دواین هەواڵ

2022-08-13 بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی کۆچی دوایی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە شاری هەولێر : 2022-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان لاوان مێشک و بازوو و پێشەنگی خەباتی رێگای سەربەخۆیی کوردستانن 2022-08-06 ئێرە چیرۆکی ناو کتێبە مێژووییەکان نییە... 2022-08-05 ⭕️بڕوانن بۆ ھەیبەتی لەشکری لەشکاننەھاتووی کوردستان؛ 2022-08-04 ⭕️ ئەو نەبەردانەی شانازییبەخشی مێژووی کوردایەتیی و خەباتی شۆڕەسوارانییەتی: 2022-08-02 ئەیمەن زەواهری سەرۆکی رێکخراوی القاعیدە لە ئەفغانستان کوژرا 2022-07-26 پارتی ئازادیی کوردستانPAK پاڵپشتیی هەمەلایەنەی لە کاکەییەکانی باشووری نیشتمان ڕادەگەیەنێت 2022-07-20 پێشوازی لە مەیتی عەلی قازی مۆری باتڵ ی لە حدوودەکانی سایکس پیکۆ دا 2022-07-20 بەڕێوەچوونی پرسەی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە هەولێر و سلێمانی 2022-07-20 🔶وتەی سەرۆکیPAKلە کۆتایی پرسەی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە مزگەوتی سەواف لە ھەولێر: 2022-07-16 راگەیەندراوێک لە پارتی ئازادیی کوردستانەوە سەبارەت بە پرسی بەخاکسپاردنی جەنابی عەلی قازی محەممەد 2022-07-13 دەسگیرکرانی هەشت هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایان هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە. 2022-07-12 سەرەخۆشینامەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. بۆ کۆچی دوایی کاک عەلی قازی موحەممەد. 2022-07-12 بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی، تاقانە کوری پێشەوا قازی محەمەد 2022-07-11 بەیاننامەی PAK بەبۆنەی کۆچی دوایی عەلی قازی محەممەد

هیتر

ڕاگەیاندراویPAKسه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی زیندانی سیاسیی حەیدەر قوربانی لەلایان دەوڵەتی داگیرکەر

19/12/2021

ڕاگەیاندراویPAK
 سه‌باره‌ت به‌ ئێعدامی زیندانی سیاسیی  حەیدەر قوربانی
لەلایان دەوڵەتی داگیرکەر

رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد!

كوردستانیانی نیشتمانپه‌روه‌ر!

    هاوكات له‌گەڵ پیلانگێڕی و تیرۆر و گرتن و درێژەی کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان؛ لە لایان ڕێژیمی داگیرکەری تاران، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ۲٨ی سەرماوەز تاران،  تاوان و جینایه‌تێکی دیکە دژ بە ڕۆڵەیەکی نەتەوەکەمان ده‌خوڵقێنێ و   “ حەیدەر قوربانی” خەڵکی کامیاران و  زیندانیی سیاسیی کورد، لە گرتووخانەی سنە به‌ سێداره‌ سپارد.

پارتی ئازادیی كوردستان ، داخ و په‌ژاره‌ی خۆی لە ئێعدامی" حەیدەر قوربانی"  ده‌رده‌بڕێ و  هاوبەشی خەمی  بنەماڵە و کەسوکار  و هاوڕێ و هەڤاڵەکانیەتی و سەرەخۆشی لە گشت خەڵکی   کوردستان دەکا.
هەروەها خه‌می  هەموو ئه‌و غه‌در و تاوانانه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر رقی پیرۆز و بڕیاری لێبڕاوی كه‌ ده‌بێ هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی به‌رفه‌رمانی تاران له‌ كوردستان رابماڵرێن و كۆتایی به‌سه‌روه‌ریی ئێران به‌ سه‌ر نیشتمانی داگیركراومان بێ.

پارتی ئازادیی كوردستانPAK


28 سەرماوەزی  2721 ك
19دیسامبری 2021 ز

سەرەوە