دواین هەواڵ

2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا

سەرۆکایەتیی

حسەین یەزدانپەنا ماستەری لە زانستە سیاسییەکان وەرگرت

15/12/2021

لە پۆستێکدا لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک، بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، وەرگرتنی بڕوانامەی بەڵگەنامەی لە "زانستە سیاسیییەکان" لە زانکۆی سەلاحەدین، راگەیاند.

 
 حسەین یەزدانپەنا لەکاتی پێشکەشکردنی ماستەرنامەکەی

لە تویتەکەدا سەرۆکی PAK ئاماژەی بە رۆژ و شوێنی پێشکەشکردنی ماستەرامەکەی کردووە و نووسیویەتی: "دوێنێ سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی٢٧٢١(١٤دیسامبری٢٠٢١)،لە هۆڵی سمینارەکانی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین، تاووتوێی ماستەرنامەکەم(کاریگەرییەکانی بەجیهانییبوون لەسەر نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان) بەڕێوە چوو. لە کۆتاییدا لێژنەی گفتووگۆ و هەڵسەنگاندن،بەڵگەنامەی ماستەری لە زانستەسیاسییەکان پێبەخشیم."
لە درێژەدا یەزدانپەنا نووسیوتەی کە: ماستەرنامەکەم پێشکەش کردووە بە ھاوسەرە ئازیزەکەم و قارەمانانی نەبەردی مێژوویی پردێ و ئەو ھەڤاڵە پێشمەرگانەی لە ماوەی خوێندنمدا،زەحمەتیان کێشا بوو و ھاتووچۆیان لەگەڵ کردبووم."
لە درێژەدا حسەین یەزدانپەنا سوپاسی خۆی پێشکەشی هەموو ئەو کەسانە کردووە کە لە ماوەی خوێندنیدا هاوکار و پاڵپشتی بوون و دەڵی: "ئاوەدان و پایەدار بێ ھەرێمی کوردستان و حکوومەتەکەی، مەکۆی خەبات و خوێندن و داڵدەدانی تێکۆشەرانی ھەرچوارپارچەی نیشتمانی دابەشکراو."
لە کۆتاییدا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، ئاماژەی بە قۆناغەکانی خوێندنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشداریی لە چالاکییە سیاسییەکان و هەڵگرتنی بەرپرسایەتی سیاسیی و پێشمەرگایەتی دەکا و رایگەیاندووە: "منیش پاش هات ونەهاتێکی زۆر لە پاڵ ئەرکە حیزبیی و پێشمەرگایەتییەکانمدا دەرفەتم بۆ هەڵکەوتەوە بخوێنم.بەڵام دیسان لە کاروان بەجێمام و بەدەرنگ کەوتم. ساڵی ٢٠١٤ لە پشت مێزی خوێندنەوە، چوومە پشت سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی داعش و پارێزگاریی لە کورد و کوردستان. لە گەڵ هەڤاڵە مەردەکانم سێ ساڵ بەو ئەرکەوە خەریک بووین. پیلانگێڕییە نێودەوڵەتیی و گەلەکۆمە هەرێمییەکەی ٢٠١٧ بۆ داگیرکردنی کەرکووک و هەولێر و کۆتاییهێنان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان، دیسان ئەرکی نوێی خستەوە سەر شان خۆم و هەڤاڵەکانم.لە ٢٠٢٠ گەڕامەوە سەر نامە تەواو نەکراوەکەم و دوێنێ ئەو قۆناغەم بڕی."


دەقی تویتەکەی سەرۆکی PAK:
دوێنێ سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی٢٧٢١(١٤دیسامبری٢٠٢١)،لە هۆڵی سمینارەکانی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین، تاووتوێی ماستەرنامەکەم(کاریگەرییەکانی بەجیهانییبوون لەسەر نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان) بەڕێوە چوو. لە کۆتاییدا لێژنەی گفتووگۆ و هەڵسەنگاندن،بەڵگەنامەی ماستەری لە زانستەسیاسییەکان پێبەخشیم.ماستەرنامەکەم پێشکەش کردووە بە ھاوسەرە ئازیزەکەم و قارەمانانی نەبەردی مێژوویی پردێ و ئەو ھەڤاڵە پێشمەرگانەی لە ماوەی خوێندنمدا،زەحمەتیان کێشا بوو و ھاتووچۆیان لەگەڵ کردبووم.
  لێرەوە جارێکی دیکە سپاسی گەرمی خۆم پێشکەش بە بەڕێز پرۆفیسۆر د.ساڵح عومەر عیسا، سەرپەرشتیاری ماستەرنامەکە دەکەم کە خۆی لە گەڵ ماندوو کردم و بە رێنوێنی و پێداچوونەوەکانی لەکڵ دەرچوو. هەروەها سپاسی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی تاووتوێ و هەڵسەنگاندن دەکەم.سپاس و پێزانین پێشکەشی بەرێزد.ئەحمەد دزەیی سەرۆکی پێشووی زانکۆی سەلاحەدین،هەروەها ستاڤی پێوەندییداری خوێندی باڵا بەگشتی و مامۆستا نەزهەت محەمەد ساڵح و  د.نەجدەت ئاکرەیی ومامۆستا سەرتیپ خالس بە تایبەتی دەکەم. رێز و سپاس بۆ  برایانی بەڕێزم: مامۆستا ئەیووب ئەیووبزادە، د. عەبدولحەکیم جوکەل، د. پەرویز رەحیم قادر و مامۆستاسەگڤان ئوسمان ھالۆ کە پاڵپشت و ھاندەرم بوون بۆ بڕینی ئەو قۆناغە. سپاس و رێز بۆ سەرجەم ئەو مامۆستا و راگر و سەرۆک بەشانەی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان کە لە ماوەی خوێندنی بەکالوریوس و ماستەردا، زەحمەتیان کێشاوە.ئاوەدان و پایەدار بێ ھەرێمی کوردستان و حکوومەتەکەی، مەکۆی خەبات و خوێندن و داڵدەدانی تێکۆشەرانی ھەرچوارپارچەی نیشتمانی دابەشکراو.
من خوێندنم بە چەند قۆناغی دابڕان و تێهەڵچوونەوەوە بەڕێ کردووە.
   لە بۆکان کاکڵی پۆلێک براو  هاودەم و هاواڵ بووین لە ناو توێژێکی فراوانی دۆست و هاوپۆل و هاوڕێی سەردەمی راپەڕین دژی رێژیمی پەهلەویی کە روومان لە «هەوادار»یی سیاسیی و پاشان هەڵگرتنی بەرپرسایەتیی لە تێکۆشانی سیاسیی و پێشمەرگەیی کرد.پاش نیشتنەوەی کوڵ و کەفەکان، یەکەم هەنگاوی سەربەخۆمان، راسان بوو لە هێڵی خەیانەتکارانەی «سازمانی ئەکسەریەت» و سووربوون لە سەر رێبازی بەرەنگاربوونەوەی تاران.پۆلی ئێمە زۆر بە تاق کەوتەوەو رێڕەوی ژیانمان لە گەڵ توێژی دۆستان و هاودەمان بەجارێ لێکدابڕا. رەشید و سەعید یەزدانپەنا بە دە ساڵ جیاوازییەوە، بە دوای یەکدا شەهید بوون. مایەوە ئەیووب ئەیووبزادە و من. مامۆستا ئەیووبزادە دوور لە زێد و ماڵباتی خۆی چاو و گوڕی لاوێتی لەسەر توێژینەوەو رووناک کردنەوەی رێبازی کوردایەتیی داناو لە پاڵ ئەوەشدا، خوێندی و ماستەری لە مێژووی سیاسیی کورد وەرگرت. منیش پاش هات ونەهاتێکی زۆر لە پاڵ ئەرکە حیزبیی و پێشمەرگایەتییەکانمدا دەرفەتم بۆ هەڵکەوتەوە بخوێنم.بەڵام دیسان لە کاروان بەجێمام و بەدەرنگ کەوتم. ساڵی ٢٠١٤ لە پشت مێزی خوێندنەوە، چوومە پشت سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی داعش و پارێزگاریی لە کورد و کوردستان. لە گەڵ هەڤاڵە مەردەکانم سێ ساڵ بەو ئەرکەوە خەریک بووین. پیلانگێڕییە نێودەوڵەتیی و گەلەکۆمە هەرێمییەکەی ٢٠١٧ بۆ داگیرکردنی کەرکووک و هەولێر و کۆتاییهێنان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان، دیسان ئەرکی نوێی خستەوە سەر شان خۆم و هەڤاڵەکانم.لە ٢٠٢٠ گەڕامەوە سەر نامە تەواو نەکراوەکەم و دوێنێ ئەو قۆناغەم بڕی.

حسەین یەزدانپەنا

٢٤ی سەرماوەزی٢٧٢١ک
١٥ی دیسامبری٢٠٢١ز

 
  حسەین یەزدانپەنا لەکاتی پێشکەشکردنی ماستەرنامەکەی

سەرەوە