دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

بابەت

سەربەخۆییخوازیی لە بیرەوە بۆ تێکۆشانی مەیدانیی

14/03/2024

شەماڵ پیران

 

سەربەخۆییخوازیی لە بیرەوە بۆ تێکۆشانی مەیدانیی

لە پاش کۆماری کوردستان بزووتنەوەی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان دەسکەوت و درووشمەکانی کۆماری کوردستانی لە ناوەرۆکی راستەقینەی خۆی کە «کوردستانی بوون» بوو داماڵی و بەرگی «ئێرانی بوونی» بەبەردا کرد. ئەم جۆرە لە تێکۆشانی سیاسیی هەتا ئێستاش درووشمی ئەساسیی و ستراتیژی خەباتی ئەو هێزانەی پێکهێناوە و لە راستیدا «ئێرانیی بوون» لە هێڵە سوورەکانی ناسنامەی سیاسیی و ريکخراوەییانە.
نورم و بایەخە سیاسییەکانی ئێرانچێتی نەک هەر هیچ دەسکەوتێکی بۆ کورد لە رۆژهەڵات تێدا نەبوو بەڵکوو کورد و بزووتنەوەی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستانی تووشی قەیرانێکی گەورەی ناسنامەیی و کۆمەڵێک ئاکام و ئاسەواری تفت و تاڵ لە ئاستی کوردستان و ئێران و دەرەوەدا کرد.
لە سەردەمێکدا کە بزووتنەوەی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان نوقمی سیاسەتی خەبات لە چوارچێوەی ئێران و ئێرانچێتیدا ببوو؛ ژمارەیەک لاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرۆکایەتی شەهید سەعیدی یەزدانپەنا کە دەمێک بوو بیری سەربەخۆییخوازیی و خەباتی کوردستانیان لەلا گەڵالە ببوو، لە 30 گوڵانی 1991 رێکخراوێکی کوردستانیان بە ناوی یەکێتی شۆڕشگێرانی گەلی کوردستان(پارتی ئازادیی کوردستانی ئێستا) دامەزراند. 
بە دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان بزووتنەوەی رزگاریخوازیی رۆژهەڵاتی کوردستان پێی نایە قوناغێکی نوێی خەبات و تێکۆشانی سیاسییەوە.
بیری سەربەخۆیی و خەباتی سەربەخۆییخوازی لە بیرەوە پێی نایە قوناغی تێکۆشانی بەکردەوە و ئیتر گوتاری ئێرانچێتی کە ساڵانێک بوو قەیرانێکی فیکری و سیاسیی لە هوییەت و ناسنامەی کورددا درووست کردبوو، رۆژ لە دوای رۆژ خۆری بەختی روو لە کزی و ئاوابوون بووە. 
ئەمڕۆ لە پاش 33 ساڵ لە تێپەڕبوونی ئەو مێژووە ئیتر کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر ناسنامەی راستەقینەی خۆی واتە «کورد بوون و کوردستانی بوون» بە تەواوەتی ساغ بووەتەوە.
ئەگەر ساڵانی پێشوو سەرکردایەتی سیاسیی ئەو هێزانە بە ئاشکرا دژایەتی رەوتی سەربەخۆییخوازیی و تێکۆشەرانی پارتی ئازادیی کوردستانیان دەکرد، ئەمڕۆ نەک هەر خۆیان لەم باسانە دەبوێرن بەڵکوو حەول دەدەن لە رێگەی ئەندامانی دەرەوەی حیزبەکانیان کە تا رادەیەک لە پێگەکانی دنیای ئەنترنێتدا سەر و زمان و قەڵەمێکیان هەیە و  بەڵام هیچ پلە و پێگە و مەنسەبێکی فەرمی و حیزبییان نییە، خۆیان بە پاڵپشت و خەباتکاری رێبازی دەوڵەت و سەربەخۆییش بناسێنن.
ئەم کەسانە ئەگەر لە لایەک حەول دەدەن بە قەڵەمەنیان حیزبە ئێرانچییەکان بە حیزبی سەربەخۆییخواز و پاڵپشتی سەربەخۆیی وێنا بکەن، لە هەنکاتدا دەسکەوتەکانی خەباتی سەربەخۆیی کە ئەمرۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا پارتی ئازادیی کوردستان سەرقافڵە و پێشەنگێتی؛ سووک و بێبایەخ پیشان بدەن و بڵێن گوایە سەربەخۆیی تەنها لە چوارچێوەی درووشمدا بووە و دەسکەوتێکی ئەوتۆی نەبووە. 
 ئەگەر لەلایەک پێگەیشتوویی سیاسیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەمی ژیریی سیاسیی خۆی بووە، بەڵام نابێ ئەوە لە بیر بکرێ کە خەباتی دەیان ساڵەی پارتی ئازادیی کوردستان و تێکۆشەرانی دیکەی رێبازی سەربەخۆیی بەشی هەرە ئەساسیی ئەو کارتێکەریی و پێگەیشتووییە سیاسیی و نەتەوەییە بووە لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا. 
درووشمەکانی ئەمڕۆی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەمان ئەو درووشم و ئامانجانەن کە زیاتر لە سێ دەیەیە پارتی ئازادیی کوردستان وەک سەرقافڵە و رچەشکێن و پێشەنگی رێبازی سەربەخۆیی خەباتی بۆ دەکا و خۆێن و قوربانی لە پێناودا دەدا.
ئێستا کە درووشمی سەربەخۆیی و خەباتی سەربەخۆییخوازیی بە حەول و هیممەت و خوێن و خەبات و قوربانی زۆر و زەوەندی خەباتگێرانی پارتی ئازادیی کوردستان و تێکۆشەرانی رێبازی سەربەخۆیی هەر لە ئیلامەوە هەتا ماکۆ پانتایی رۆژهەڵاتی کوردستانی تەنیوەتەوە، قەڵەم بەدەستەکانی دنیای مەجازی و کارمەندە بێ پلە و پەراوێزخراوەکانی حیزبی کوردیی-ئێرانیی کە لە رواڵەتدا رۆڵی سەربەخۆییخواز دەگێڕن،بەڵام لە راستیدا بە قەڵەمەکانیان خزمەت بە رەوتی ئێرانچێتی و تێز و فەلسەفە نامۆ و نەویستراوەکانی سەرکردە و دەمراستەکانیان دەکەن، کەوتوونەتە خۆ بۆ شاردنەوەی راستییەکان و بەلارێدابردنی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان. 
ئەوانە کە بەرانبەر دەسکەوت و شانازییەکانی رەوت و خەباتی دەیان ساڵەی سەربەخۆییخوازیی کەمیان هێناوە، بە پانەوە حەول دەدەن ئەو خەباتە و دەسکەوتە زۆر و زەوەندەکانی بێبایەخ و نەبوو لە قەڵەم بدەن.
بەڵام پێویستە جارێک بۆ هەمیشە ئەو راستییە قەبووڵ بکەن کە:
 ئەوەی ئەمڕۆ لە رۆژهەڵات دەیبینن و دەیبیستن، بەشێکن لەو دەسکەوت و شانازییانەی کە دەیان ساڵە پارتی ئازادیی کوردستان و تێکۆشەرانی دیکەی رێبازی سەربەخۆیی خەباتی بۆ دەکەن، ئەگەر راستگۆن و خەمی سەربەخۆیی و خەباتی سەربەخۆییخوازیی ئوقرەی لێ بڕیون، وەرن مەرد بن و لە جیاتی دژایەتی کردن و بەر تێگرتنی، بەهێزی بکەن و پاڵپشتی لێ بکەن.

سەرەوە