دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

کوردستانی

بەرێوەچوونی یەکەم رۆژی رێورەسمی پرسەی خولێیخۆشبێت عەلی قازی محەممەد لە ئاڵمان

11/07/2022

بەرێوەچوونی یەکەم رۆژی رێورەسمی پرسەی خولێیخۆشبێت عەلی قازی محەممەد لە ئاڵمان

سەعات 12:00 رۆژی دووشەممە 11 جولای 2022، بەبۆنەی کۆچی دووایی خوالێیخۆشبت جەنابی عەلی قازی کوڕی پێشەوا قازی محەممەد و سەرۆکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان، لە شاری کۆڵنی ئاڵمان، یەکەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو بەڕێوەچوو.
لە رێورەسمەکەدا بەشێکی بەرچاو لە نوێنەرانی حیزب و لایەنە کوردستانییەکان،  کەسایەتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدار بوون و لە لایان بنەماڵەی قازییەکان و بەشێک لە ئەندامانی سەرکرایەتی PAK لە ئاڵمان، پێشوازییان لێکرا.
رێورەسمەکە بەخوێندنەوەی ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد. پاشان پەیامی بنەماڵەی قازی لە لایەن کوردۆ عەلی قازییەوە پێشکەش کرا. دواتر پەیامی پارتی ئازادیی کوردستان لە لایان هەڤاڵ بیژەن زیباییئەندامی مەجلیسی گشتیی PAK ەوە خوێندرایەوە. 
لە درێژەی رێورەسمەدا چەندین پەیام لە لایان نوێنەرانی پارتە بەشداربووەکان و کەسایەتییەکانەوە پێشکەشکران.
هەروەها هەڤاڵ شەماڵ پیران ئەندامی کومیتەی ناوەندیی PAK و ژمارەیەک لە ئەندامی رێکخستنەکانی PAK لە دەرەوەی وڵات بەشدارییان لە رێکخستن و بەڕێوەچوونی رێورەسمەکەدا کرد. 
شایانی باسە کە ڕێورەسمەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت لە هەمان شوێن و لە سەعات 15:00 ەوە.

پارتی ئازادیی کوردستان 
کۆمیتەی رێکخستنی ئاڵمان
11 جولای 2022

سەرەوە