دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

سەرۆکایەتیی

پەیامی ھاوخەمیی سەرۆکیPAK بۆ ڕووداوەکەی شاری سۆران

09/12/2023

 


بە ناوی خوای گەورە و دلۆڤان

بە دڵێکی پڕ خەم و پەژارەوە، ھاوخەمیی لە گەڵ بنەماڵەکانی قوربانیانی ڕووداوی ناخھەژێنی سووتانی ئەو باڵەخانەیەی شاری سۆران دەردەبڕم کە تێیدا پۆلێکی١٤ کەسیی قوتابیی و مامۆستا و گەشتیار، تێیدا خنکاون. ھاوکات ھاوبەشی داخ و کەسەری دانیشتوانی شاری سۆران مەڵبەندی کوردایەتیی و چاکە و جوامێری و پاڵپشتیی خەباتی ڕۆژھەڵاتی داگیرکراوم کە بەو ھۆیەوە ماتەمبارن.
ھیوادارم ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە ھاندەرێکی بەھێز بێت بۆ ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لێبڕاوانە بە تەلارسازیی وسیستەمی دابینکردنی سەلامەتیی لە ھەموو باڵەخانە و شوێنەکانی حەوانەوەی بەکۆی دانیشتوان و گەشتیاراندا پچێتەوە و چیدیکە ڕێگا نەدرێت کۆمەڵێک خاوەن کۆمپانیای چاوچنۆک لە پێناو دەستکەوتی زیاتردا، بە پشتگۆی خستنی دابینکردنی پێویستییەکانی سەلامەتیی لەو شوێنانە، ببنە ھۆکاری کارەساتی ئەوتۆ.

حسەین یەزدانپەنا

١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ک
٩ی دیسامبری ٢٠٢٣ز

سەرەوە