دواین هەواڵ

2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا 2024-03-08 به‌یاننامه‌ی تیپی ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستان TAK به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-08 پەیامی سەرۆکی PAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-07 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی رۆژی جیهانی 8ی مارس 2024-03-06 بە بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان، مامۆستا پۆڵا نانەوازادە بە خاک سپێردرا 2024-03-06 پرسەنامەی سەرۆکی PAK بەبۆنەی مەرگی پۆلێک هونەرمەندی کوردستان 2024-03-01 ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو دیسان ناسنامە و پرس و کۆڵنەدانی خۆی نواندەوە! راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەبۆنەی شکستی تاران لە کوردستان 2024-02-25 دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

کوردستانی

هێزەکانی تاران کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بریندار دەکەن

22/11/2021

رۆژی دووشەممە 1 سەرماوەزی 2721 (22 نۆڤامبری 2021)، هێزە داگیرکەرەکانی تاران، لە ناوچەی سنووریی نەوسوودی سەر بە شاری پاوە، کۆڵبەرێکی کورد بەر دەسڕێژی گوللە دەدەن و لە ئاکامدا بریندار دەبێت. 
بەپێی راپۆرتی هرانا، ئەو کۆڵبەرە ناوی سەعید رەحیمی خەڵکی ئاوایی جانووری سەر بە شاری مەریوانە و پاش بریندارکردنی لە لایان هێزەکانی بەرفەرمانی تاران، لە لایان خەڵکەوە رەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندروستییەکان کراوە بۆ چارەسەر. 
شایانی باسە، بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەڕای دەوڵەمەندیی ناوچەکانیان بە دەیان کانزا و لەباتی رەخساندنی دەرفەتی کارکردن بۆیان لە رێی دروستکردنی کۆمپانیا، بەڵام لە لایان دەوڵەتی تارانەوە پشتگوێ خراون و ژیانێکی قورس بەسەردەبەن. هەربۆیە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان، پەنا دەبەنە بەر کارێکی قورس و پڕ مەترسیی بەناوی "کۆڵبەری"ی. 
ساڵانە جگە لەوەی بەهۆی سەختیی ناوچەکان و چیاکانەوە دەیان کۆڵبەر هەڵدەدێرێن و زیانیکی زۆری گیانی و مادییان بەردەکەوێ، لە لایان هێزە بەرفەرمانەکانی تارانەوەش رێگرییان لێدەکرێ و رێگە نادەن بژێوی ژیانیان لەو رێگە مەترسیدارەوە دەستبکەوێ، بەر دەسرێژی هەڕەمەکیانە دەدرێن و ساڵانە دەیان کۆڵبەر گیان لەدەستدەدەن و دەیانی دیکەش بریندار دەبن..

سەرەوە