پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران‌دا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا 2024-03-08 به‌یاننامه‌ی تیپی ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستان TAK به بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-08 پەیامی سەرۆکی PAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-07 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا بە بۆنەی رۆژی جیهانی 8ی مارس 2024-03-06 بە بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان، مامۆستا پۆڵا نانەوازادە بە خاک سپێردرا 2024-03-06 پرسەنامەی سەرۆکی PAK بەبۆنەی مەرگی پۆلێک هونەرمەندی کوردستان 2024-03-01 ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو دیسان ناسنامە و پرس و کۆڵنەدانی خۆی نواندەوە! راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەبۆنەی شکستی تاران لە کوردستان 2024-02-25 دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
25/02/2022
راگه‌یه‌ندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لەمەڕ تێرۆری هەڤاڵ سەعید جەشنی( ڕێوار ئیلامی) (کوشتنی تێکۆشەرانی PAK لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بێدەنگیی درێژەی هەیە) رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد! به داخ و كه‌سه‌ری زۆره‌وه، هه‌واڵی تێرۆری پێشمەرگەو تێكۆشه‌ری ناوخۆی وڵات، هەڤاڵ سەعید جەشنی ناسراو بە " ڕێوار ئیلامی" راده‌گه‌یه‌نیین. دوژمنی داگیركه‌ر، ده‌وڵه‌تی تاوان پیشه‌ی فارس، بۆ بەخەیاڵ چاوترسێن کردنی ڕۆڵه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به گشتی و خەباتگێڕانی پارتی ئازادیی کوردستان له‌و ده‌ڤه‌ره به تایبه‌تی، به تێرۆری هه‌ڤاڵ ڕێوار ئیلامی تاوانێكی دیكه‌ی خوڵقاند. هه‌ڤاڵ سەعید جەشنی،له دایكبووی ساڵی 1986 زایینی ئاوایی زەڕین ئاوی دێهلۆران، ساڵی 2015 خۆی گه‌یانده ڕیزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له ساڵه سه‌خته‌كانی شه‌ڕی داعش، له هێزه‌كانی خۆشه‌وی خه‌لیل و پێشه‌وا، یه‌كێ له شێره كوڕه‌كانی تێكشكێنه‌ری هێرشه په‌یتاپه‌یتاكانی داعش بۆ سه‌ر چیاكانی باشیك و باتێوه بوو. هه‌ڤاڵی شه‌هید ڕێوار ئیلامی پاش دوو ساڵ به‌شداریی له جه‌نگی داعش و په‌روه‌رده بوون له قوتابخانه‌ی ناسیۆنالیزمی ئازادییبه‌خشی پارتی ئازادیی كوردستان، بۆ به‌هێز كردنی خه‌باتی كوردایه‌تیی له ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵات گه‌ڕایه‌وه ئه‌و ده‌ڤه‌ره. ڕێوار ئیلامی، به تۆمه‌تی بەشداریی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵۆكانی ئازادیی كوردستان بۆ سه‌ر به‌كرێگیراو حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە، له لایان ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه گیراو خرایه ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌وه. به‌ڵام جوامێرانه به‌رگه‌ی گرت، هیچ ڕازێكی تێكۆشانی نه‌دركاند و دوژمنی ناكام هێشته‌وه. سه‌ره‌نجام سه‌عیدی له‌شكان نه‌هاتوو كه دوژمنی به چۆكدا هێنابوو، كه‌وته‌به‌ر جینایه‌تێكی دژی ئینسانی و رۆژی یه‌كی ڕه‌شه‌مه تیمێكی به ناو پزیشكی كه له ڕاستیدا له یه‌كه‌ی پزیشكی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بوون به‌هاوكاری نوور ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی گرتووخانه‌ی داڵاو به ناوی لێدانی واكسێنی كڕۆناوه سه‌عید ده‌گوێزنه‌وه بۆ كلینیكی پزیشكی زیندان و له‌وێ، ژه‌هری كوشنده‌ی ریسینی لێده‌ده‌ن و بێ هیچ شه‌رت و زه‌مانه‌تێك ده‌ینێرنه‌وه ماڵێ.سه‌عید ڕۆژی دووی ڕه‌شه‌مه، به بێده‌نگی له ئاكامی كاریگه‌ریی ژه‌هره‌كه دڵی دلێڕی له لێدان راده‌وستێت و تێكه‌ڵ به كاروانی شه‌هیدانی رێگای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو .كاربه‌ده‌ستانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران كه له‌و دوو ڕۆژه‌دا چاودێری دۆخی سه‌عیدیان كردبوو، له بڕیارێكی له پێشدا دراودا،ڕێگای پشکنین و شیکاری پزیشکی تەرمی هەڤاڵ سەعید جەشنی به بنه‌ماڵه‌كه‌یان نه‌داوه‌و بنەماڵەکەیان ناچار كرد به خێرایی به خاكی بسپێرن . به‌مجۆره به تێرۆری سه‌عید جه‌شنی، ئه‌مه پێنجه‌مین ڕۆڵه‌ی كوردستانه له‌و ده‌ڤه‌ره كه به‌و جۆره له ناو ده‌برێت. پێشتر هه‌ڤاڵانی هه‌رگیز له‌یادنه‌چوومان: کیومەرس دەبستان زادە له ئه‌ندیمشك، سه‌ید كازم ئه‌بووشامه له ئیلام، بابەک باقری له كرماشان، عادل کیانپوور له مه‌سجد سوله‌یمان، هه‌ركام به ته‌رزێك تیرۆر كران. ده‌زگای خوڵقێنه‌ری ئه‌م جینایه‌تانه رێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه و بڕیارده‌ره‌كه‌ی حوسێنی تائیب سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌یه. هۆكاری سه‌ره‌كیی تێرۆری یه‌ك به دوای یه‌كی تێكۆشه‌رانی پارتی ئازادیی كوردستان له ناوچه‌كانی باشووری كوردستان، ئه‌وه‌یه كه پارتی ئازادیی كوردستان به تێكۆشانی شێلگیرانه‌ی له ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵات و ستراتیژیی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وگوتاری خستنه‌وه‌سه‌ریه‌كی گشت تیره و هه‌رێمه‌كانی كوردستان و كورد له رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو،پانتایی و جوغرافیای كوردبوون و كوردایه‌تیی به‌رفراوان كردووه و ناسنامه‌ی كوردی له‌و ده‌ڤه‌رانه بووژاندوه‌ته‌وه‌و زه‌بری كوشه‌نده‌ی له ناسنامه‌ی ئێرانی‌بوون وه‌شاندووه. ئه‌وه‌ش گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی گه‌وهه‌رییه له بزاڤی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمان و لێدانی تونده له هێژموونی تاران و سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی فارس. ئه‌و بێدادییه‌ی له گه‌ڵ تێكۆشه‌رانیPAK ده‌كرێت و پڕواپڕ له خانه‌ی بیوتێرۆریزمی ده‌وڵه‌تییدا داده‌نرێت. ئه‌و تاوانانه كه ته‌نانه‌ت به‌ده‌ر له سیسته‌می قه‌زایی خودی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ره؛ بۆ ئه‌وه‌یه كه كوشتنی خه‌باتگێڕانی رێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگی لێ نه‌بێته‌وه، دانیشتوانی ناوچه‌كه نه‌ورووژێن و تاران وه‌ك به‌رپرسیاری تاوانه‌كان دیار نه‌بێت. ره‌نگه ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، له ناو بردنی خه‌باتگێڕانی رێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌و جۆره كه‌م تێچووتر و بێ كێشه‌تر بزانن. به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه و خوێنی رێبوارانی رێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێ وه‌ڵام و بێ تۆڵه نامێنێ و، داری ئازادیی و وه‌ده‌سهێنانی سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پاراو ده‌كات.سه‌ره‌نجام، له خوێنی رۆڵه‌كانی كورد، گه‌رده‌لوولی رادانی داگیركه‌ران هه‌ڵده‌كات. سڵاو له گیانی به‌رزه‌فڕی هه‌ڵۆی ئازادیی كوردستان، شه‌هید ڕێوار ئیلامی. پارتی ئازادیی كوردستانPAK 6ی ڕه‌شه‌مه‌ی2721ك 25ی فێوریه‌ی 2022ز
هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا
کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا
ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو دیسان ناسنامە و پرس و کۆڵنەدانی خۆی نواندەوە! راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەبۆنەی شکستی تاران لە کوردستان
کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا
پرسەنامەی سەرۆکی PAK بەبۆنەی مەرگی پۆلێک هونەرمەندی کوردستان
به‌یاننامه‌ی تیپی ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستان TAK به بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن