دواین هەواڵ

2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا 2024-03-08 به‌یاننامه‌ی تیپی ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستان TAK به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-08 پەیامی سەرۆکی PAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-07 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی رۆژی جیهانی 8ی مارس 2024-03-06 بە بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان، مامۆستا پۆڵا نانەوازادە بە خاک سپێردرا 2024-03-06 پرسەنامەی سەرۆکی PAK بەبۆنەی مەرگی پۆلێک هونەرمەندی کوردستان 2024-03-01 ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو دیسان ناسنامە و پرس و کۆڵنەدانی خۆی نواندەوە! راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەبۆنەی شکستی تاران لە کوردستان 2024-02-25 دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

کوردستانی

پەیامی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان:

14/05/2022



پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی۳۰ی گوڵان ساڵوەگەری دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان و سپای میللی کوردستان
هەڤاڵانی بەڕێز، ڕێبەری و پێشمەرگە و ئەندامانی پارتی ئازادی کوردستان و سپای میللی کوردستان لە لایەن خۆمانەوە و بە نوێنەرایەتی هەموو دڵسۆزان و هۆگرانی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ۳۱ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان و دووهەمین ساڵوەگەڕی ڕاگەیاندنی سپای میللی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان پێدەڵێین و ئاواتی سەرکەوتنتان لە گەیشتن بە ئامانجی هەموو نیشتمانپەروەرێک کە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیە بۆ دەخوازین. پارتی ئازادی و دامەزرێنەری خۆشەویستی ئەو شەڕەف و شانازییەیان هەیە لەشەوی ڕەشی ئێرانچێتیدا ئەستێرەی درەوشاوەی ڕێنوێنی سەربەخۆییخوازی بوون و بە کردەوە ڕچەیەکیان شکاند کە هەتا ئەمڕۆ بە هەزاران کەس هاتوونەتە سەر ڕێچکەیی و گوتاری بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستانی خوڵقاندووە و هاوکاتیش پرۆژەی سپای میللی کوردستان دەتوانێت ببێتە هەوێنی خەونی لەمێژینەی کوردستان بۆ هەبوونی ڕێکخراوەیەکی سەربازی یەکگرتوو و نەتەوەپەرەستی نیشتمانی و پێویستە هەرچی زیاتر گەشە بکات.
دووبارە پیرۆز بێت لە هەموو خەڵکی نیشتمانپەروەر و نەتەوەپەرەستی کوردستان ساڵیادی دامەزرانی قەڵای سەربەخۆییخوازی
بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان
ڕێکەوتی٢٧٢٢/٢/٢٢

سەرەوە