پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)
پێش 3 هەفتە
46ساڵەی فەرمانی جیهاد دژی کوردستان. دەرهاویشتەی کارکردی ستراکچێریی لە شاوە بۆ ئیمام! 28ی گهلاوێژی 2725ی کوردیی، رێكهوتی 19 ئاگۆستی 2025ی زایینی، چل و شەش ساڵ لە فەرمانی جیهادی خومەینی دژی کوردستان تێپەڕ دەبێ. ئەو فەرمان و لەشکرکێشییە نە هەڵکەوت بوو نە دابڕاو لە ڕابردوو. بەڵکوو ڕاست بۆ بنیاتەکانی دەوڵەت-نەتەوەی فارس دەگەڕایەوە. رێچکەیەکی کارکردیی ستراکچێریی بوو کە ئەنجامدانی له شاوە بۆ ئیمام گوێزرابووەوە. ئەوەش ئهو راستییه دەسەلمێنێ كه جێگۆڕكێی دهسهڵات و سیستهمی سیاسیی له نێوان دهسته و تاقمه چهپ و راستهكانی نهتهوهی سەردەست بە بێ هەڵوەشانەوەی بناغە کۆڵۆنیالیستییەکانی دەوڵەتی ئێران، نەک هەر پرسی كوردستان چارهسهر ناكات، بەڵکوو ئاسایشی مرۆڤی و ناسنامەییشی بۆ دەستەبەر ناکات.ئەم ڕاستییەش تەنیا گێڕانەوەیەکی مێژوو نییە، بەڵکوو تێگەیشتن و ئەزموونێکە بۆ حاڵ و داهاتوو. مادام بنەما و ڕەگەزەکانی دەوڵەتی فارس نەگۆڕدرێن، کورد و بەلووچ و عەرەب و ئازەری و تورکمەن وەک نەتەوە نەبیندرێن و دان بە مافی خۆبڕیاردانیان دا نەنرێت و بە قەوم و ئیتنیک و عەشیرەت بژمێردرێن؛ گۆڕانی رێژیم و گوێزانەوەی حوکم بۆ ڕەزا پەهلەوی یان میر حوسێن مووسەوی، شۆرای گوزار یان موجاهیدین،ناتوانێ ئازادیی و ماف و ئاسایش بۆ کورد و نەتەوەکانی دیکە دابین و دەستەبەر بکات.لە باشترین حاڵەت دا تەنیا دەتوانێ ڕیسکێکی سیاسیی بێت. ڕێبەری شەهید و پۆلێکی دیار لە سەرکردەکانیPAK لە هەڕەتی تازەلاوییانەوە لەوانە بوون کە لە گەڵ یەکەم چەخماخەکانی بەرەنگاریی کوردستان دا، چاکی مەردایەتییان بەلادا کرد و لەخۆبوردووانە دەوریان گێڕا. دواتریش کە پارتی ئازادیی کوردستانیان دامەزراند،PAK نەک هەر شانازیی بەشداریی چالاکانەی چەکداریی و کردەیی لە پڕۆسەی بەرەنگاریی دا تۆمار کردووە بەڵکوو شانازیی پێداچوونەوەی ڕەخنەگرانە بە مێژوو نووسیی و چەمک و تێڕمەکان و داهێنانی دییسکۆرس و پڕۆژە و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی هەیە.پارتی ئازادیی کوردستان لەو پڕۆسەیەدا، قەوارەیەکی سەربار نەبووە کە لە پاش یان تەنیا لە ئاست دروشم و داخوازی گشتیی خەڵکەوە بێت و داهاتووی کوردستان بە قەزا و قەدەر بسپێرێت و دوایەش خۆی بکاتە خاوەنی سەرکەوتنی خەڵک و زەحمەت و داهێنانی ئەوانیتر. بە پێچەوانەوە هێندێکجار ڕاست پێچەوانەی تێگەیشتنی گشتیی و دروشم و گوتاری باو و زاڵ بووە.پارتی ئازادیی کوردستان لەم پڕۆسەیەدا هەرگیز لە قەیرانی ڕۆڵ دا نەژیاوە.بەڵکوو ڕۆڵی پێشڕەوانەی گێڕاوە.PAK فکر و سیاسەت و گوتار و ئایدۆلۆژیای بەرهەمهێناوە و بۆ کۆمەڵگای گوێزاوەتەوە.PAK دەوری گێڕاوە لە تووڕدانی ناسنامەی ساختە و داسەپاوی ئێرانیی و گەڕاندنەوەی ناسنامەی کوردستانی و ڕزگار کردنی زەینی مرۆڤی کورد لە داگیرکراویی.PAK داهاتووی کوردستان بە لێڵی بۆ نەوە یان نەوەکانی داهاتوو بەجێ ناهێڵێ؛ بەڵکوو بە داهاتوو بینییەوە بنیاتەکانی بەختەوەرییان لە ئێستادا بۆ دادەڕێژێ و لە هەڕەشەکان وریایان دەکاتەوە. خوێن و عارەقە و بیری سیاسییPAK بووەتە هەوێنی دەستپێکی دەرچوونی خوشک و برایانی لوڕ و بەختیارییمان لە قەیرانی ناسنامە و گەڕانەوە بۆ تۆرمە و تەبار و ڕەسانایەتیی خۆیان.ئەوەی کە ئێستا لە شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراودا دروشمی پێکهاتە شکێنانەی «داگیرکەری ئێرانی، قاتڵی ژینامانی» و «ژین و ژینگەی کوردستان سووتاوی دەستی ئێران» و «هەتا دەوڵەتمان نەبێ هەر ئەوە بەشمان دەبێ»، بەرز بووەتەوە، بەرهەمی بیری سیاسی و تێکۆشانی بێوچان و پشوودرێژانەیPAK و دواتر پۆلێک کەسایەتیی سەربەخۆی سەربەخۆییخوازە. هیوادارم هەوراز و نشێو و کەوتن و سەرکەوتنەکانی ئەم 46 ساڵە وانەی بە نرخ بن بۆ تاک و کۆمەڵگا و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکانی کوردستان کە تاقیکراوەکان تاقی نەکرێنەوە و کوێڕەڕێیەکان نەگیرێنەبەر و خەم و خەون و پلانی هەمووان دەرهێنانی کوردستان لە گەرووی هەژدیها و سەربەخۆ و بەدەوڵەتکردنی بێت. تەنیا ئەوە بارتەقای خوێن و بەرەنگاری و خەباتی یەک سەدەی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ناوییدا 46 ساڵەی جیهادی داگییرکەر و بەرەنگاریی کوردستانە! حسەین یەزدانپەنا 28ی گهلاوێژی 2725ک 19ی ئاگۆستی 2025ز
ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا
کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد