دواین هەواڵ

2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا

ڕاگەیەندراو

پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان لاوان مێشک و بازوو و پێشەنگی خەباتی رێگای سەربەخۆیی کوردستانن

12/08/2022


پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان
لاوان مێشک و بازوو و پێشەنگی خەباتی رێگای سەربەخۆیی کوردستانن


لاوانی تێکۆشەری کورد!
کچان و کوڕانی ماندوویی نەناس!
12 ئۆگێست رۆژی جیهانیی لاوانە و ئەم رۆژە لە  17 دێسامبەری 1999ـەوە لەلایان کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریی کراوە.  
لاوانی نەتەوەی کورد تەنیا لەناو دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان‌دا دەرفەت و دەرەتانی گەشەکردن و گەیشتن بە مافەکانیان هەیە.
لاوانی کورد وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکیی نەتەوەی کورد ئاکامە تفت و تاڵەکانی داگیرکراویی نەتەوە و نیشتمانەکەیان پێوە دیارە و زیاتر لە هەر پێکهاتەیەکی دیکە لەژێر گوشاری پیلان و سیاسەتی داگیرکەراندان. دەوڵەتی داگیرکەر بە سیاسەت و پیلانی جۆراوجۆری ئاسمیلاسیۆن، گرتن، لێدان، کوشتن، برسیکردن، تێکدانی باری دەروونی و گیرۆدەکردنیان بە مادەی هۆشبەر و کۆت و بەندکردنی سەرجەم ئازادییە مەدەنی و رێکخراوەییەکان و دەیان تاوانی دیکە لاوانی ئەم نەتەوەیەیان لە سەرجەم مافەکانیان بێبەشکردووە.
یەکدەنگی و یەکڕیزی و گوتاری هاوبەشی لاوان و کۆوەبوونیان لەژێر ئاڵای کوردستان و خەباتی هاوبەشیان بۆ بەدیهێنانی سەروەریی سیاسی و سەربەخۆیی کوردستان تاکە رێگایە بۆ دەستەبەرکردنی سەرجەم مافەکانیان. دابینکردنی گشت مافەکانی تاک و کۆی کورد لە گرەوی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستاندایە و دەستەبەرکردنی سەرجەم ماف و داخوازییەکانی لاوانی کورد پەیوەستە بەوەوە.
رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK لە رۆژی جیهانیی لاوان‌دا پیرۆزبایی لە سەرجەم لاوانی کوردستان بەگشتیی و بەتایبەتیی کچان و کوڕانی ریزەکانی سپای میللیی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان دەکات، کە ئازایانە شانیان داوەتەبەر بەرپرسایەتی نەتەوەیی و نیشتمانییان و تا راماڵینی دواسەربازی داگیرکەر لەسەر خاکی کوردستان وچان نادەن و رێخۆشکەر و رچەشکێنی رێگای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستانن.

رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK
21 گەلاوێژی 2722
12 ئۆگێست 2022

 

سەرەوە