دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

سەرۆکایەتیی

پەیامی سەرۆکیPAK‪,‬فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستان بەبۆنەی هەشتاونۆھەمین ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی سەرداری مەزن شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی

08/12/2023

 

پەیامی سەرۆکیPAK‪,‬فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستان
بەبۆنەی هەشتاونۆھەمین ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی سەرداری مەزن شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی

بەناوی خوای گەورەو دلۆڤان

    ئەمڕۆ ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ کوردی، ٨٩ ساڵ لە گیانبەختکردنی سەرداری گەورەی گەل، شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی تێپەڕ دەبێ.
شێرعەلیمەردانخانی،هاوکات لە گەڵ شۆڕشی سمکۆی مەزن،شۆڕشێکی چەکداریی جەماوەریی لە باشووری رۆژهەڵاتی نیشتمان لە ناو عێلی بەختیاریی دژ بە دەوڵەتی داگیرکەری فارس، سەرکردایەتیی کرد. لەو کاتەدا کە رەزاشا تازە دەوڵەتی بەناو مۆدێڕنی ئێرانی بنیات نابوو، لە پێناو فارسیفیکاسیۆن و سەپاندنی ناسنامەی ئێرانییبوون بەسەر نەتەوەی گەورەی کورد و هەموو ناسنامەو حوکمڕانییە نافارسییەکانی ناو «مەمالکی مەحرووسەی ئێران»، کەوتبووە پەلامار و لەشکرکێشی و داگیرکردن.
سەردار شێرعەلیمەردانخان، پاش زنجیرەیەک نەبەرد و پێکدادان لە گەڵ لەشکری فارس، بە فێڵی وتووێژ، سمکۆئاسا لە داو خرا و سەرەنجام لەبەرەبەیانی رۆژی ١٧ی سەرماوەزی ٢٦٣٤ک(١٩٣٤ز)، لە گەڵ پۆلێک لە گەورەکانی بەختیاریی لە پایتەختی دەوڵەتی تاوان و جەنایەتی ئێران لە سێدارە درا. رەزاشا،هەروەک چۆن لە هەبوونی گڵکۆیەک بۆ سمکۆی مەزن دەترسا، شێرعەلیمەردانخانیشی گۆڕنادیار کرد.
ئەمڕۆ نەوەکانی شێرعەلیمەردانخان و سمکۆی مەزن لە ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستاندا، قۆڵیان لە قۆڵی یەک کردووە و لە پێناو رزگاری خاک و ئازادیی و سەربەخۆیی نەتەوکەماندا، لەخەباتدان و دەجەنگن.
ئەمڕۆ  لە کاتێکدا، تاران تێدەکۆشێ جیاوازییە هەرێمی و زاراوەیی و دینی و مەزهەبییەکانی نێوان پێکهاتەکانی نیشتمانە پان و بەرینەکەمان بکاتە کەلێن و هەوێنی پێکدادانی نێوانیان و سەرخستنی سیاسەتی پەڕتکەوزاڵبە؛  پاشەرۆژی ئێمە نەوەکانی سمکۆی مەزن و شێیرعەلیمەردانخانی بەختیاریی و سەردارعێوەزخانی کرمانج و عەلیمەردانخانی بیرانوەند و داودخانی کەلهووڕ و شامحەمەدی یاریی و قەدەمخێڕ و پێشەوا قازی محەممەد، لە بەرانبەر هەڕەشەکانی فاشیزمی فارس و شۆڤینیزمی ترک دا، لە گرەوی یەکبوونی ناسنامەیی و تەواوکاریی نەتەوەییماندایە.
ناو و یادی شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی لە سینگی جەنگاوەرانی ریزەکانی سپای میللیی کوردستان و تێکۆشەرانی پارتی ئازادیی کوردستاندا، زیندوو کراوەتەوەو رێگا و ئامانجە پڕسەروەرییەکەی لە خاکی بەختیاریی و گشت کوردستان، دەبووژێننەوە.
شومشیرێ عەلیمەردوون تەلای بیغەش؛ بە زەمین بێرچ ئیزەنێ بە ئەسموون تەش
بی عرووس تۆ کێل بێزەن، تا موو کۆنۆم جەنگ؛ شۆمشیرۆم بە گێل زەنۆم سی ئیلێ چارلەنگ
دشمەنوون زێ بەعدێ موو،چارە ندرارێن؛ گەویەلە نیلەسوار،بە حەفت و چارێن.

 
حسەین یەزدانپەنا
١٧ی سەرماوەزی٢٧٢٣ک
٨ی دیسامبری٢٠٢٣ز

سەرەوە