دواین هەواڵ

2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا 2024-03-08 به‌یاننامه‌ی تیپی ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستان TAK به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-08 پەیامی سەرۆکی PAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-07 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی رۆژی جیهانی 8ی مارس 2024-03-06 بە بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان، مامۆستا پۆڵا نانەوازادە بە خاک سپێردرا 2024-03-06 پرسەنامەی سەرۆکی PAK بەبۆنەی مەرگی پۆلێک هونەرمەندی کوردستان 2024-03-01 ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو دیسان ناسنامە و پرس و کۆڵنەدانی خۆی نواندەوە! راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەبۆنەی شکستی تاران لە کوردستان 2024-02-25 دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ڕاگەیەندراو

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی رۆژی زمانی دایکیی

21/02/2022

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی رۆژی زمانی دایکیی

 

 زمان لە توخمە بنچینه‌ییه‌كانی کەسایەتی و ناسنامەی تاک و کۆی نەتەوە و هێمای یەکبوونی نەتەوەیی و فاکتەرێکی سەرەکی لە پڕۆسەی پێکهاتنی دەوڵەتە نەتەوەییەکانه‌. زمان هەروەها فاکتەرێکی بنەڕەتی بووە له‌دیاری کردنی تخووب و سنوورە جوغرافییەکان و  تا رادەیەکیش سنوورە سیاسییەکاندا. ‌زمان ئامرازی بەرهەمهێنانەوە و گوێزانەوەی ناسنامەی نەتەوەییە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەکانی دیکە. هاوکات کەرەستەی گواستنەوەی هەموو توخمە ناسنامەییەکانی دیکەشە.
زمانی دایکیی، بەهێزترین ئاڵقەو ئامرازی پێوەندیی نێوان تاکەکانی نەتەوە و لێکگرێدانی ڕابردوو، حاڵ و داهاتووی ئەو نەتەوەیە و دەربڕینی بیر و هەست و سۆزی ئینسانیی و ئامرازی پەروەردە و فێر بوونە. هەروەها بەشێکە لە تەواوکاریی و گەشە و پەرەسەندنی مرۆڤیی کۆمەڵگاکان.
زمانی كوردی هەر وەک نەتەوەی کورد خۆی، زیاتر لە ٥٠٠ ساڵە لە بەر پەلامار و گوشاری سێ شارستانەییەت و سێ زمانی سەردەست و خاوەن دەوڵەتی فارس و تورک و عارەب دایە. ئەو شارستانییەت و نەتەوە خاوەن دەوڵەتانە به‌ئامانجی تواندنە‌وه‌ی کورد‌، بەر لە هەر شتێ به پڕۆژه‌ی سیسته‌ماتیك و بەکارهێنانی هێزی ره‌ق و نه‌رم، زمانی کوردییان بە ئامانج گرتووە ‌. کورد کە لە پێکهێنانی دەوڵەتی ناسیۆنالی خۆی دواکەوتووە و کراوەتە کۆڵۆنییەکی نێودەوڵەتیی، زمانی داگیرکەرەکەی لێکراوەتە "فەرمی" و خوێندن و نووسین بە زمانی داگیرکەرەکانی بەسەردا سەپێندراوە. دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بە سیاسەتی قەدەغەکردنی زمانی دایکیی، یان رێگریی لە خوێندن و پەروەردەی کوردستانیان بە زمانی دایکییان، زەبری گەورەیان لە تاک و لە نەتەوەی کورد داوە.
    بەو حاڵەوە رۆڵەکانی نەتەوەی گەورەی کورد، چ لە ڕێگای بەرپاکردنی شۆڕش و ڕاپەڕینەوە، چ بە ئافراندنی بەرهەم و دەقی ئەدەبی و چ بە وەڕێخستنی کاروانی رۆژنامەگەریی کوردی، زمانی کوردییان نەک هەرپاراست، بەڵکوو لە چاو هەڕەشەکانی سەری، قۆناغ بە قۆناغ گەشەیان پێداو  ئەمڕۆ کورد و زمانەکەی وەک نەتەوە و زمانێکی زیندوو لە ریزی نەتەوە و زمانەکانی دیکەی دنیادا دەبینرێن.
   لە ئێران100 ساڵی ڕەبەقە، دەوڵەت سیاسەتی فارسیفیکاسیۆن بەڕێوە دەبا و زمانی فارسی، بەسەر نەتەوەی کورد و نەتەوە نەفارسەکانی دیکەدا، سەپێندراوە. 100 ساڵە تەواوی دام و دەزگاکانی دەوڵەت لە گەڕدان بۆ لە ناو بردنی زمانی کوردی و تواندنەوەی کورد  و «بە ئێرانی کردنی»!
    دەسەڵاتی حاکم بەپێی یاسای بنەڕەتیی دەوڵەت و تەنانەت گروپ و رێکخراوە فارسەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش، زمانی فارسی  بە «زمانی فەرمی» یان لە باشترین حاڵەتدا بە “زمانی هاوبەش” ناودەبەن. لەحاڵێکدا، زمانی فارسی یەکلایەنە و  بەزەبر و زەنگ و خوێن ڕشتن، بەسەر نەتەوەی کورد داسەپێندراوە و هیچ رادەیەک لە حەز و ویستی دڵخوازانەی تێدا نەبووە و نییە.
   نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو، هەر لە سەردەمی بنیاتنانی دەوڵەت – نەتەوەی رەزاخانییەوە لە ئێران، هەتا میراتگرانی ئەمڕۆیی، وێڕای ئەوەی لە هەر دەرفەتێک بۆ پچڕاندنی کۆت و بەندی نەتەوەیی و هەڵگرتنی سەروەریی ئێران لە سەر کوردستان خەباتی کردووە، بە بەکارهێنانی زمانی کوردی لە بەستێنەکانی ئاخاوتن لە ناو خێزان و کۆمەڵ،ئافراندنی شێعر و چیرۆک و مۆسیقاو گۆرانی و لاوک و حەیران و هۆرە و موور و چەمەری، زمانەکەی لە فەوتان پاراستووە. هەروەها لە 30 ساڵی ڕابردوودا  سەرەڕای زەبر و زەنگی دوژمنی داگیرکەر، کەسایەتییە ئەدەبییەکان بە تێکۆشانی تاکەکەسیی خۆیان و ئەنجوومەنە ئەدەبییەکان بە چالاکیی و بەرهەمەکانیان و تێچووی خەباتەکەیان، دەورێکی گرینگیان لە گەشەپێدانی زمانی کوردی بە تایبەت لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵات گێڕاوە. پارتی ئازادیی کوردستان، بە ڕێز و بایەخەوە دەڕوانێتە ئەو دەور و تێکۆشانە و سڵاو دەنێرێت بۆ سەربازانی پارێزەری وشە و پەیڤی کوردی.
رۆژی زمانی دایکیی، دەرفەتێکە بۆ ئەوەی نەتەوەی  گەورەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیرادەی خۆی لەسەر پاراستنی زمان و ناسنامە و کەسایەتیی سەربەخۆی و حەولدان بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان زمان و کولتوور لە لایەک و سەروەری سیاسیی لە لایەکی دیکەوە، بەهێز بکات.
   ئەم بۆنەیە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هەر تاکێکی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە پێناو مانەوەی زمانەکەی و ڕزگاریی نەتەوەکەی رێفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی سیاسیی بکاتە ویست و  پڕۆژەی سەرەکیی خۆی.
 لەم بۆنەیەدا، پارتی ئازادیی کوردستان لەسەر ئەو راستییە پێدادەگرێتەوە کە گەشەو دەستەبەر کردنی پاراستنی زمانی دایکیی و پەرسەندنی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و ئابووری و مرۆڤیی لە کوردستان، لە جیهانی گۆڕاوی ئەمڕۆدا، لە گرەوی دابین کردنی سەروەریی سیاسیی و گەیشتن بە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەییدایە.
 
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
 
٢ی رەشەمەی ٢٧٢١
٢١ی فێورییەی ٢٠٢٢

 

 

سەرەوە