دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

کوردستانی

سڵاو لە سەرکردەی شەهیدی کوردایەتیی "شێخ سەعیدی پیران" لە 97 ساڵەی لە سێدارەدانیدا

29/06/2022

شیخ سەعید ساڵی ١٨٦٥ لە ناوچەی پاڵوو لەدایکبووە. یەکێکە لە شێخە بەرزەکانی نەقشبەندی. لە پاش مردنی باپیرەی شێخ عەلی، باوکی ناوچەی پاڵووی بەجێ ھێشتووە و ڕووی کردۆتە شاری خنیس. شێخ سەعید خوێندنی دینیی لەو شارە تەواو کردوە، پایە ‌و ڕێزی کۆمەڵایەتیی شێخ و زیرەکی و لێھاتوویی و دەوڵەمەندی بۆتە ھۆی سەرەکیی بۆ ئەوەی کۆمەڵەی سەرخۆبوون پەیوەندییەکی ڕاستەو خۆ و پتەو بە شێخ سەعیدەوە بکات. لە کۆتایی ھاوینی ١٩٢٣ یوسف زیبا کە سەرۆکێکی بزوتنەوەی کورد و نائیبی کۆنی شاری بەتلیس بووە لە پەرلەمانی تورکیادا، چۆتە خنیس بۆ خزمەتی شێخ سەعید و ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بڕیاری ھەڵگیرسانی شۆرشێکی نوێ بدەن. لە زستانی ١٩٢٣ تا ١٩٢٤ سەرۆک ھۆزەکان و ئەندامە چالاکەکانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون کۆبوونەوەی فراوانیان لە ناوچەی پاڵوو بەست کە تیایدا باس لە فراوانکردن و خۆسازدان بوو بۆ چالاکی کردن لە پێناو بزووتنەوەی نھێنی و خۆ ئامادەکردن بۆ ڕاپەڕینی نوێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
ئەم کارو بڕیارەش تا ڕادەیەکی بەر فراوان بە یارمەتیی شێخ مەحموودی حەفید و سمکۆی شکاک بوو، ھەروەھا بڕیار درا یاداشتێک دەربارەی پشتگیریی نەتەوەی کورد بۆ کۆمەڵەی گەلان (عصبە الامم) بنێرن. خالید جەبری و یوسف زیبا چالاکترین ئەندامانی کۆمەڵەی سەرخۆبون بوون کە ھەموو بڕیارە گرنگەکانی کۆمەڵەیان دەگەیاندە دوورترین ناوچەکانی کوردستان و ئامادەییەکی ھەمیشەییان لە نێوان سەرۆک ھۆزەکاندا پەیدا کردبوو؛ بەڵام بەھۆی خیانەتی سەرۆکەکانی ھۆزی خورمیک کە دەنگوباسی ئەم خوئامادەکردنەیان گەیاندە یاساوڵانی ڕژیمی تورکیا، بە بڕیاری مستەفا کەمال ئەتاتورک، یوسف زیبا و خالید جەبری بەگ گیران و ڕەوانەی زیندانی بەتلیس کران، لە پاش گرتنی ئەم دوو سەرکردەیە کۆمەڵە وەک پیویستیەکی گرنگ بە پەلە بریاری دا کە شێخ سەعیدی پیران ھەڵبژردرێت و بکرێت بە سەرۆکی کۆمەڵەی سەرخۆبوون.
شۆڕشی شێخ سەعید
شێخ سەعید لە پاش ھەڵبژاردنی بە سەرۆکی کۆمەڵە بڕیاری ھەڵگیرسانی بزووتنەوەی چەکدارانەی دا، بەڵام زیاتر دەیویست بڕیارەکە مۆرکی کوردستانی گەورەی پێوە دیاربێت، لەبەر ئەوە عەلیڕەزای کوڕی ناردە شارەکانی ئامەد و حەڵەب بۆ زانینی بیروبۆچوونی سەرۆکە کوردەکان رۆژاوا و باشوور و رۆژهەڵات بۆ زیاتر ڕێک کەوتن لەسەر کاتی گشتیی ڕاپەڕینەکە.
لە پاش کۆبوونەوەیەکی گەورە لە شاری حەڵەب، ھەمووان گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە مافی نەتەوایەتی گەلی کورد بەبێ شورشێکی چەکدارانە مەحاڵە مسۆگەر بکرێت. پاشان، ڕوژی ٢١ مارسی ساڵی ١٩٢٥ دانرا بە یەکەم ڕوژی ھەڵگیرسانی شۆرش. لە نیوەی دووەمی مانگی یەکەمی ساڵی ١٩٢٥ دا شێخ سەعید گەشتێکی بەزۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا کرد، دەچووە ھەر ناوچەیەک بە کۆمەڵ لایەنگر و دۆست ڕوویان تێ دەکرد. لە ٥ی فێبریوەری ١٩٢٥ شیخ سەعید خانیی بەجێ ھیشت لەگەڵ سەد سوارە بەرەو گوندی پیران بەڕێ کەوتن بۆ ماڵی عەبدول رەحیمی برای. ھەر لەو شەودا مەفرەزەیەکی سوپای تورک بەسەرۆکایەتی حوسنی ئەفەندی و موستەفا عالیم کە ھاتبوون بۆ گرتنی چەند کەسێک لە گوندنشینەکان. شێخ سەعید ڕازی نەبوو کە کەس بگیرێ. ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کە ھەر دوو لا سەنگەر لەیەک بگرن. لەپاش شەڕوتەقە کردن چەندەھا کەس لە مەفرەزەی دوژمن کوژران و ئەوانی تریش بە ئەسیری گیران.
ئەم ڕووداوە لەپڕە بووە ھوی ڕێگریێکی سەرەکیی ناوەخت لە کامڵ بوون و خۆ ئامادە کردنی ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعید. کاتێک شێخ تایەری برای شێخ سەعید ئەم ھەواڵەی بیست، بێ وەستان و چاوەڕوانی لە ١٠ی فێبریوەری ئەو ساڵەدا کونتڕوڵی شارۆچکەی لیچەی کرد و دەستی بەسەر گشت پارە و نووسین و نامە ‌و تەلگرافی نھێنی ڕژێمدا گرت، لە ڕوژی ١١ی فێبریوەری‌دا، لەگەڵ دوو سەد ھەزار سوارە چوونە خزمەت شێخ.
ئەم ڕووداو و ھۆکارانە بوونە ھۆی سست بوونی ھەندێ کاری شۆڕشەکە و ڕێگەیان لەدوا خستنی شۆرشەکە گرت؛ بۆیە شێخ سەعید بە ناچاری پێش وەخت بڕیاری دەستپێکردنی ڕاپەڕینەکەی دا، بەپێی ئامارێکی ئەو کاتە، ژمارەی پێشمەرگە کوردەکان تەنیا لە چوار‌ ولایەتدا نزیکەی شەش سەد ھەزار کەس بوون بەرامبەر ژمارەی ھێزی تورکەکان کە لە سەد ھەزار کەمتر بوون. لەم ناوچانەدا نەتەوەی چەرکەس و عەرەب و ئەرمەنیشی تێدابوو، ئەم کەمینە نەتەوانەش زۆر چەوساوە و زوڵم لێکراوی ژێر دەسەڵاتی تورک بوون بۆیە زۆربەیان لە شۆڕشەکەدا بەشدار بوون و شێخ سەعید سەرۆکایەتی سوارە پێشمەرگەکانی حاجی حەسەن و عەمەری خارۆ ھۆزی مەستان و بۆتانی باشوری چیای کوچەرانی دەکرد. ھێزی ساڵح بەگی خانی ھێزەکانی شێخ شەمسەدینیش ھاتنە ناوچەی مادن و شێخ ئەیوبیش لەگەڵ ھەزاران سوارەی پێشمەرگە چوونە ناو ریزەکانی شێخ عەبدول رەحیمی برای شێخ سەعید.
بەرەو ڕزگارکردنی شاری ئامەد رۆیشتن، شێخ سەعید لەسەرەتاوە ھەستی کرد کە ھێزەکانی لە توانایان نییە ئامەد رزگار بکەن بۆیە بیری لە ڕیگای تر کردەوە. بۆ ئەمەش کەوتبووە گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکومەتی تورک تا بوارێکی لەبار بۆ ڕاپەڕینی کوردەکانی ناو شارەکە بڕەخسێنێ. ھەر چەندە بوار و ڕێگا نەبوو بۆ گەیاندنی ‌ھیچ جۆرە چەکێک بۆ خەڵکانی ناو شارەکە، گەمارۆدانی شارەکەش زۆری کێشا، سوپای دوژمنیش لەناو شارەکەدا ڕازی نەبوون کە دەستبەرداری بەرەنگاری و خۆڕاگرتن ببن، لە سەرەتای مانگی مارسەوە پێشمەرگە ھێرشی دەست پێکرد، بەڵام خۆڕاگری سوپای تورک زۆری خایاند، لە دەرگای ماردینی شارەوە کەرتێکی پێشمەرگە و خەڵکی شار یەکتریان گرتەوەو کەوتنە پەلامار بۆ سەر سوپای دوژمن، تورکەکان سەنگەری پتەویان لێدابوو، لە ھەمان کاتدا خاوەنی سەدان چەکی نوێ بوون و توانای سەرکەوتنیان زیاتر بوو، لە پاش شەرێکی قورس و کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە سپای تورکیا و شەهید بوونی ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە، کەرتی ھێرش بەری پێشمەرگە و خەڵک ملیان دایە بەر پاشە کشەکردن و گەڕانەوە دواوە؛ لە پاش دوو سێ ھێرش پێشمەرگەکان کە تێیدا سەرنەکەوتن، بە تەواوی بڕیاری وازھێنان لە گەمارۆی شارەکە درا.
ڕیزەکانی شۆرش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو شپرزەیی و پەرش و بڵاوی دەچوو، بە تایبەتی کاتێک سوپای دوژمن لە باکوور و باشورەوە بە ھێزی زۆر ھێرشیان ھێنا و گەمارۆکەیان پێچەوانە کردەوە. لە کۆتایی مانگی ئاپرێل بە ھۆی خیانەتی سەرۆکی ھۆزی جبرانان و قاسم بەگی جبرانەوە، شێخ سەعید، شێخ عەبدوڵا، عەلی غالب ، ڕەشید ئاغا و ٢٦ شۆرشگێڕی تر لەسەر پردی چەمی مۆراچ لە ناوچەی گەنج بەدیلی گیران. لەدوای دادگایکردنی شێخ سەعید و ھاوڕێکانی لە کۆتایی مانگی ئایارەوە کە دەستی پێکرد و ماوەی یەک مانگی خایاند، جگە لە شێخ سەعید، ٤٧ تێکۆشەری کورد بڕیاری لەسێدارەدانی دەرکرا و لە دیاربەکر لە سێدارە دران.
تەنیا رێگای رزگاری و بەختەوەریی کورد دەرچوون لەژێردەستەیی و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەییە؛ تەنیا سەربەخۆیی کوردستان دەتوانێ ساڕێژی ئەو قوربانییە زۆرانەی یەک سەدەی پێشوو بە دەستی داگیرکەرەکان بۆ کورد دەکاتەوە.

سەرەوە