دواین هەواڵ

2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا 2024-03-08 به‌یاننامه‌ی تیپی ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستان TAK به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-08 پەیامی سەرۆکی PAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-07 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی رۆژی جیهانی 8ی مارس 2024-03-06 بە بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان، مامۆستا پۆڵا نانەوازادە بە خاک سپێردرا 2024-03-06 پرسەنامەی سەرۆکی PAK بەبۆنەی مەرگی پۆلێک هونەرمەندی کوردستان 2024-03-01 ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو دیسان ناسنامە و پرس و کۆڵنەدانی خۆی نواندەوە! راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەبۆنەی شکستی تاران لە کوردستان 2024-02-25 دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 88 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

20/11/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 88 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
"ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

ئەمڕۆ  ٢٩ خەزەڵوەر لە ٦٥ ـەمین رۆژی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان‌دا رۆڵە بوێرەکانی رۆژهەڵات لەسەر شەقام و گۆڕەپانەکاندا مانەوە و درێژەیان بە رابوونی نەتەوەییان دا.
ئەمڕۆ کچان و کوڕانی راپەڕیو لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵات، لە دیواندەرە، ئیلام، خورماوا، سەقز، سنە، مەهاباد، جوانڕۆ، بۆکان، کرماشان، پیرانشار، روانسەر، سەردەشت، بانە، شنۆ، کامیاران و دێولان لەسەر شەقام و کۆڵانەکان بەردەوامییان بەم راپەڕینە مەزنەدا کە ٦٥ رۆژە بڵێسە دەستێنێ.
خەڵکی راپەڕیو سەرەتا بە مانگرتن و داخستنی دوکان و بازاڕ و دواتر بە رژانەسەر شەقامەکان پارێزگارییان لە راپەڕینی پڕشکۆیان کرد.
هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر بۆ سەرکوت و بڵاوەپێکردنی خەڵکی راپەڕیو دەستیان لەهیچ پەلامار و تاوانێک نەپاراستووە و تەقەی راستەوخۆ لە خەڵکی راپەڕیو دەکەن؛ لە مەهاباد، هێزەکانی بەرفەرمانی دوژمنی داگیرکەر بە چەکی قورسەوە تەقە لەخەڵک و ماڵەکانیان دەکەن.
خەڵکی تێکۆشەری رۆژهەڵات بەرپەرچی پەلامارەکانی دەوڵەتی داگیرکەریان داوەتەوە و بەرگریی رەوایان لەخۆیان کردووە و بەرەنگاری هێرش و توندوتیژییەکانیان بوونەتەوە.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
٢٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٢ک
٢٠ نۆڤامبری ٢٠٢٢ز

سەرەوە