پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەستدا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران‌دا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەستدا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا 2024-03-08 به‌یاننامه‌ی تیپی تهوارهكانی ئازادیی كوردستان TAK به بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-08 پەیامی سەرۆکی PAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-07 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا بە بۆنەی رۆژی جیهانی 8ی مارس 2024-03-06 بە بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان، مامۆستا پۆڵا نانەوازادە بە خاک سپێردرا 2024-03-06 پرسەنامەی سەرۆکی PAK بەبۆنەی مەرگی پۆلێک هونەرمەندی کوردستان 2024-03-01 ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو دیسان ناسنامە و پرس و کۆڵنەدانی خۆی نواندەوە! راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەبۆنەی شکستی تاران لە کوردستان 2024-02-25 دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2024-02-25 کۆچی دوایی تێکۆشەری ڕێبازی سەربەخۆیی و شاعیری نەتەوەیی کوردستان، کاک پۆڵا نانەوازادە 2024-02-25 کۆچی دوایی تێکۆشەری ڕێبازی سەربەخۆیی و شاعیری نەتەوەیی، پۆڵا نانەوازادە ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
03/09/2022
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی 43یەمین ساڵی تراژیدیای کۆمەڵکوژیی قاڕنێ. 43 ساڵ لەمەوبەر دەوڵەتی داگیرکەری فارس لە 11ی خەرمانان، 2 سێپتامبەر تاوانێکی دیکەی سامناکی خولقاند و ئەم تاوانەی بوو بە درێژەی پڕۆسەی ژینۆسایدی ئەو دەوڵەتە دژ بە نەتەوەی کورد. قاڕنێ کە گوندێکە لە 10 کیلۆمیتری شاری نەغەدەوە هەڵکەوتووە؛ ماوەیەکی کورت دوای فەتوای جیهادی خومەینی کەوتە بەر رقی بێبەزەییانەی ئەو دەوڵەتە و پاش گەمارۆدانی گوندەکە پەلاماردەران بە فەرماندەیی " حاجی مه‌عبوودی" و " موراد قه‌ناری" لەگەڵ چوونە ناو گوندەکەوە هەر کەسێک کە هاتە رێ‌یان کوشتیان و تا گەیشتنە ناو دێیەکە بەم چەشنە 6 کەسیان بێبەزەییانە کوشت کە سێیان منداڵ بوون؛ پاش گەشتنیان بە ناو دێیەکە خەڵکیان لە گۆڕەپانی دێ کۆ کردەوە و پۆل پۆل به‌ر ده‌سڕێژی چه‌که‌کانیان دان و به سه‌رنێزه زگ و سینگیان هه‌ڵدڕین، یان به چه‌قۆ سه‌ریان له له‌شیان جیا کردنه‌وه. هه‌روه‌ها منداڵه ورده‌کانیان له بن پۆستاڵەکانیاندا کوشت. لەم تاوانە قێزەوەنەدا قورعانی پیرۆزیش بەهێند وەرنەگیرا، مامۆستای ئایینیی ئاوایی کە وایدانابوو رێزی قورعان دەگرن، قورعان بەدەست کەوتە تکاکردن لە پەلاماردەران کە کوشتار رابگرن؛ کەچی سەری دەبڕن و قورعانی دەستی نوقمی خوێن دەکەن. بەم چەشنە 68 کەس لە خەڵکی سڤیل و بێتاوانی قاڕنا کۆمەڵکوژکران. 