دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

مەجلیسی گشتی

راگەیەندراوی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK

20/04/2023

راگەیەندراوی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی
 مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK

   لە رۆژانی رابردوودا، مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان، بە بەشداریی زۆربەی نزیک بە تەواوی ئەندامانی،کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەرێوە برد.
کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK، بێجگە لە هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتە ڕێکخراوەییەکانی هەر کام لە ئۆرگان و بەشەکانیPAK، کۆمەڵێک بابەت و تەوەری گرینگی خستە بەر باس. بۆ هەر کام لەو تەوەرانە بڕیارنامەیەکی تایبەت پەسند کران. بابەت و تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە:
۱- راپەڕینی ژینا، هۆکار، ئامانج و داهاتوو.
۲- پێداگرتنەوە لە سەر پێویستیی رێککەوتنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تێکۆشان بۆ دامەزراندنی بەرەیەکی کوردستانی لە پێناو مافی دیاریکردنی چارەنووسی سیاسیی کوردستاندا.
۳- پەرەپێدان و بەهێزکردنی پێوەندی نێوان حیزب و لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی نەتەوە کۆلۆنی کراوەکانی ئێران. 
۴- تۆخبوونەوەی دوو دیسکۆرسی کوردستانیبوون و ئێرانچییەتی لە ماوەی راپەڕینی ژینا و رەنگدانەوەی لە هەڵوێست و ڕەفتارە سیاسییەکاندا.
۵- قەدرزانیی لە خۆڕاگریی فەرماندەیی و پێشمەرگەکانی سپای میللیی کوردستان.
    لە تەوەری یەکەمدا، مەجلیسی گشتی پارتی ئازادیی کوردستان، سیاسەتی سەد ساڵەی کۆلۆنیالیزمی ئێرانیی لە لایەک و  هۆشیاریی و ڕابوون و خەباتی نەتەوەیی کوردستانی داگیرکراو لە پێناو رزگاریی نەتەوەیی و تێکۆشان بۆ گەڕاندنەوەی شکۆ و کەسایەتیی مرۆڤ و گەیشتن بە ئازادیی، ئاسایش و بەختەوەریی لە لایەکی دیکەوە؛ بە جەوهەری هۆکار و ئامانجی راپەڕینی ژینا دانا. 
   لە تەوەری دووهەمی باسەکانی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان دا، بەڵگەی"بانگەوازێک بۆ یەکیەتی و یەکڕیزی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە لایان پۆلێک کەسایەتی کوردەوە لە پێنجی ئۆکتۆبری 2022 دا بڵاو کرابووەوە؛ وەک بنەمای رێکخستنی پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێناو وەدەستهێنای مافی دیاریکردنی چارەنووسدا، پەسەند کرد.
   لە تەوەری سێهەمی باسەکانی مەجلیسی گشتی PAKدا، لەسەر سیاسەتی پەرەپێدان و بەهێزکردنی پێوەندیی لەگەڵ حیزب و لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی نەتەوە کۆلۆنی کراوەکانی بندەستی ئێران، پێداگیرایەوە و راسپاردەی پێویست بە دامەزراوەکانی PAK درا. 
   تەوەری چوارەمی باسەکانی مەجلیسی گشتیی، دەرکەوتنی ڕوونتری سنوور و ریزبەندییە سیاسییەکانی کوردستان لە پڕۆسەی راپەڕینی ژینا لە ناو ئاکتۆرە سیاسییەکان و پەرەگرتنی کوردستانیبوون و شۆڕبوونەوەی سەربەخۆییخوازی لە ئاستی پارت و دەستە بژێری کوردستان بۆ ئاستی توێژەکانی کۆمەڵگا و تۆخبوونی دوو دیسکۆرسی کوردستانیبوون و ئێرانچییەتی، سەرنجی خرایە سەر.
لەم تەوەرەدا مەجلیسی گشتی PAK لە سەر ستراتیژیی هەڵوەشانەوی دەوڵەت-نەتەوەی فارس و ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی نۆژەنکردنەوەی لە فۆرمگەلی وەک: خودموختاری، فیدرالیزم، سۆسیالیزمی دێمۆکراتیک و کۆنفێدرالیزمی دێمۆکراتیک، پێی داگرتەوە.
تەوەری پێنجەمی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتی PAK، تەرخان کرابوو بۆ باس لە سەر جەمسەرە جیاوازەکانی ئۆپۆزێسیۆنی فارس و دیاریکردنی سیاسەتی کوردستانی لە حاستیان.لەم تەوەرەدا، پارتی ئازادیی کوردستان، سیاسەتی خۆدانەپاڵ ئەم جەمسەر و ئەو جەمسەری ئۆپۆزێسیۆنی فارس کە پاراستنی قەوارەی دەوڵەت-نەتەوەی ئێڕان، لە ناوەندی سەرنجیاندایە؛ رەت دەکاتەوە و لە سەر مەحوەرییەت و ناوەندییەتی سیاسی کوردستانیی پێدادەگرێتەوە. هاوکات داننان بە فرەنەتەوەیی بوونی جوغرافیای ئێران و داننان بە مافی دیاریی کردنی مافی چارەنووس، بە پێوەر و مەرجی هاوکاریی لە گەڵ هەر گرووپ و ڕێکخراوێکی ئۆپۆزیسیۆن دەزانێت.
    تەوەری کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی مەجلیسی گشتی PAK بریتی بوو لە: رێزگرتن لە خۆڕاگری پڕشانازی فەرماندەیی و پێشمەرگەکانی سپای میللیی کوردستان کە لە ژێر ئاسمانێکی بێقەڵغاندا لە بەر پەلامارە هاژەکی و درۆنییەکانی ئێراندا خۆڕاگر و سەربەرز دەرچوون.
 بڕیارنامەکانی مەجلیسی گشتی پارتی ئازادیی کوردستان، پاش پێداچوونەوە و پەسندکرانی کۆتایی، لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە. شەکاوە بێت ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان.

 پارتی ئازادیی کوردستانPAK
 مەجلیسی گشتیی
٣١ی خاکەلێوەی٢٧٢٣ک
٢٠ی ئاپریلی ٢٠٢٣ز

سەرەوە