دواین هەواڵ

2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا

کوردستانی

مانگرتنی رۆژهەڵات بەهۆی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی و دەسبەسەرکرانی بەشداربووان و وتاربێژانی رێورەسمەکەی

23/12/2021


پێنجشەممە ٢ بەفرانباری ٢٧٢١ ک "٢٣٫١٢٫٢٠٢١ ز" لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک سنە و کامیاران و بانە  بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی کە لە ٢٨ی سەرماوەز بەشێوەی نهێنی لە بەندیخانەی سنە لەسێدارە درا مانگرتن بەڕێوەچوو.
وێڕای زەخت و گوشارە بەردەوامەکانی دەوڵەت و حەولیان بۆ رێگریکردن لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسم و مان گرتن بۆ حەیدەر قوربانی، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێران سیاسەتی دەسبەسرکردنی بەشداربووانی رێوڕەسمەکەیان گرتە بەر.
ئامانج قوربانی کە یەکێک لە ژینگەپارێزانی کامیارانە بەهۆی بەشداریی کردنی لە رێوڕەسمەکە لە سێشەممە ٣٠ سەرماوەزەوە دەسبەسەر کراوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە ١ بەفرانبار مامۆستا میرزا محەممەد رەحمانی کە مامۆستایەکی بەناوبانگی شاری کامیارانە، و تەمەنی ٥٠ ساڵانە، بەهۆی وتاربێژی لە رێوڕەسمەکە لەلایان هێزەکانی دەوڵەتەوە دەسبەسەرکراوە.
جێگای ئاماژەیە کە کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی بە توندی مەحکوم کردووە..

سەرەوە