پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەستدا
30/01/2022
مافناس: ئەدیب خالیدیان دەزگا سیخوڕی و تیرۆریستییەکانی تاران و شۆڤێنییە ئێرانییەکان و دارودەستەکانیان هەرماوە جارێک دەکەونە قورمیشکردنی ژمارەیەک بەناو رۆژنامەنووسی قەڵەمفرۆش بۆ پەلامارادان و هۆنینەوەی درۆ و بوختانی بێ بنەما و کاوێژکردنەوەیان لە دژی پارتی ئازادیی کوردستان و بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکیPAKو فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستان. جاش میدیاییەکانی قەرارگەی رەمەزان و ھەمزەی سپای پاسدارانیش بە ھەمان دەستوور لە سۆشیالمیدیا بە ئاشکرا لە سەر راسپاردەی ئاغاکانیان و لەسەر داوای دام و دەزگا ھەواڵگریی و تێرۆریستییەکانی ئێران بەردەوامن لە چەواشەکارییەکان و چەندپاتکردنەوەی ئەو درۆ و دەنگۆوانەی ساڵانێکە بێ پسانەوە دژی PAK و رێبەرایەتییەکەی هۆنیویانەتەوە. ھەرچەند تەقەلای ئەو دام و دەزگایانەو جاشقەڵەمەکانیان نەیانتوانیوە کاریگەریی بکەنە سەر هزری گشتیی وکۆمەڵگەی کوردیی هوشیارتر لەوەیە کە فریوی مەکینەی چەواشەکاریی و کاوێژکردنەوەی ئەو درۆ و دەنگۆیانە بخۆن و پارتی ئازادیی کوردستان و رێبەرەکەشی زۆر لەوە پاکتر و رۆشنترن بە درۆ و بوختان روومەتیان بڕووشێت ؛ بەڵام دیسانیش بۆ زیاتر ریسواکردنی ئەو خۆفرۆشانە و لە قاودان و پووچەڵ کردنەوەی ھەوڵ و پیلانەکانیان، رۆڵە بەشەرەفەکانی کوردستان بەردەوام و شێلگیر بن لە بەرپەرچدانەوەیان. رق و قینی دوژمنی داگیرکەر لە PAK و رێبەرایەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنەکانی PAK لە گرتنەبەری رێبازی دروستی کوردایەتی و رۆڵی کاریگەری لە پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلان و خەرج و خوێنەی کە تاران بۆ ئاسمیلەکردنی کورد و لێکجیاکردنەوە و لێکدابڕانی بەشەکانی کوردستان داویەتی. ھەروەھا پێکھێنانی سپایەکی بەهێز لە کچان و کوڕانی رۆژهەڵات لە ماکۆوە تا لوڕستان و بەختیاری و بەستنەوەی هەموو بەشەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکەوە خەوی ئارامی تارانی زڕاندووە.هەروەها دەور و رۆڵی کاریگەری پارتی ئازادیی کوردستان لە چەند ساڵی رابردوودا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و حەشدی شەعبی و سپای قودس لە باشووری کوردستان و زیادبوونی خۆشەویستی و رێزی خەڵکی باشوور بۆ بەڕێز حسێن یەزدانپەنا و PAK لە بەر ئەو قارەمانێتییەی کە بۆ پاراستنی کیانی باشووری کوردستان نواندوویانە گرێیەکی خڕی گەورەی لەسەر دڵی تاران چێ کردووە. هەر بۆیە تاران و کلک و دارودەستە ریسواکانی سیاسەتی درۆ و ناو زراندن و تیرۆری شەخسییەت دەکەنە پیشە و لە رێگەی بووکەڵە قورمیشکراوەکانیانەوە دەیانەوێ هزری گشتیی بەلاڕێدا بەرن. سەرەڕای ھەموو ئەو شانازیی و دەسکەوتانە؛ سیاسەتی گشتیی PAK و رێبەرییەکەی ئەوەیە کە بە دڵی فراوانەوە، پێشوازیی لە ڕەخنەو هەڵسەنگاندنی لۆژیکیی هەر تاکێکی کورد و هەر مرۆڤێک لە ھەر پرس و بابەتێکی پەیوەندیدار بە سیاسەت و پراکتیکیPAKو سپای میللیی کوردستان بکەن. بەڵام لە هەمانکاتدا تێکۆشەرانی رێبازی رادانی داگیرکەران و سەربەخۆیی کوردستان، دوو دڵ و دوورەپەرێز و دەستەوەستان نابن لە دەمکوتکردن و ریسوا کردنی کەس و گروپە جاشقەڵەم و سیخوڕەکانی بەرفەرمانی تاران یان چڵکاوخۆرانی ھەر داگیرکەرێکی کوردستان. تێکۆشەرانی سنوورنەناسی پارتی ئازادیی کوردستان مستی قایم لە دەمی ،ھەر جاش و سیخوڕێکی میدیایی تاران دەوەشێنن و لە جێگای کڵۆ بەردیان تێدەسرەوێنن و ھەر کاتیش پێویست بەھەر ھەنگاوێکی دیکە بکات، لێیان دێ و لە مەیدانی زەبریشدا، بە دەست و برد و بڕشتن.
بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند
سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا
خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا
پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان:
ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان:
هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد
کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران