دواین هەواڵ

2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا

هیتر

کۆچی دوایی هەڤاڵی پێشمەرگە مام کاوە ئیلامیی

19/12/2021

کۆچی دوایی هەڤاڵی پێشمەرگە مام کاوە ئیلامیی

    بەداخ و کەسەری زۆرەوە، کۆچی دوایی هەڤاڵی پێشمەرگە: «بەراتعەلی فەرەجی»،ناسراو بە «مام کاوە ئیلامی» ڕادەگەینین.
هەڤاڵی کۆچکردوو «بەراتعەلی فەرەجی»،ساڵی٢٦٦٣ی کوردی(١٩٦٣زایینی) لە ئاوایی «خزڵ» ی سەربە شاری شێروانی ئیلام، لە دایکببوو. بەر لە هاتنی بۆ ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان لەشاری ئیلام نیشتەجێ بوو. ساڵی ٢٧١٥ لە دووهەمین ساڵی شەڕی داعشدا، بە خاووخێزانەوە روویان لە ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان کرد و پاش تێپەڕکردنی خولی پەروەردە،لە هێزی پێشەوا داندرا. لەو کاتەوە هەتا ساڵی ٢٠١٧،بەشداری بەشێک لە هەڵمەت و بەرگرییەکانی هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بوو لە زنجیرە چیای باتێوە لە رۆژاوای کەرکووک.هەروەها لە ئۆپەراسیۆنی گەورەی ناوەران-باشیک لە ئۆکتۆبر و نوامبری٢٠١٦دا بەشدار بوو.
   پاش پیلانگێڕی و گەلەکۆمە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکەی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ لە ریزی هێزی پێشەوا،لە گەڵ هێزکانی دیکەی پارتی ئازادیی کوردستان،لە بەرەی جەنگی پردێ دامەزرا.ماوەیەک پاش هێمن بوونەوەی دۆخی بەرەی پردێ،هەڤاڵ کاوە ئیلامی گوێزرایەوە بۆ کۆمیتەی پێوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان ؛بەڵام  بەهۆی سەرهەڵدانی نەخۆشییەوە بۆ چارەسەر و پشوو لە دوو مانگ لەمەوبەرەوە نێردرایە ماڵەوە. لەو ماوەیەدا لە هێنان و بردن بۆ نەخۆشخانەو لە ژێرچاودێریی پزیشکییدا بوو. سەرەنجام پێشنیوەڕۆی رۆژی رابردوو لە ناوکۆڕی هاوسەرو منداڵەکانیدا،چاوەکانی بۆ هەمیشە لە سەر یەک دانا. هەردوێنێ تەرمی هەڤاڵ بەراتعەلی بە ئامادەبوونی ئەندامانی خێزانەکەی و وتەبێژیPAK و ژمارەیەک لە ئەندامانی فەرماندەیی سپای میللیی کوردستان بەخاک سپێردرا.
یەکەمین رۆژی کۆڕی پرسەو سەرەخۆشیی هەڤاڵی کۆچکردوومان کاوە ئیلامیی، ئەمڕۆ لە ماڵی خۆی لە پاکشار بەڕێوە چوو. فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستان، ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتیPAK و فەرماندەیی و یەکەکانی تیپەکانی سپای میللیی کوردستان،بەشداریان کرد.


پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی راگەیاندن
‪‬
28 سەرماوەزی 2721ک‬
19 دیسامبری 2021ز‬

سەرەوە