دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

سەرۆکایەتیی

سۆرانی: پرسەنامەی سەرۆکیPAK بە بۆنەی کۆچی دوایی «مامۆستا پەرتەو کرماشانی»

26/01/2022

سۆرانی: پرسەنامەی سەرۆکیPAK بە بۆنەی کۆچی دوایی «مامۆستا پەرتەو کرماشانی»

بە ناو خوای گەورە و دلۆڤان

   نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی داگیرکراو بە گشتی و، باشووری رۆژهەڵاتی نیشتمان و کۆمەڵگای ئەدەب و وێژەی کوردیی بە تایبەتی، بە مەرگی شاعیری هەڵکەوتووی شەیدای کوردستان:مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی «پەرتەو کرماشانی»، تووشی خەسارێکی گەورە بووە. هەڵبەت نەک هەر لەبەر ئەوەی شێیعرەکانی بە دڵ و هەستی خەڵکەکەیەوە دەنووسان، بەڵکوو لە بەر ئەوەی پەرتەو کرماشانی کۆڵەکەیەک بوو لە مەیدانی بەرەنگاریی و ململانێ و بەربەرەکانێی ناسنامەیی لەو دەڤەرە.
   پەرتەو کرماشانی لە هەرێمێک چاکی مەردایەتیی بەلادا کرد کە کاربەدەستانی تاران لە دامەزراندنی دەوڵەتی بەناو مۆدێڕنی ئێرانەوە، هەموو پلان و پیلانگێڕییەکی نەرم و ڕەقیان بۆ ئاسمیلە کردن و داماڵینی دانیشتوان و مێژوو و جوغرافیاکەی لە ناسنامەی کوردبوون، گرتبووە بەر. ئەو لە ناوچەیەک چەکی وشە و پەیڤی دژی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران هەڵگرت کە هاوکات مەڵبەندی سەرهەڵدانی نووسەری وەک «غوڵامڕەزا ڕەشیدی یاسەمی»یە.کاراکتێرێک کە بە راسپێردران و پشتیوانیی بێ درێغی حکوومەتی پەهلەوی، وەک بەشێک لە سیاسەتی وەک یەک کردنی کەلتووری و ناسنامەیی و سەرەنجام تواندنەوەی کورد لە ناسنامەی نەتەوەی سەردەستی فارسدا، کتێبی «کُرد و پیوستگی نژادی و تاریخی او» ی نووسیبوو.
 لە کاتێکدا کرماشان شاری شیرینی کورد، کرا بووە مەکۆی تێکۆشانی دار و دەستە و ڕەوتە پانئێرانیستەکان، پەرتەو  بە دوای«شامیی»دا ئەرکێ گەلێ قورسی خستبووە سەر شان خۆی. هەم دەبوو لە حاست سیستەمی راگەیاندن و پەروردە و داپڵۆسینی دەوڵەتی داگیرکەر  رابوەستێ و هەم لە گەڵ شێواوی و شلوێی ناسنامەیی خەڵکەکەی بەربەرەکانێ بکات.«پشتم لە بارێ دەرد و خەم شکیا، نییەزانم چوو بکەم؛ دەردم یەسە لە ماڵی خوەم بێ خانومانم ئەرمەنی».
   کۆڵنەدان و تێکۆشانی کەلتووری و ئەدەبی پەرتەوی نەمر لە ژیاندا لە گەڵ خوێن و عارەقەی پێشمەرگەکانی سپای میللیی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان ، بۆ گەڕاندنەوەی ناسنامەی دزراوی کرماشان و ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵات بە گشتیی و شاربەدەر کردنی ناسنامەی ساختەی ئێرانیی، تێکەڵ و ئاوێتەی یەکتر بوو بوون. ئێستاش رۆحی نەمری، دەگاتەوە ڕۆحی ئەو سەردارانەی لە گۆڕەپانەکانی نەبەرد و بەربەرەکانێ لە گەڵ داگیرکەرانی ئەم ئاو و خاکەدا، سەریان دانا بەڵام ملیان بە دەوڵەتی داگیرکەر نەدا. پەیڤەکانیشی بە هەمیشە وەک بەیداخی ناسنامەی کوردی و کوردستانی کرماشان دەشەکێنەوە. سەرەخۆشی بێ لە گشت کوردستان و لە ماڵباتی پەرەتەو  و خێڵی عاشقانی ئەدەب و وێژەی کوردیی.

سڵاو لە ناو و یاد و پەیڤەکانی پەرتەوی کرماشانی

حسەین یەزدانپەنا

٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ک
٢٦ی ژانویەی٢٠٢٢ز

سەرەوە