پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا
28/03/2024
پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان:
بەیانی 10ی خاکەلێوە، 77 ساڵ لەو بەرەبەیانە تێدەپەرێت کە پێشەوا قازی محەممەد سەرۆکی دەوڵەتی جمهوری کوردستان و هاوڕێیەکانی بە بڕیاری شای ئێران لە سێدارەدران. ڕووداوە کارەساتبارەکانی مێژوومان بەشێک لە ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانییمان پێکدێنن؛ ئێعدامی پێشەوا و هاوڕێیەکانی یەکێکن لەو ڕووداوە پڕ کارەساتبارانەی مێژوومان. بۆیە ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لەسەریانە هیچ ڕەهەند و ڕەگەزێکی ناسنامەی خۆیان لە بیر نەکەن و هەمیشە ڕووداوە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان چ ئەوانەی کارەسات بوون، چ ئەوانەی خۆشی و سەرکەوتن و دەسکەوت بوون لە ناخی خۆیاندا دەمەزەرد بکەنەوە و لەبیری نەکەن. ئەمڕۆ هەر کوردستانیێک دەبێ برینی گەردەنی بەرزی قازی محەممەد و هاوڕێیەکانی بە برینی سەر دڵی خۆی بزانێت، و ئێشی ئەو برینە بۆی تازە بێتەوە. بۆیە هیوادارم بەیانی لە 77 ـەمین ساڵوەگەڕی ئەو کارەساتە گەورە نەتەوەیی و نیشتمانیەدا هەرکەسێک پێی دەکرێ بچێتە سەر گڵکۆی پێشەوا و هاوڕێیەکانی و سڵاویان عەرز بکا و سەری ڕێز دابنەوێنێ و فاتیحایان پێشکەش بکات. خۆ ئەگەر ئەوە بۆ هەموو خوشک و برایانمان دەس نادات، با هەرکەس لای خۆیەوە لە شوێنی ژیانی خۆی بە یادی پێشەوا و هاوڕێیەکانی و بۆ بایەخ دانان بە فیداکاری و لەخۆبردوویی و بۆ ڕێزگرتن لە مێژووی خوێناویی بەڵام پڕ سەروەری نەتەوەکەی ساتێک بە پێوەڕابوستێ و ڕابمێنێت. قەدەری ئێمە وایە کە ڕووداوە خۆش و ناخۆشەکانمان لە هێندێک بڕگەی ساڵدا زۆر تێک چڕژاوە؛ لە جەژنی 2ی ڕێبەندانەوە دێینە ساڵوەگەڕی ئێعدامی پێشەوا، لە 10ی خاکەلێوەوە بە مەودایەکی کەم دەپەڕینەوە بۆ ڕۆژی سێزدەبەدەر؛ وا باوە کە لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان خەڵک ڕۆژی سێزدەبەدەر لە ماڵ دەچێتەدەرێ بۆ ئەوەی نەحسی و شوومیی لە خۆی دەربکات، بۆ ئەوەی سێزدە لە خۆی دەربکات و موسیبەت و کارەسات و نەحسیی لە خۆی دووربخاتەوە. جێی خۆیەتی، بەتایبەت لەم ڕۆژەدا بپرسین: داخۆ سێزدە و نەحسیی نیشتمانی ئێمە کێیە؟ چییە؟ هەر بە تۆزێ ڕامان لە 10ی خاکەلێوە و ڕووداوەکانی سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی بەناو مۆدێڕنی ئێران هەتا ئێستا لە ژێر ڕێبەرایەتی ڕەزاماکسیم و حەمەڕەزای کوری و خومەینی و خامنەیی بە ئاسانیی دەبینرێت کە سێزدە و نەحسی و شوومیی سەر ژیانی تاک و خێزان و کۆمەڵگا و نەتەوە و نیشتمان و ژینگەی ئێمە دەوڵەتی کۆلۆنیالیست و داگیرکەری فارسە. ئەو دەوڵەتەی وا لە ماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا بە ڕێبەرایەتی ئەو چوار کەسەی کە ناوم بردن کوردستانیان داگیرکردووە؛ هەزاران هەزار تاوان و جنایەتی دژی ئینسانیان دژی نەتەوەی ئێمە بەڕێوە بردووە، ژینۆسایدیان کردووە، زمان کوژییان کردووە، پڕۆسەی ئاسمیلاسیۆن و دەسکاریی باری سروشتیی دانیشتوان و لەیەک ترازاندنی خەڵک و پێکهاتەکانی کوردستان و تاڵانی سامانی نیشتمانیی و ناکۆکی نانەوە لە نێوان خێزانێکا هەتاکوو ئاستی گشتیی نەتەوە و کۆمەڵگا و هاوکات دژایەتیی هەر هەناسەیەکی ئازادیی لە پارچەکانی تری کوردستان، کەسێک یان لایێک یان هێزێک بێجگە لە دەوڵەتی داگیرکەری فارس نەبووە و نییە. هەموو ئەو کارەساتانە، هەموو ئەو کارەساتە خوێناویانە و هەموو ئەو تاڵان و بڕە و تێکدان و لەناوبردنە لە دژی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری فارسەوە بووە. لەو سێزدەبەدەرەدا ڕۆڵەکانی کوردستان با سێزدە و نەحسیی ئەو دەسەڵاتە لە خۆیان دەربکەن؛ و دەرکردنی ئەو سێزدە و نەحسییە بەرلەوەی باری فیزیکیی ببێت، باری فکری و ڕوحی و ڕەوانییە. بە وتەیەکی تر دەرکردنی ئەو سێزدە و نەحسەی خوڵقێنەری کارەساتەکانی سەر ژیانی ئێمەیە لە دەرکردنی بیر و هەست و کولتووری ئێرانی و ئێرانچییەتییەوە دەسپێدەکات. دەبا ڕۆژی سێزدەبەدەر هەر خوشک و برایەکی نەتەوەیی و نیشتمانییم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ فڕێدانی هەر بەردێک لە سێزدە بەردی دەرکردنی نەحس رەگەزێک و توخمێک لە بیر و فکر و هەست و سیاسەت و تێگەیشتن و ڕێگاچارەی ئێرانیی لە مێشک و دەروونی خۆی بخاتە دەرێ و بگەڕێتەوە سەر نەریتی ''شێخ عوبەیدوڵای نەهری و سمکۆی مەزن و شێرعەلی مەردان خانی بەختیاری و عەلی مەردان خانی بیرانوەند و شامحەممەدی مەلکشاهی و داودخانی کەلهوڕ و پێشەوای نەمرمان قازی محەممەد'' کە دەوڵەتی داگیرکەری فارس لە نیشتمان وەدەربنەین و چارەنووسی خۆمان بە دەستی خۆمانی دیاری بکەین، کە ئەوەش شتێک بێجگە لە دامەزراندنی دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان نییە. نەمان و فەوتان بۆ نەحسی و شوومیی سەروەری و دەسەڵاتی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لەسەر کوردستان.
ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا
ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا
بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین"