دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

بابەت

شۆڕشگێری گۆڕنادیار

24/04/2022

شۆڕشگێری گۆڕنادیار

لە مێژووی سیاسیی کوردستاندا لە هەموو قۆناغەکانی دوای دابەش و داگیربوونیدا زۆر کەسایەتیی سیاسی و رووناکبیر دژ بە دەسەڵاتی داگیرکەران و حاکمییەتی بە زۆرەملێ سپێندراوەکانیان شۆڕشیان هەڵگیرساندووە و لە پێناو مافەکانی ئەم خاک و نیشتمان و نەتەوەیەدا خەباتیان کردووە و هەر لەم پێناوەدا گیانی خۆیان بەختی خاک و نیشتمان کردووە.
لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی کوردستاندا بە درێژایی و هاوتەریبی بەشەکانی دیکەی کوردستانی داگیرکراو زۆر بوونە ئەو کەسانە کە لەم رێگایە هەنگاویان هەڵگرتووە و شۆڕش و خەباتیان کردووە،راستە ئاکامی ئەو شۆڕشانە هەتا ئێستا نەیتوانیوە بەرهەمی بەر چاویان هەبێت و مافە زەوت کراوەکانمان بگەڕێنێتەوە، بەڵام توانیویانە ببن بە هێمای درێژەدانی ئەم رێگا و رێبازە و توانیویانە وەڵامێکی گونجاو بە نەیاران بدەنەوە کە رۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە هیچ کات کۆڵیان بە داگیرکەران نەداوە و نەچوونەتە ژێر باری کۆیلەتی هیچ داگیرکەرێک.
چیرۆکی ئەو کەسانە وەک ناسنامەی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی ئەم نەتەوەیە هەموو کات درەوشایەوە و بۆ خەباتگێڕانی رێگای ئازادیی کوردستان وەک قوتابخانە وایە.
زیندوو راگرتنی ناوی ئەو کەسانە ئەرکی سەر شانی هەموو تاکی کوردە، بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو کەڵکی لێ وەربگرن و بیانناسن.
لێرەدا من پێم خۆش بوو کورتە باسێک لە کەسایەتییەکی سیاسیی باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هۆگرانی ئازادیی کوردستان بکەم کە وەک نەونەمام لە سەردەمێکی تاریک و سارد سەری هەڵدا و بوو بە هێمای ئازادیخوازی و جوامێری.
چیرۆکی ئەم کەسە بە رای من لە گەڵ شۆڕشگێڕانی دیکە جیاوازە و جێگای سەرنجی زۆرە.
ئەم کەسایەتی سیاسی _ کۆمەڵایەتییە چیرۆکەکەی لەو جێگاوە دەست پێ دەکات کە دوای کۆتایی هاتن بە شۆڕشی عەشایری لۆڕستان لە ساڵەکانی کۆتایی حکوومەتی قەجەرەکان و دەستپێکی حکوومەتی پەهلەوی ساڵی 1320هەتاوی و لە سێدارەدانی ئەندامای رێبەری و سەرکردەکانی ئەو شۆڕشە لە لایەن رێژیمی پاشایەتی پەهلەوییەوە بنەماڵەکە وەک زۆربەی بنەماڵەکانی دیکەی لۆڕستان کە لەو سەردەمە بە زەبر و زۆر راگوێزران بۆ ناوچەکانی دیکەی ئێران دەستی پێکرد.
بنەماڵەکەی لەو ساڵانەدا راگوێزرابوون و لە شاری مەشهەدی پارێزگای خۆراسانی باکووری رۆژهەڵاتی ئێران نیشتەجێ کرابوون. 
 لە سەرتای ساڵی 1315هەتاوی لە شاری مەشهەد لە دایک بوو ،دکتۆر هووشەنگ ئەعزەمی بێرانوەند لۆڕستانی کوڕی مۆرتەزا و نەوەی شێرعەلیمەردانخان بێرانوەند پێنج ساڵ یەکم ژیانی لەگەڵ بنەماڵەکەی کە لەو ساڵە بۆ جاراێکی تر راگوێزرابوونە کەلاتی نادری ژیا، لە ساڵی 1320هەتاوی کە رژیم ئەوکات حوکم ئازادی مۆرتەزای باوکی دەرکرد لەگەڵ بنەماڵەکەی دەست بەجێ گەڕاوە زێدی باب و باپیرانی لە لۆرستان.
قۆناغەکانی خوێندنی یەک لە دوای یەک تێپەڕاند و لە کۆتایی دا خوێندنی لە بواری پزیشکی لە زانکۆی زانستی پزیشکی شاری ئەسفەهان تەواو کرد.
بە راست ناتوانیم بێژم ژیانی سیاسیی لە کوێ دەستی پێ کرد، ئاخۆ دەسپێکی هەر لە لەدایک بوونیەوە و لەو شەڕ و ململانێیە سیاسییەی بنەماڵەکەی لەو سەردەمەدا بوو؟ بەڵام وەک ئەوەی باسی لێ دەکەن لە کاتێک قوتابیی زانکۆ بووە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ئەو سەردەم هاوکاریی کردووە کە دواتر کە لەگەڵ بیژەن جەزەنی دەبێتە هاوڕا و پەیوەندی بە چریکی فیدائییەکانی گەل دەکات  و دەبێ بە بەرپرسی کۆمیتەی لۆڕستان بەڵام کاتێک کە شەپۆلی دەست بەسەر کردنی هاوڕێکانی دەست پێ دەکات و رەوانەی بەندیخانەکان دەکرێن، دکتۆر هووشەنگ لەو ساڵانەدا لە ساڵی 1349هەتاوی لە لایەن رێژیمی پەهلەوی دەست بەسەر دەکرێت، بەڵام دوای چەند مانگ مانەوە لە بەندیخانەی قزڵ قەڵا ئازاد دەکرێت.
ئەمە وای لێ کرد کە بە تەواویی بگەڕێتەوە ناوچەکانی لۆڕستان و درێژە بە چالاکییە سیاسییەکانی بدات .
هاوکات لەگەڵ چالاکی سیاسی سەرقاڵی کاری پزیشکی دەبێ لە خۆرماوای لۆرستان و بەوەی کە یارمەتیی خەڵکی نەدار و هەژار دەدا و بە خۆڕایی دەرمانیانی دەکرد، هەر زۆر زوو لە ناو دڵی خەڵکی ناوچەکە جێی خۆی دەکاتەوە و دەبێتە کەسایەتییەکی ناودار کە هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیە رێزی لێ دەگرن و گوێی بۆ رادەدێرن. دواجار کە ئاڵۆزییە سیاسییەکان روو لە زۆر بوون دەکات بە ناچار گروپێکی چەکدار پێک دێنێ و لە شاخەکانی لۆڕستان دەست دەکات بە چالاکیی سیاسیی و جموجۆڵی چریکی لە ساڵەکانی 1353هەتا1355.
لە ئاخرین رووبەروو بوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی رێژیم لە شیوی یووژندەری کەڤر لە ناکاو دیار نامێنێت و شەڕەکە کۆتایی پێ دێت.
هیچ کەس شەهید بوونی دکتۆر هووشەنگ بە چاوی خۆی نەبینیوە ئەگەریش دیترابێت باسی لێ نەکراوە .
پاش رووخانی رژێمی پەهلەوی و دەرکەوتنی بەڵگەنامەکانی سازمانی ساواک لە نووسراوێک هاتبوو کە لە رێکەوتی 25ئۆردیبەهشتی ساڵی 1355هەتاوی لە رووبەروو بوونەوەیەکەدا شەهید کراوە بەڵام لە ترسی شۆڕشی خەڵکی ناوچەکە ئەو هەواڵە بڵاو نەکراوەتەوە.
لە بەرهەمی ژیانی دکتۆر هووشەنگ ئەزەمی بیرانوەند لۆڕستانی پاش دووجار هاوسەرگیری کە جاری یەکەم لەگەڵ فەریدە کەماڵوەند و جاری دووهەم لە تەک سۆرەیا مۆحەممەدی بوو بە خاون دوو منداڵ بە ناوەکانی شیرین و بەهرام .
لە پاش بێ سەروشوێن بوونی دکتۆر هووشەنگ خێزانی فەریدە کەمالوەند کتێبێکی بە ناوی (یادهای ماندگاری)چاپ و بڵاو کردەوە کە باسی بیرەوەرییەکانی ژیانی خۆی و دکتۆر هووشەنگی لە رووی کۆمەڵایەتی و سیاسی تێدا نووسیوە.
بەڵام هەتا ئێستا تەرمی نەدۆزراوەتەوە و مەزاری دیار نییە؛ بۆ ئەم کەسایەتییە سیاسییە ناودارە و ئەم رێبەرە شەهیدەی لۆڕستان کە پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی بەڵگەنامەکانی ساواک و رێز لێنان و خەڵات کردنی بەوەی ناوی نەخۆشخانەی شاری خۆرماوایان کرد بە ناویەوە و کرا بە نەخۆشخانەی دۆکتۆر هووشەنگ بەڵام پاش هاتنەوەی لایەنە ئیسلامییەکان و قایم بوونی جێگا و پێگەیان ناوی نەخۆشخانەکەیان دیسان گۆڕی بە شەهیدانی عەشایر لۆڕستان و ناوی دۆکتۆر هووشەنگیان لێ سڕیەوە.
ئەم هەڵسووکەوتانەی رێژیمەکانی دەوڵەتی داگیرکەر یەک لە دوای یەک بۆ سڕینەوەی کەسایەتییەکانی کوردستان هەبووە و  هەیە. دڵخۆشییەکە لەوە دایە کە هێشتا نەیان توانیوە ناوی دکتۆر هووشەنگ ئەزەمی لۆڕستانی لە ناو دڵی خەڵکی لۆڕستان بسڕنەوە و خەڵک هێشتا لەناو گۆرانییەکان‌دا یادی دەکەن و وەسفی جوامێرییەکانی دەکەن.
هیوادارم نەوەی داهاتووش ئەم کەسایەتییانە لەبیر نەکەن و وەک هێمای خەبات بۆ رزگاریی لە بن دەستی و گەیشتن بە مافی سەروەری خۆیان رێزی لێ بگرن.
سڵاو لە رۆحی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان.
سڵاو لە رۆی پاکی ئەو رێبەرە شۆڕشگێڕە گۆڕنادیارەی لۆڕستان.


نووسەر؛شیروان جامی

سەرەوە