دواین هەواڵ

2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 86 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

18/11/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 86 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
"ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

ئەمڕۆ ٢٧ خەزەڵوەر، ٦٣ رۆژە راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەیە و کچ و کوڕانی قارەمانی نیشتمان لەشەقام و گۆڕەپانی شارەکاندا بەردەوامن لە بەرخۆدان و راپەڕین.
ئەمڕۆ لە سەحنە، کامیاران، مەهاباد، بۆکان، نەغەدە، سەقز، پیرانشار، تویسرکان، سنە، ئیلام، کرماشان، سەردەشت، پاوە، خوی، دیواندەرە، مەریوان، بیجاڕ، جوانڕۆ، یاسووج، قوروە و ئابدانان، کیژ و کوڕانی راپەڕیو لە ستەم و داگیرکاریی لەسەر گڵکۆی شەهیدانی راپەڕیو و لە شەقام و کۆڵانەکاندا بەردەوامن لە رابوون و بەرخۆدانی نەتەوەییان. هێزەکانی دوژمنی داگیرکەر بێ‌بەزەییانە تەقەی راستەوخۆ لە خەڵکی راپەڕیو دەکەن و لە سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە ٢٠ تێکۆشەری کوردیان شەهید و دەیانی دیکەیان بریندارکردوون. رۆڵە دلێر و چاونەترسەکانی رۆژهەڵات بەرپەرچی پەلامارەکانی هێزەکانی دوژمنیان داوەتەوە و ئەمڕۆ لە مەهاباد و بۆکان ماڵ و ئۆتۆمبێلی ژمارەیەک لە بەکرێگیراوانی دەوڵەتی داگیرکەریان سووتاندووە و لەبۆکان بەسیجییەک بەسزای خۆی گەیێنراوە کە بۆ سەرکوتی راپەڕین هێنراوەتە شارەکەوە.


پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
٢٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٢ک
١٨ نۆڤامبری ٢٠٢٢ز

سەرەوە