دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

ناوچەیی

ئەمریکا هێرشی کردەسەر دوو پێگەی کەتائیبی حیزبوڵڵا

24/01/2024

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ک، هێزەکانی ئەمریکا دوو لە پێگەکانی کەتائیبی حیزبوڵڵای سەر بە حەشدی شەعبی لە ئەنبار و بابل کردە ئامانج و بۆردوومانی کردن.
لە ئاکامی ئەم هێرشەدا چەکدارێکی گروپەکە بەناوی عەلی ئەنوەر سەبیح ساعیدی کوژراوە و چواری دیکەیان برینداربوون.
لوید ئۆستۆن وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: ئەمریکا بێ دوودڵی هەر هەنگاوێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانیان و بەرژەوەندییەکانیان؛ ئەم هێرشانەش وڵامدانەوەیەکن بۆ ئەو زنجیرە هێرشانەی کە لەلایان پڕۆکسییەکانی ئێرانەوە دەکرێنەسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا.

سەرەوە