پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە
5 رۆژ پێش ئێستا
به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد! هاونیشتمانییه وڵاتپارێزه‌كان! ژنان و پیاوانی سپای میللیی كوردستان! 41 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،له 28 گه‌لاوێژدا، خومه‌ینی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی، به‌ده‌رکردنی فه‌رمانی جیهاد،شه‌ڕ و په‌لاماری سه‌رانسه‌ریی دژی کوردستان، راگه‌یاند. به ده‌رچوونی ئه‌و فه‌رمانه، ده‌یان هه‌زار له هێزه‌کانی ئه‌رته‌ش و پاسداری ئێران، له زه‌وی و ئاسمانه‌وه ، هێرشێکی به‌ربڵاویان به ئامانجی داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستانی ئازاد، وه‌ڕێخست.هێزه چەکدارەکانی دەوڵەتی داگیرکەر به‌پێی حوکمێ که ده‌رچووبوو، له هیچ تاوان و جینایه‌تێک دژی کوردستان و کورد، نه‌پرینگانه‌وه.له ئاکامی ئه‌و هێرشه سه‌رانسه‌رییه‌دا، هه‌زاران کەس لە دانیشیوانی کوردستان به زه‌بری بوردومان و په‌لامار و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ، یان هه‌ڵخستنی پەتی سێداره و رێکخستنی ئێعدامی به‌تاک و کۆ، له‌ناوبران. هه‌روه‌ها به‌شێک له ئاوه‌دانی و کێڵگه و ژینگەی وڵاته‌که‌مانیان کرده سووتماک. له به‌رانبه‌ر حوکمی جیهادی خومه‌ینی و هێرشی هێزه‌کانی به‌رفه‌رمانیدا، ڕۆڵه‌کانی کوردستان داماو و ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وێستان. بەڵکوو به وه‌رێخستنی به‌رگریی و به‌رخۆدانێکی قاره‌مانانه،لاپه‌ڕێکی دیکه‌ی پڕ سه‌روه‌رییان نەخشاند. هێزی گەل و پێشمەرگە له ماوه‌ی 3 مانگدا، ده‌رسێکی وایان به داگیرکه‌ران دا که سیسته‌م و مه‌كینه‌ی داگیرکه‌ریی دەوڵەت په‌کی که‌وت و هه‌ر خومه‌ینی خۆی ناچار بوو فه‌رمانی راوه‌ستانی شه‌ڕ و بانگه‌وازی ئاشتیی ده‌ربکات. له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له‌و 46 ساڵه‌دا، به‌ره‌نگاریی و به‌ربه‌ره‌كانێی قاره‌مانانه‌ی پڕ فیداكاریی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئاست و شێوازی جیاوازدا، رووكاری دیكه‌ی، مێژووی چوار ده‌یه‌ی پێشووه، به‌ڵام، ئاڵقه‌ی لاواز و نه‌بووی ئه‌و خه‌بات و بەرەنگارییە، به‌ره‌یه‌كی كوردستانیی یه‌كگرتوو و سپایه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی یەکگرتوو بوو. پرش و بڵاویی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دابه‌ش بوونی به سه‌ر حیزبه‌كان و دواجار هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی براكوژیی، له سۆنگه‌ی نه‌بوونی ئه‌و یه‌كگرتووییه سیاسیی- له‌شكرییه‌وه بوو كه خه‌ساری گه‌وره و گرانی له كورد و بزاڤه‌كه‌ی سره‌واند. ئه‌مڕۆكه پاش 46 ساڵ له خه‌بات و به‌رخۆدان، هێزه‌كانی بنیاتنه‌ری سپای میللیی كوردستان كه شانازیی به‌شداریی له‌و به‌ره‌نگارییه و شەڕی داعش و نەبەردی مێژوویی پردێیان هه‌یه، خۆیان به‌سه‌ر به‌رز ده‌زانن كه به دامه‌زراندنی سپای میللیی كوردستان، هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌یان تۆمار كردووه. سپای میللیی كوردستان تێدەکۆشێ ببێته ئه‌و له‌شكره به‌هێزه‌ی كه له كات و ساتی خۆیدا هاوکات لە گەڵ هێزەکانی دیکەی پێشمەرگە و ڕاپەڕینی شارەکان، دوا سه‌ربازی داگیركه‌ر له كوردستان رابماڵن، كۆتایی به‌سه‌ر‌وه‌ریی و سوڵتەی ئێران له سه‌ر كوردستان بێنن و هه‌لومه‌رجێك بخوڵقێ كه رۆڵه‌كانی كوردستان بتوانن خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی سیاسیی خۆیان بده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌وری خۆیان له دابینكردنی هێمنایەتی و ئاسایشی خەڵک و خاک و سنووری كوردستان له هه‌ر نه‌ته‌وه و دین و مه‌زهه‌بێك، بگێڕن. له 46هه‌مین ساڵهاتی به‌ره‌نگاریی رۆڵه‌كانی كوردستان دژی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی، سڵاو ده‌نێرین بۆ رۆڵە ئازاکانی نیشتمانی داگیركراو كه له هێزه‌كانی تاران راسان و رێگای به‌ره‌نگارییان گرته به‌ر. هه‌روه‌ها سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌و به‌ره‌نگارییه ره‌وایه و په‌یمانیان له گه‌ڵ نوێ ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌تا راماڵینی داگیركه‌ران له كوردستان و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی تۆڵه‌یان، نه‌سره‌وین و به‌رده‌وام بین. سپای میللیی كوردستان 28ی گه‌لاوێژی2725كوردی 18ی ئووتی 2025 زایینی
په‌یامی سه‌رۆكیPAK به بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان
به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نی‌نا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد
دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان)
حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە
دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی
ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە