دواین هەواڵ

2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا

هیتر

راگەیێنراوی PAKبۆ مەحکومکردنی سەپاندنی حوکمی بەندکردنی زارا محەممەدی

05/01/2022

راگەیێنراوی PAK
بۆ مەحکومکردنی سەپاندنی حوکمی بەندکردنی  زارا محەممەدی


دەوڵەتی داگیرکەری ئێران  لەپاڵ پەیڕەوکردنی سیاسەتە فاشیستانەکانی دیکەی خۆی بەرانبەر رۆڵەکانی نەتەوەی کورد، ئەمجارەش زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتیی ڤەژین ی بە پێنج ساڵ  بەندکردن حوکم‌دا.
زارا محەممەدی کە لە جۆزەردانی ٢٧١٩ هەڵکوترایە سەر ماڵەکەی و دەسبەسەرکرا و پاش شەش مانگ بەبارمتە تا یەکلابوونەوەی دۆسییەکەی ئازادکرا.
سەرەتا  لەلایان لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە ١٠ ساڵ حوکم درا و تۆمەتی پێکهێنانی گروپیان وەپاڵ‌خست و دواتر لە لایان لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی سنەوە حوکمەکەی بۆ پێنج ساڵ کەمکرایەوە. پاش گرتنەبەری سەرجەم رێگاو رێکارە یاساییەکان و داواکردنی بەکارهێنانی ماددەی ٤٧٧ بۆ رێگریی‌کردن لە حوکمی سەرەڕۆیانە و نادادپەروەرانە بەڵام دواجار داواکارییەکەی لەلایان  بەرپرسی گشتیی دادگای دادگوستەریی پارێزگای سنە رەت کرایەوە و  حوکمەکە بۆ بەشی ئەجرای ئەحکام رەوانەکرا و زارا مەحەممەدی ئاگادار کرایەوە کە لە رۆژانی داهاتوودا خۆی رادەست بکات.
پارتی ئازادیی کوردستان سەپاندنی ئەم حوکمە ناڕەوایە مەحکووم دەکا و بە درێژەی سیاسەتی دوژمنکارانەی دەوڵەتی داگیرکەر دەزانێت.
دەوڵەتی داگیرکەر بەم چەشنە لەگەڵ نەتەوەی خاک و نیشتمان داگیرکراو رەفتار دەکا و بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کورد و زمانەکەی هەر سیاسەتێکی نامرۆڤانە دەگرێتەبەر.
تا کورد لەژێر دەستی هەرداگیرکەرێکدا بێت ئاکامەکەی گرتن و لێدان و کوشتنی رۆڵەکانی و سڕینەوەی هۆوییەت و زمانەکەیەتی .
خەونی پێکەوە ژیان لە هەر چوارچێوەیەک‌دا  لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا کە بە کەلتووری پێکەوەژیان نامۆن و فاشیستانە دەکەونە هەوڵی سڕینەوەی نەتەوەکانی دیکە، ئاکامێکی جگە لەناچوون نابێت.


پارتی ئازادیی کوردستان
١٥ بەفرانباری ٢٧٢١ کوردی
٥ ژانیوەری ٢٠٢٢ زایینی

 

                        

سەرەوە