دواین هەواڵ

2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا

ڕاگەیەندراو

راگەیەندراوی PAK لەمەڕ تیرۆری هەڤاڵ سیاوەش بەهرامی " داڵاهوو کرماشانی"

30/05/2022


راگەیەندراوی PAK لەمەڕ تیرۆری هەڤاڵ سیاوەش بەهرامی " داڵاهوو کرماشانی"


    لە درێژەی بیۆتێرۆریزمی دەوڵەتی داگیرکەری فارس لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی نیشتمان دژی تێکۆشەرانی ئەم دەڤەرە، رۆڵەیەکی دیکەی کورد، لە بەندیخانە تێرۆر کرا.
پارتی ئازادیی کوردستان هەواڵی تیرۆرکرانی " سیاوەش بەهرامی" ناسراو بە داڵاهوو کرماشانی رادەگەیەنێیت.
   هەڤاڵ سیاوەش بەهرامی کوڕی کاکە، لەدایک بووی ئاوایی دەشتی مورتی سوفلای داڵاهووی کرماشان سەرەتای ساڵی 2017 هاتە ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان. پاش تێپەڕ کردنی قۆناغەکانی پەروەردە و بارهێنان، درایە هێزی پێشەوا. ماوەی دوو ساڵ لە مێحوەری ڕۆژاوای کەرکووک، لە بەرەنگاربوونەوە و شکستدانی رێکخراوی داعش و پاشان لەشەڕی پردێ‌دا بەشداریی کرد. لە کۆتاییەکانی 2018  گەڕایەوە ناوخۆی رۆژهەڵاتی داگیرکراو.
   هەڤاڵ سیاوەش چەند جارێک لە لایان ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە کرماشان دەگیراو بەردەدرا. دواجار 3مانگ لەمەوبەر، بە تاوانی هەبوونی پێوەندیی لە گەڵ پارتی ئازادیی کوردستان و نیازی گەڕانەوە بۆ ڕیزەکانی پێشمەرگە، گیرا و رەوانەی گرتووخانەی پاوە کرا. رۆژی پێنجشەممە 5ی جۆزەردان، پاش لێدانی دەرزیی ژەهری کوشندەی ڕایسین لەلایان  ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە؛ بەناوی مۆڵەت پێدان رەوانەی ماڵەوە دەکرێ و پاش دوو ڕۆژ لە ئاکامی کارتێکەریی ژەهرەکە، پێرێ شەممە گیانی بەختکرد. تەرمی شەھید سیاوەش دوێنێ لە زێدەکەی ئاوایی  بەخاک سپێردرا. بەم تاوانەوە، ژمارەی قوربانییانی بیۆتێرۆریزمی تاران لە باشووری ڕۆژهەڵاتی نیشتمان گەیشتە 6 تێکۆشەری ڕیزەکانیPAK.
 پارتی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی گیانبەختکردنی ھەڤاڵ سیاوەش بارامیی، پرسە و سەرەخۆشیی پێشکەش بنەماڵە و کەس و کار و نەتەوەکەمان دەکات.
هۆکاری پەرەسەندنی پیلان و  تاوان و تێرۆری تاران دژی خەباتگێڕانی پارتی ئازادیی کوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ ترس و دڵەڕاوکێی تاران لە بەهێز بوونی پێگەی جەماوەریی پاک و پێشوازیی دانیشتوانی ئەو دەڤەرانە لە گوتار و ستراتیژی و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی.
لەلایەکی دیکەوە کوشتنی خەباتگێڕانی نەتەوەیی کورد بەم تەرزە تایبەتە لە دەرەوەی بە ناو یاسا و حوکمی فەرمی و شەرعیی؛ بۆ بە میدیایی نەبوونی تاوانەکان و لە ئاکامدا نەشڵەژانی ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵات و پێشگیریی لە جووڵە و هەستانی خەڵکە.
    ئەگەر چی شەهید کرانی هەر هەڤاڵێکمان داخێکی دیکە دەنێتە سەر دڵ و هەستمان، بەڵام  ناتوانێ لە ڕێگای پیرۆزی ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان ساردمان بکاتەوە و کاروانی ڕوو لە خۆری ئێمە بوەستێنێت. پارتی ئازادیی کوردستان بە هەر برینێک کە هەڵیدەگرێت جار لە گەڵ جار سوورتر و شێلگیرانەتر پێشەنگایەتی خەباتی ڕزگاریی خاک و ڕادانی دوا سەربازی داگیرکەری دەوڵەتی فارس لە ماکۆوەهە تا یاسووج و گەیشتن بە دەوڵەت و سەربەخۆیی نەتەوەیی، دەکات.
 یاد و ناوی شەهید سیاوەش و شەهیدانی خەباتی 31 ساڵەمان، هاندەرێکی بەهێزە بۆ بڕینی ئەو ڕێگا پڕشانازییە.


پارتی ئازادیی کوردستان
9ی جۆزردانی 2722 ک
30ی مای 2022 ز

 

سەرەوە