دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

ڕاگەیەندراو

بانگەواز و پاڵپشتیی لە نەتەوەی بەلووچ رۆژی ھەینی

09/11/2022

بانگەواز و پاڵپشتیی لە نەتەوەی بەلووچ
 رۆژی ھەینی 

رۆڵە ئازا و بە جەرگەکانی نەتەوە بندەستەکانی ئێرانی داگیرکەر
ئازادیخوازان و خەباتگێڕانی رێگەی یەکسانی و ئازادیی
رۆژی ھەینی بیستەمی خەزەڵوەر بۆ پشتگیریی و ھاودەنگیی لەگەڵ بنەماڵەی گیان بەختکردووانی "ھەینی خوێناوی" زاھیدان و دەربڕینی پاڵپشتیی و یەکدەنگیی لە خەبات و راپەڕینی رۆڵەکانی بەلووچستان لە دژی زوڵم و داگیرکاریی کۆماری ئیسلامی و ھەروەھا بەردەوام بوونی راپەڕینی ئازادیخوازانەی سەرانسەریی، ئێمە حیزب و رێکخراوەکانی نەتەوە ژێردەستەکانی ئێرانی داگیرکەر، رۆڵە راپەڕیوەکانی گشت نەتەوەکان بۆ خۆپێشاندانێکی بەرفراوان و جەماوەریی ھاوکات لە ھەموو شارەکان بانگھێشت دەکەین . 
با بە یەکێتیی ریزەکانمان و یەکدەنگیی خەباتمان لە رۆژی ھەینی روحی شەھیدانی راپەڕینی سەرانسەریی شاد و رێگایان بەردەوام بکەین .

١- حیزبی سەربەخۆیی ئازەبایجانی باشوور
٢- بەرەی دیموکڕاتیکی خەڵکی ئەحواز
٣- پاڕتی ئازادیی کوردستان (PAK)
٤- بزوتنەوەی ١٥ی نیسان بۆ ئازادی ئەحواز
٥- بەرەی دیموکڕاتیکی ئەحواز
٦- بزوتنەوەی نەتەوەیی بەلووچستان (بلوچستان ء راجی زرمبش)
 ٧- یەکێتیی دیموکڕاتیکی نەتەوەیی تورکەمەنستانی باشوور (ترکمن صحرا)

سەرەوە