دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی نوێنەرایەتی PAK لە دەرەوەی وڵات سەبارەت بە فریوکاریی جەنایەتکارانەی کۆماری ئیسلامی

26/10/2022

ڕاگەیەندراوی نوێنەرایەتی PAK لە دەرەوەی وڵات سەبارەت بە فریوکاریی جەنایەتکارانەی کۆماری ئیسلامی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 26 ئۆکتۆبری 2022,  لە کاتی نوێژی شێواندا، گرووپێکی چەکدار  هێرشیان کردە سەر مزگەوتی شاچرای شاری شیراز.
بەداخەوە لە ئاکامی ئەو تاوانەدا13 کەس کوژراون و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
بە ماوەیەکی زۆر کەم پاش هێرشەکە، ڕێکخراوی تیرۆریستیی  داعش بەرپرسیارێتییەکەی گرتە ئەستۆ کە ئەوە خۆی یەکێ لە نیشانەکانی نائاسایی بوونی ڕووداوەکەیە.
ھەموو ئاماژە و لێکدانەوەکان دەیسەلمێنن کە خوڵقاندنی ئەم تاوانە، ڕاست لە ڕۆژی چلەی ژینای شەھید و بڵێسە کێشانی ئاگری ڕاپەڕینی گەلانی ئێراندا،  پلان و عەمەلیاتێکی فریودەرانەی سەرانی کۆماری ئیسلامییە بۆ بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتیی و کرانەوەی دەستی بۆ سەرکوتی زیاتر و خوڵقاندنی جینایەتی پتر. وەئەستۆ گرتنی خێرای ئەو هێرشە لە لایان داعشەوە، راستیی پێوەندی و ھاوکاریی نێوان ئێران و رێکخراوی تیرۆریستی داعش بە روونی دەردەخات.
پارتی ئازادیی کوردستان  وێڕای مەحکووم کردنی ئەو پیلانە دژی ئینسانییە و ریسوا کردنی سەرانی کۆماری ئیسلامی، داوا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکا، بەرانبەر تاوان و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە حاست گەلانی راپەڕیوی ئێران بێدەنگ نەبن و بە کردەوە پێش بە کوشتار و رەشە کوژیی کۆمەڵانی خەڵک بگرن. ھەروەھا ھەواڵدەرییەکان و  ئاژانسەکانی ڕاگەیاندن وریا دەکەینەوە کە نەکەونە داوی عەمەلیاتی فریودەرانەی ئێران و دڵنیا بن کە داعش لە ژێر کۆنتڕۆڵی تاراندایە و ئەوەی بە ناوی داعشەوە لە ئێران ڕوو بدات، سیناریۆ و پلانی دام و دەزگا تێرۆریستییەکانی کۆماریئیسلامییە.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
دەستەی نوێنەرایەتیی دەرەوەی وڵات

٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ ک
٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ز

سەرەوە