دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

بابەت

سەربەخۆیی کوردستان پێش هەرشتێک پێویستیی بە بوێریی باسکردنیەتی

14/03/2024

ئەدیب خالدیان

 

🔸سەربەخۆیی کوردستان پێش هەرشتێک پێویستیی بە بوێریی باسکردنیەتی

🔸"سەربەخۆیی کوردستان" ئەو چەمک و ئامانجە بەهێزەیە کە جیا لەوەی بووەتە مۆتەکەی داگیرکەرانی کوردستان و خەوی لێ زڕاندوون؛ هەموو ئەوانەش کە ئاسۆی بیر و هزریان بستێک ئەولاوەتر لەو چوارچێوە و قاڵبە ناڕوا کە داگیرکەر بۆی دیارییکردوون، زات ناکەن باسی بکەن.

🔸پرسی کورد و کوردستان، چ وەک نەتەوە و نیشتمانێکی داگیر و پارچەپارچەکراو و چ وەک خۆ و دوژمن ناسین و پێناسەکردن و چ وەک ستراتیژ و ئامانج کە بریتییە لە رزگاریی نەتەوەیی و هەڵتەکاندن و هەڵگرتنی سەروەریی داگیرکەر بەسەر کوردستانەوە؛ پێش هەر شتێک پێویستیی بە بوێری و باسکردن هەیە.

🔸ئەوانەی چ لەبەر سەرلێشێواوی و تێنەگەیشتن لە پرسی کورد و کوردستان خۆ لە باسکردنی سەربەخۆیی دەبوێرن و چ ئەوانەی لەبەر راگرتنی دڵی برا ئیرونییەکانیان، بۆ جارێکیش نەیانوێراوە ناسنامەی ئێرانیبوون لەبەر خۆیان دادڕن و نەیانویستووە باس لەو مافە سروشتی و یاساییە بکەن کە بەهەموو پێوەرێک بۆ کورد رەوایە سەربەخۆ بێت و ببێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی؛ بێگومان هەوڵ دەدەن بایەخی سەربەخۆیی کەم بکەنەوە و باسکردنیشی بێبەها نیشان بدەن.

🔸سەربەخۆیی، باس کردن لەسەربەخۆیی، کارکردن بۆ سەربەخۆیی، تووڕدانی ناسنامەی ساختەی ئێرانیبوون و رەتکردنەوەی ئێرانییەت بوێری دەوێ و کاری هەرکەس و لایەنێک نییە.

سەرەوە