەم بۆردومانی بنكەكانی PAK 2022-09-28 لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان بۆردومانی سوپای پاسداران بۆ سەر هەرێمی کوردستان مەحکوم دەکا.. 2022-09-28 پارێزگاری هەولێر: "بە توندی ئیدانەى بەزاندن و پێشێلکارى و هێرشەکانی ئێران دەکەین به‌هه‌ر پاساوێک بێت بۆسەر خاکى هەرێمى کوردستان" 2022-09-28 ڤیدیۆیەکی دیکە لە ساتی بۆردومانی بنکەکانی PAK و برینداربوونی چەند پێشمەرگەیەک. 2022-09-28 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێكی كوردستانی كرد. 2022-09-28 سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکات 2022-09-27 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 44 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (کرماشان، سنە و مەهاباد لە یازدەیەمین رۆژی راپەڕین‌دا) 2022-09-26 حسێن یەزدان پەنا: ئه‌و خەڵکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەسه‌ر شه‌قامن ئێمه‌شیان له‌گه‌ڵن ئێمه‌ دابڕاو نین له‌وان 2022-09-26 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 43 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو رۆژهەڵات لە راپەڕین بەردەوامە 2022-09-25 وەڵام بە نامەیەکی سەرئاوەڵا بۆ کۆبوونەوەی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کورستان 2022-09-25 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 42 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (رۆژهەڵات لە ٩ ھەمین ڕۆژی ڕاپەڕیندا) 2022-09-24 ⭕️ ڕێبەری خەباتی سەربەخۆیی ڕۆژھەڵات : پەیامێک بۆ ڕۆڵەکانی ڕۆژھەڵات

کوردستانی

مانگرتی گشتیی لە رۆژهەڵات بەبۆنەی لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد حەیدەر قوربانی

23/12/2021

ڕۆژی پێنج‌شەمە ٢ی بەرفرانباری ١٤٠٠ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی سنە، کامیاران و بانه لە ناڕەزایەتییەک مەدەنی بە بۆنەی لە سێدارەدانی زیندانی سیاسیی کورد، حەیدەر قوربانی، دەستیان دایە مانگرتنی گشتی.
 لە سوشیال میدیاکان کۆمەڵێک وێنە لە شاری سنە بڵاو کراووە کە نیشانی دەدات کاسبکارانی ئەم شارە بە شێوەیەکی بەرین لەم مانگرتنەکەدا بەشدارییان کردووە و دووکانەکانیان داخستووە هاوکات  هاوشێوەی سنە بازاڕەکانی شارەکانی بۆکان، بانه و نەغەدە لەم مانگرتنە بەشدار بوونە و بە پێ هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەتییەکان دۆخێکی ئەمنییەتیی تووند و سەربازییان لە شاری کامیاران‌دا زاڵ کردووە.
مانگرتنی گشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ڕاگەیەندراوی چالاکانی مەدەنیی کورد لە ڕۆژی سێ‌شەمە ٣٠ی سەرماوەز بەڕێوەچووە کە تێدا داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرابوو بۆ مەحکووم‌کردنی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سیاسەتی "ئینکار، سەرکوت و تۆقاندنی کۆماری ئیسلامی" ڕۆژی پێنج‌شەمە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و خۆیان لە کردنەوەی دووکان و بازاڕەکانیان ببوێرن.
لەم ڕاگەیندراوەدا جگە لە ئاماژەدان بە دەرکردنی بڕیاری سزای سێدارە بۆ چند زیندانی سیاسیی‌ کوردی دیکە هاتبوو کە "ئێمە دەتوانین بەم جۆرە مانگرتنە، کاریگەریمان هەبێت لەسەر هەڵوەشاندنەوە و کەم‌کردنەوەی سزای ناڕەوا بە دژی ئەم زیندانیە سیاسییانە."
حەیدەر قوربانی ڕۆژی یەک‌شەمە ٢٨ی سەرماوەز بە شێوەیەکی نهێنی و بەبێ مافی دوایین دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی‌دا، لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.
ئەوڕۆ کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەک‌گرتووەکان لە ڕاگەیندراوێک‌دا لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی بە دەستی کۆماری ئیسلامیی بە تووندترین شێوە مەحکووم کردووە.
کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیندراوەکەی خۆیان‌دا ڕایانگەیاندووە لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی "لادانێکی زەق و ئاشکرای ئێرانە لە بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی یاسا نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ‌دا."
کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرباری بە سەقەت‌زانینی ڕەوتی دادوەری سەبارەت بە تۆمەتەکان دژی حەیدەر قوربانی، وتوویانە بڕیاری سزای سێدارەیش بە شێوەیەی نهێنی و لە کاتێک‌دا جێبەجێکراوە، کە ڕەوتی لێکۆڵینەوەی دادوەری بۆ داخوازیی پێداچوونەوەکەی کۆتایی پێ‌نەهاتبوو.
لە ڕاگەیندراوەکەی کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان‌دا هاتووە: "ئێمە زۆر بەداخەوەین لەمەی کە بەرپرسانی ئێران سەرباری داخوازییە بەردەوامەکانی نێمە بڕیارن‌دا سزای لە سێدارەدانی بەڕێز قوربانی جێبەجێ بکەن."

زۆرترین خوێنراو

سەرەوە