پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-05-03 دەسبەسەرکرانی ١٤ هاووڵاتیی شنۆ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە کەمتر لە حەوتوویەکدا 2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا
پێش 3 هەفتە
سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا سۆما پوورمحەممەدی، تەمەن ٣٥ ساڵان، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین بە دوو تۆمەتی جیا بە ١١ ساڵ بەندکردن حوکم درا. سۆما پوور محەممەدی کە لە رێکەوتی ٢٨ ی بەفرانباری ٢٧٢١ ک، لەکاتێکدا بۆسەردانی هاوسەرەکەی "ئیدریس مینبەری" سەردانی دادگای کردبوو و لەوێ دەسبەسەرکرابوو و پاشتر بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتیی ئازاد کرابوو، دوێنێ ئەو حوکمەی کە بەسەریدا سەپاوە پێی راگەیێندرا. سۆما، لەلایان لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی " دروست کردنی رێکخراو و گروپ بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات" بە ١٠ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان حوکم درا. هەروەها لەلایان لقی ١٠٦ ی دادگای تاوانەکانی شاری سنە بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشیی گشتیی" بە ساڵێک بەندکران حوکم درا. دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لەپاڵ هەموو تاوان و جینایەتە فاشیستییەکانی دژی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان؛ لە دژایەتی زمانی کوردیی و ئەوانەی خەمخۆر و تێکۆشەری پارێزگاریی لە زمانی کوردیین، خافڵ نەبووە. پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای مەحکوومکردنی ئەو حوکمە سەرشۆڕانە و سیاسەتە دوژمنکارانەیەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسەر ئەوە سوور و پێداگرە تا سێبەری دەسەڵات و سەروەریی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە بەهەر فۆرمێکی سیاسییەوە بەسەر کوردستانەوە بێ، بەشی کورد تەنها گرتن، لێدان و کوشتنی رۆڵەکانی و سڕینەوەی ناسنامە و زمانەکەیەتی. https://t.me/pazadik_pak
بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند
سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا
خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا
دەسبەسەرکرانی ١٤ هاووڵاتیی شنۆ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە کەمتر لە حەوتوویەکدا