دواین هەواڵ

2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا

کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بەبۆنەی30 گوڵان، 31ـەمین ساڵی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان و دووهەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان:

19/05/2022



لاوانی نیشتمانپەروەر!
هەڤاڵانی ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان!
هۆگرانی ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان!
کچان و کوڕانی ریزەکانی سپای میللیی کوردستان!

30گوڵانی ئەم‌ساڵ، 31 ساڵ لە تەمەنی پڕ شانازیی پارتی ئازادیی کوردستان و دوو ساڵ بەسەر پێکهێنان و راگەیاندنی سپای میللیی کوردستان تێدەپەڕێ.
31 ساڵ لەمەوبەر، لەدایکبوونی PAK لە ئان و ساتێک‌دابوو کە بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاکامی گیرۆدەبوونی بەدەست چەمک و ئایدۆلۆژیا هاوردەکانەوە لەسەر هێڵی کوردستانی‌بوون ترازابوو و چییەتی و چۆنیەتی خەباتی رەوای نەتەوەکەمان لەبیرکرابوو و خەبات و داخوازیی نەتەوەی کورد کرابووە پاشکۆی ئەو تراویلکانەی هێز و وزەی کوردیان بەفیڕۆ دەدا. لەو کات و ساتەدا کە قەیرانی ناسنامە و نەبوونی بەرنامە و ستراتیژییەکی نەتەوەیی باڵی بەسەر رۆژهەڵات‌دا کێشابوو، کۆمەڵێک لاوی بە هەڵوێست و نیشتمانپەروەر، بە تێگەیشتنی دروست و واقعبینانە لە دۆزی رەوای نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بڕیارێکی بوێرانەیان‌دا و بە ڕێبەرایەتی شەهید سەعید یەزدانپەنا  پارتی ئازادیی کوردستانیان دامەزراند و بزووتنەوەی کوردیان لە قەیرانی هۆوییەت رزگار کرد و گەڕاندیانەوە سەر رێگا و رێبازی کوردستانی بوون.
دامەزرانی PAK بڕیارێکی لەپڕ نەبوو، بەڵکوو بەرهەمی تێگەیشتوویی و پێگەیشتوویی دامەزرێنەرانی ئەو پارتە و خوێندنەوەی دروستیان بۆ پرسی کورد بوو.
بە لەدایکبوونی PAK بناغەی قوتابخانەیەکی فیکریی دانرا و بووە مەکۆی خەباتگێڕانی نەتەوەیی و دیوارەکانی ئەم قوتابخانە کوردستانییە لەسەر دەستی رێبەری PAK کاک حسێن یەزدانپەنا بەخێرایی گەشەی کرد و  لەسایەی داهێنانە فیکری و تایبەتمەندییە نەتەوەییەوەکانیەوە بوو بە خاڵی وەرچەرخان لە بزووتنەی رزگاریی‌خوازی نەتەوەی کورد.
هەنگاو و هەڵوێستی نەتەوەیی PAK پێچەوانەی هەڵوێست و رەوتەکانی ئەوکات و پێچەوانەی شەپۆلە باوەکان بوو.
لەکاتێکدا سیاسەتی ئاسمیلاسیۆنی داگیرکەر توانیبووی ناسنامەی ساختە و داسەپاوی ئێرانی‌بوون بەسەر کورددا داسەپێنێت و بزووتنەوەکانی کوردیش هەڵگری ئەو ناسنامەیە بوون ؛ PAK بوێرانە ناسنامەی درۆیینی ئێرانی بوونی دادڕی و توڕ دا و بە هەڵوێست و دیارییکردنی ستراتیژیی نەتەوەییەوە، ناسنامەی کوردستانی‌بوونی هەڵگرتەوە و تواناکانی خۆی بۆ برەودان بە ئامانجی رێبەرانی نەتەوەییمان بۆ یەکخستنی هەموو هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خستەگەڕ و لە ئاکامی ئەم خەباتەیدا ئێستا بیر و باوەڕی کوردستانی‌بوون سەرلەبەری رۆژهەڵاتی لە ماکۆوە تا باشووریترین ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی  گرتۆتەوە.
لاوانی ئازا و شۆڕشگێر!
هەروەک چۆن دامەزرێنەرانی پارتی ئازادیی کوردستان لە لاوان پێکهاتبوون، بەهەمان شێوە لاوان رۆڵی سەرەکییان گێڕاوە لە پێکهاتەی PAK و بڕبڕەی پشتی ئەم حیزبە کوردستانییە بوون و هەن؛ هەمیشە بە گوڕ و تینەوە ماندوویی نەناسانە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە بەرزەکانی PAK رۆڵیان گێڕاوە و هێزی بەرەوپێش‌چوون و گەشەی پارتی ئازادیی کوردستانن.

لە 30 گوڵانی دوو ساڵ پێش ئێستا؛ PAK بە پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان وەک لەشکری رادانی داگیرکەر لەسەر خاکی کوردستان و سپایەکی نەتەوەیی و بان‌حیزبی؛ لاپەڕە و کارنامەی داهێنان و چالاکییەکانی گەشاوەتر کرد و گشت توانا پێشمەرگەیی و لەشکرییەکانی خۆی پێشکەشی ئەم سپا بەهێزە کرد.
سپای میللیی كوردستان، لەشکرێکی نەتەوەیی و پێکهاتەیەکی بان‌حیزبی و بە دیسیپلینە کە بە ناو، ناوەڕۆک و ئامانجەوە میراتگری هەمان سپای میللیی کوردستانە کە لە ده‌وڵه‌تی جمهووریی كوردستان‌دا هەبوو.
لە یادی 31 ساڵەی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان‌دا سڵاو دەنێرین بۆ خەباتی کۆڵنەدەرانەی ئەم پارتە کوردستانییە لەپێناو رزگاریی و سەربەخۆیی کوردستان و 
 سڵاوی ئەمەگ و وەفا پێشکەش بە رێبەری شەهیدمان کاک سەعید یەزدانپەنا و سەرجەم شەهیدانی ئەم رێبازە پیرۆزە.
پیرۆز بێت 30گوڵان 31ـەمین ساڵی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان و دووهەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان.

30 گوڵانی 2722 کوردی
20 مای 2022 زایینی

سەرەوە