دواین هەواڵ

2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا 2024-03-08 به‌یاننامه‌ی تیپی ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستان TAK به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-08 پەیامی سەرۆکی PAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-07 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی رۆژی جیهانی 8ی مارس 2024-03-06 بە بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان، مامۆستا پۆڵا نانەوازادە بە خاک سپێردرا 2024-03-06 پرسەنامەی سەرۆکی PAK بەبۆنەی مەرگی پۆلێک هونەرمەندی کوردستان 2024-03-01 ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو دیسان ناسنامە و پرس و کۆڵنەدانی خۆی نواندەوە! راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەبۆنەی شکستی تاران لە کوردستان 2024-02-25 دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 87 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

19/11/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 87 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
"ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ خەزەڵوەر، لە ٦٤ـەمین رۆژی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان‌دا رۆڵە راپەڕیوەکانی رۆژهەڵات درێژەیان بە راپەڕینی قارەمانانەیان دا.
ئەمڕۆ لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کرماشان، بۆکان، سنە، خوی، پیرانشار، ئیلام، مەریوان، شنۆ، پاوە، دیواندەرە، میراوا، کامیاران، سەقز، تیکاب، ئابدانان و مەهاباد و ...هتد، خەڵکی تێکۆشەر و خاوەن هەڵوێستی رۆژهەڵات بە مانگرتن و هاتنەوە سەرشەقامەکان، و قوتابییان لە زانکۆکان‌دا ئازایانە، بۆ داکۆکی‌کردن لە رابوون و بەرخۆدانی نەتەوەییان، درێژەیان بە راپەڕین‌دا.
ئەمڕۆش هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، بە جێگیرکردنی قەناسبەدەستەکانیان لەسەربانەکان، بە پەلاماری بێبەزەییانە و تەقەی راستەوخۆیان لە خەڵکی راپەڕیو و شەهید و بریندارکردنیان لەلایەک و گرتن و بێسەروشوێن کردنی لاوانی راپەڕیو لە لایەکی‌تر، هەموو حەولی خۆیان بۆ سەرکوتی راپەڕین خستەگەڕ؛ لەبەرانبەردا رۆڵە ئازا و خەباتگێڕەکانی رۆژهەڵات دیفاعی رەوایان لە خۆیان و راپەڕین کرد و  بەرپەرچی هێرش و پەلامارەکانی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەریان دایەوە و توانییان لە پیرانشار، مەهاباد و دیواندەرە گڕ لە ماڵ و نوسینگەی چەند بەکرێگیراوێکی دوژمنی داگیرکەر بەربدەن و بەکرێگیراوێک بەسزای خۆی بگەیێنن.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
٢٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٢ک
١٩ نۆڤامبری ٢٠٢٢ز

سەرەوە