28 گەلاوێژی 1358 دەسپێکی پڕۆسەی ژینۆسایدێکی دیکەی نەتەوەی کورد بوو کە بە فەتوای جیهادی خومەینی دەستی پێ‌کرد؛ لەگەڵ فەتوای خومەینی 11 که‌س له دانیشتوانی شاری پاوه له زیندانی دیزێڵ ئابادی شاری کرماشان ئێعدام کران. رۆژی پاشتر 29 گه‌لاوێژ 7 که‌سی دیکه له دانیشتوانی ئه‌و شاره هه‌ر لە هەمان شوێن ئێعدام کران. رۆژی سێهه‌می خه‌رمانان 9 که‌س له مه‌ریوان، رۆژی 5 خه‌رمانان 11 که‌س له سنه، 6 خه‌رمانان 20 که‌س له سه‌قز گولله باران کران. لە رۆژی دەرکردنی ئەو فتوایەوە رۆژهەڵاتی کوردستان له هه‌موو لایه‌وه‌که‌وه که‌وته به‌ر هێرشی سه‌رانسه‌ریی هێزه‌کانی ئه‌ڕته‌ش و پاسدار و کۆمیته جیاجیاکانی داگیرکەری فارس. کوردستان له عه‌رز و ئاسمانه‌وه کەوتە بەر پەلامار و کەوتنە تۆپبارانکردنی شارەکان. شارە داگیرکراوەکانیش بوونە گۆڕه‌پانی گرت و بڕی لاوانی کورد. دادگای سه‌حرایی ساز کرا و حاکمی شه‌رعی ئه‌و کات سادق خه‌ڵخاڵی هه‌ر کوردێکی به‌ر ده‌ست که‌وتبوو له دادگاییه چه‌ند خولهکییهکانیدا حوکمی ئێعدامی به سه‌ردا سه‌پاند. ئەوەی لە قاڕنێ روویدا لە قه‌ڵاتان، سه‌وزێ، کانی مام سه‌ید، ئیندرقاش و چه‌ندین شوێنی دیکە ئه‌و تاوانانه چه‌ند باره کرانه‌وه و بوون بە دیاردەیەک. قەڵاتان لە 6 خاکەلێوەی 1359دا بە هەمان شێوەی قاڕنێ 15 کەس لە دانیشتووانەکەی دڕندانە کوژران، لە 13 خەزەڵوەری هەمان ساڵدا 35 کەس کەس لە ئیندرقاش و 27 خەزەڵوەر گوندی سۆفیان 12 کەس. ئەم تاوانانە پەیوەست نەبوون بە ساڵێک یان دوو ساڵەوە و ساڵه‌کانی دواتریش له پرۆسه‌ی ژێنۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆر لەم تاوانانەیان خوڵقاند. وەک: کوشتاری به کۆمه‌ڵی باییزئاوای سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده له 18 خه‌زه‌ڵوه‌ری 1360 هه‌تاوییدا که تێیدا 12 که‌س له دانیشتوانی ئه‌و گونده کوژران، کوشتاری به کۆمه‌ڵی کرێکارانی کوره‌خانه‌کانی ساروقامیش له 23ی خه‌رمانانی هه‌مان ساڵدا که 18 که‌سی تێدا کوژرا؛ قه‌تڵوعامی 20 که‌س له دانیشتوانی گوندی قه‌ره‌گۆلی مه‌هاباد له شه‌شی رێبه‌ندانی 1361هه‌تایی دا؛کوشتاری به کۆمه‌ڵی گونده‌کانی حه‌لبێ کویکان،کارێزه، یۆنسهلیانی نه‌غه‌ده که زیاتر له 40 رۆڵه‌ی کوردی تیا قه‌تڵوعام کرا؛ کوشتنی به کۆمه‌ڵی 10 که‌س له دانیشتوانی گونده‌کانی جه‌عفه‌رئاوا و دێمه سوور و مهرجاناوای سه‌ر به شاری مه‌هه‌باد له 25 ره‌شه‌مه‌ی 1361دا، کوشتاری به کۆمه‌ڵی دانیشتوانی گونده‌کانی گیجه و ههڵتووش له ناوچه‌ی سۆمای ورمێ له 27 خاکه‌لێوه‌ی 1362هه‌تاویی دا که لانیکه‌م 15 که‌سی تێدا کوژرا. قه‌تڵوعامی 21 که‌س له دانیشتوانی گونده‌کانی خه‌لیفه‌لیان، چه‌قه‌ڵمسته‌فا و گۆڕخانه‌ی سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده له 15 خاکه‌لێوه‌ی 1362دا؛ کوشتنی 6 که‌س له دانیشتوانی گونده‌کانی گونده‌وێڵه و جبڕهئیل ئاوا و دووئاوی ناوچه‌ی شنۆ له 23خه‌رمانانی 1362دا. جیا لەوەی هەزاران کەس لە زیندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەردا لە سێدارەدراون لەوانە ئێعدامی 59 لاوی مه‌هاباد له 12 جۆزه‌ردانی 1362 دا زه‌قترین ئێعدامی به کۆمه‌ڵی رۆڵه‌ی کورد بوو. ئەم کارەسات و ژینۆسایدەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە نەتەوەی کورد درێژەی ئەو ژینۆسایدانەیە رژێمە جۆراوجۆرەکانی پێش ئەو و هەموو داگیرکەرانی کوردستان لە دژی نەتەوەی کورد بەڕێوەیان بردووە. درێژەی ئەو قەتڵوعام و ژینۆسایدانەیە کە رەزا ماکسیم لە باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەیبرد و لە دوای فەتوای خومەینییەوە دووپات و چەندپات کرایەوە. قاڕنێ و قەڵاتان و هەموو ئەو ژینۆسایدانەی کە دژی نەتەوەی کورد بەڕێوەچوون، بەرنامە و پیلانی لەپێشدا داڕێژراو و سیستەماتیک بوون بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کورد و لەنێوبردنی و بە هەموو پێوانە و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەچنە قاڵبی ژینۆساید و ئەگەر لەکات و ساتی خۆیدا کورد دەنگی بەگوێی جیهان رانەگەیشتووە و جیهان لە ئاستیدا کڕ و بێ دەنگ بووە، پێویستە لە داهاتوودا پەردە لەسەر ئەو کارەساتانە هەڵدرێتەوە و بکەران و ئەنجامدەرانی ئەو کارەساتانە راپێچی دادگایەکی نێودەوڵەتی بکرێن. پارتی ئازادیی کوردستان لە مانیڤێستی ئازادیی کوردستان کە پەسەندکراوی کۆنگرەی یەکەمیەتی دەڵێ : " پارتی ئازایی کوردستان زانیاری و دیکۆمێنته‌کانی تاوانه‌کانی کوردقڕان و ژینۆسایدی کورد و تاڵانی سامان و داراییه‌کانی کۆ ده‌کاته‌وه، رێکیان ده‌خا و له کات و هه‌لی له باردا بۆ پێکهێنانی دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی که بۆ بژاردن و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌ته گیانی و ماددیی و مه‌عنه‌وییه‌کان، به‌رپرسایه‌تی بخاته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی ئێران و به‌رعۆده‌ی بناسێ،تێده‌کۆشێ." پارتی ئازادیی کوردستان پێ لەسەر ئەوا راستییە دادەگرێتەوە کە نەبوونی دەوڵەت و سەروەریی سیاسیی دەرفەت بۆ داگیرکەران و دوژمنانی نەتەوەی کورد دەڕەخسێنێ درێژە بە تاوانەکایان دژ بەنەتەوەی کورد بدەن؛ و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردستان و سەربەخۆیی و سەروەریی سیاسیی کورد زامنی ئارامی و ئاسایش و دەستەبەرکردنی مافەکانی تاک و کۆی رۆڵەکانی نەتەوەی کوردە. پارتی ئازادیی کوردستان PAK 12 خەرمانانی 2722 3 سێپتامبەری 2022
کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا
پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا
ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو
مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەستدا
سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە پارتی ئازادیی کوردستان
دیداری نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان
ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو دیسان ناسنامە و پرس و کۆڵنەدانی خۆی نواندەوە! راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەبۆنەی شکستی تاران لە کوردستان
کۆچی دوایی تێکۆشەری ڕێبازی سەربەخۆیی و شاعیری نەتەوەیی، پۆڵا نانەوازادە ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK