دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی نووسەر و ھونەرمەندی ھێژا مامۆستا سەلاحەدینی وەھابپوور

15/05/2022

بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان 
٣١ ساڵ لەمەو پێش، لە ٣٠ ی بانەمەڕێ دا، یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کە پاشان ناوەکەی بە پارتی ئازادیی کوردستان گۆڕدرا دامەزرا. ئەو ڕێکخراوە لە درێژەی ژیانی سیاسیی خۆی دا گەلێک هەوراز و نشێو و ڕۆژی تاڵ و شیرنی دیتوە و لە هەلومەرجی سەخت و عاستەم و پڕ لە کەند و کۆسپ دا درێژەی بە خەبات و هەڵسووڕان داوە. 
لە گەڵ درێژ بوونی ڕێگای خەبات و چەرخ و خولی ڕۆژگار و گۆڕانی بیر و باوەڕی باوی سەردەم، پارتی ئازادیی کوردستان لە سەر کوردستانی بوون و گوتاری سەربەخۆیی خوازی و بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستان سابیت و شێلگیر مایەوە. بە تایبەت لە پاش گۆڕانی ناوەکەی بۆ " ئازادیی کوردستان"، ئەو ڕێکخراوە بە گوێرەی هەلومەرجەکان هەڵسووڕانی خۆی لە سەر تەوەرەی بیری نەتەوەیی چڕ کردۆتەوە. لە باشوری وڵات وەک لە ڕۆژهەڵات بەشداری چالاکی بوە. گواستنەوەی ناوەندیەتیی هێزی لە زۆنی سەەوزەوە بۆ زەرد لە ٩٠ ەکان لە بەر جەوری ڕۆژگار و لە دواوە ڕا خەنجەر لێدان بوو، نەک سەبارەت بە خۆ نزیککردنەوەی لە لایەنێکی دیاریکراوی سیاسی. لە گەڵ ئەوەش لە باشور بە هەر دوو ئیدارەکەیەوە ئەو ڕێکخراوە لە خوێن بەخشین بۆ مەڕامیی ئازادیی کوردستان ڕانەوەستا. لە شەڕە گەورەکانی دوای ٢٠١٤ ەوە پاک پاڵپشتێکی پاک و بەوەفای تەجرەبە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بوو و بە بەشداریی قارەمانانە لە مەیدانی شەڕ دا و خوڵقاندنی حەماسەی شەڕی پردێ، بە نموونە، نیشانی دا کە سنوورەکانی سایکس – پیکۆ دەستکردن و ئێشتاش ئەو پلانە نەیتوانیوە کوردی دوو بەری حدوودەکان لێک جیا کاتەوە.
ئەوە فەخرێکی گەورەیە بۆ پیاوان و ژنان و ڕێبەریی ئەو ڕێکخراوە.
بە بۆنەی ٣٠ گوڵانەوە پیرۆزبایی خۆم پێش کێشی پارتی ئازادیی کوردستان دەکەم و داوای سەرکەوتنیان بۆ لە خودای گەورە دەکەم.
صلاح‌الدین وهاب‌پور
١٤ ی مای ٢٠٢٢ی زایینی

سەرەوە