پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ!
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان لاوانی تێکۆشەری کوردستانی! کچان و کوڕانی ئازای کوردستان! ئەمڕۆ ١٢ی ئاگۆست، ٢٦ ساڵ بەسەر بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دیارییکردن و تەرخانکردنی رۆژێک بۆ لاوان و وەبیرهێنانەوەی پێگە و رۆڵ و تواناییەکانی لاوان بۆ سازدانی جیهانێکی باشتر تێدەپەڕێ. بێگومان لاوان، جیلی بە وزە و شوێندانەری کۆمەڵگەکانن و دەتوانن رۆڵ و کاریگەرییان لە بوارە جۆراو جۆرەکاندا هەبێت. لەگەڵ ئەوەی پرسی ماف و ئازادییەکانی لاوان پرسێکی جیهانییە، هاوکات بە گوێرەی سیستەم و بنیاتی دەوڵەتەکان پرسی لاوان و مافەکانیان جیاوازن و لە هەر وڵاتێکدا ئەم پرسە تایبەتمەندیی خۆی. پرسی ماف و ئازادییەکانی لاوان لە کوردستان بەشێکی پەیوەست و جیانەکراوەیە لە پرسی نەتەوەی کورد وەک نەتەوە و نیشتمانێکی داگیرکراو. لاوانی کوردستان وێڕای ئەوەی لەژێر گوشار و سیاسەتە نامرۆڤانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانیدا بەردەوام لەبەر پیلانی سیستماتیکدا بوون و ئەو دەوڵەتە لە خولقاندنی هیچ تاوانێک بەرانبەریان خۆی نەبواردووە، و بە گرتن، لێدان، کوشتن، ئێعدام بێکاری و برسییکردن و ناچارکردنیان بە کۆڵبەریی و بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر نەوەستاوە و دایانیماڵیوە لە هەموو ماف و ئازادییەکانیان. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا لاوانی کوردستان، نەک هەر ملیان بە داگیرکەر نەداوە و لە خەبات و هەوڵەکانیان بۆ چەسپاندنی ماف و ئازادییەکانیان نەوەستاون، بەڵکوو داینەمۆ و پێشەنگی گۆڕانکارییەکان و ئاڵاهەڵگر و بزوێنەری راپەڕین و بزووتنەوەی رزگارییخوازیی کورد و کوردستانن. لەگەڵ هەموو ئەو بەربەست و رێگرییانەی خراوەنەتە بەردەم ماف و ئازادییەکانی لاوان و ئەو پیلانگێڕییانەی لەدژی نەتەوەی کورد بەڕێوەدەچێ؛ لاوانی کوردستان لە ریزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەرانن و لەپێناو دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانیان لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆدا لە هەوڵ و تێکۆشاندان. لەم ساڵانەی کۆتاییدا و بەتایبەت لەگەڵ دەسپێکی راپەڕینی ژینا و دواتر رێوڕەسمەکانی نەورۆز و پاراستنی ژینگە و خاوەندارێتییکردن لە شەهیدانی کوردستان، بەرزیی ئاستی وشیاریی نەتەوەیی لاوان و رۆڵ و کاریگەرییەکانیان بە هەڵوێست و دروشمە بوێرانەکنیان زیاتر بەرچاوکەوت. رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان لەم رۆژەدا پیرۆزبایی دەکات لە لاوانی کوردستان بە گشتیی و رۆژهەڵاتی نیشتمان بە تایبەتیی؛ دڵنیایە لاوان هیوای ئێستا و دواڕۆژی ئەم نەتەوەیەن و گۆڕانکارییە گەورە و چارەنووسسازەکان و ئامانجەکانی نەتەوەکەمان لەسەر دەستی کچان و کوڕانی لاوی کوردستان وەدیدێن. رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK ١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٥
نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی!
پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.
⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ!
دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان)
حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە