رێژەی نفوسی کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان و 11 وڵاتى دیکه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له حه‌فتا ملیۆن که‌س.
04/05/2022
بە پێ ئامارێک کە "محه‌مه‌د کاروانى" له ئه‌کاونتى خۆى له فه‌یسبوک بڵاویکردووه‌ته‌وه و ده‌نوسێت دواى ماندووبونێکى زۆر ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌ست که‌وتووه که زیاتر له شه‌ش مانگى خایاندووه‌و له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى نێوده‌وڵه‌تى له ژنێڤا ( ژنێف )وه زۆر نزیکه له ڕاستیه‌وه و ڕێژه‌ى هه‌ڵه تییدا بریتیه له 0,01 که سه‌رچاوه‌ى UN به‌گشتى له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ‌و دانیشتوانه.
بە پێ ئەم ئامارە رێژەی نفوسی کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان گه‌یشتووه‌ته نزیکه‌ى 60 ملیۆن که‌س و له‌وڵاتانى ئه‌وروپاو چه‌ند وڵاتێکى تر نزیکه‌ى 10 ملیۆن که‌سى دیکه ده‌بن و به‌کۆى گشتى گه‌یشتووه‌ته 70 ملیۆن و 228 هه‌زارو 544 که‌س.
دوا ئامارى رێژەی نفوسی کورد به‌م شێوه‌یه خراوه‌ته روو:
١- باکووری کوردستان: ، 32,812,439
٢- رۆژهەڵاتی کوردستان: 18,281,137
٣- باشووری کوردستان: 7,949,571
٤- رۆژئاوای کوردستان: 3,642,117
رێژەی نفوسی کوردانی دەرەوەی وڵات کە لە هەندەران نیشتەجێن بریتییە لە:
ئه‌ڵمانیا: 1,898,319
ئه‌وروپا و وڵاتانى تر: 1,892,691
کازاخستان: 892,638
جۆرجیا: 758,009
ئه‌رمینیا: 699,571
ئیسرائیل: 592,622
ئه‌فغانستان: 312,075
پاکستان: 234,006
میسر: 153,561
سودان: 101,000
بوسنی هه‌رزه‌گۆڤین: 8,788