پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)
پێش 3 هەفتە
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد ئەمڕۆ ٢٨ گەلاوێژ ٤٦ ساڵ لە فەرمانی قەتڵ و عامی خومەینی جەنایەتکار دژی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێپەڕ دەبێت. فەرمانێک کە بوو بە دەسپێکی کوشتار و ڕەشەکوژی و قەتل و عامی بێبەزەییانەی رۆلەکانی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان. فەرمانی خومەینی بۆ جینوساید و تەفرووتوناکردنی رۆڵەکانی کورد فەرمانێکی ئاسایی و کاتی یان لە پڕ و هەڵقوڵاوی دۆخێکی تایبەتی نەبوو، بەڵکوو لە درێژە و ئاکامی سیاسەتی مێژوویی دەوڵەت-نەتەوەی داگیرکەری فارس و پێکهاتەی کۆلونیالیستی ئەو پێکهاتە سیاسییە بوو لە پێناو سڕینەوە و یەکدەستکردنی دەوڵەت نەتەوەی فارس. پێکهاتەیەک کە بە درێژایی سەد ساڵ نە بە ئاڵووگۆڕی دەسەڵات و جێگوڕکێی نێوان مۆرەکان و نە بە رووخانی حکوومەتەکان گۆرانکاری بنەڕەتی تێدا پێکهات. مێژووی سەد ساڵی رابردوو شاهیدی ئەو راستییەن کە نە رێفورمخواز، نە دەستاودەستکەرانی دەسەڵاتی نێوان شا و شێخ و تەنانەت ئۆپوزیسیۆنی پووچ و بێمایەی ئەو نیزامە داگیرکەرە نایانەوێت بۆ یەک چرکەش دان بە مافی کورد وەک نەتەوە و نیشتیمانەکەی وەک جوغرافیایەکی سیاسی بنێن. ئەوەی جێی شانازییەی و بووەتە دەسکەوتێکی مێژوویی و مانادار بۆ رۆڵەکانی نەتەوەکەمان ئەوەیە کە چ لە کاتی بڕیارە شوومەکەی خومەینی کە بوو بە هۆی کووژران و قەتڵ و عامی هەزاران رۆڵەی بێتاوانی کورد، رۆڵەکانی نەتەوەکەمان، کچان و کۆڕانی ئەم نیشتیمانە نە لەو کاتەدا و نە دواتر هەرگیز بەرانبەر دەسدرێژی و زوڵم و زۆر و جینایەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بێدەنگ نەبوون و بۆ چرکەیەک لە بەرەنگاربوونەوە و ئاوقابوونی داگیرکەر نەسڵمینەتەوە. لەم رێگا پڕ لە هەوراز و نشێوە و هاوکات پڕ لە شانازییەدا ژنانی کورد شان بە شانی پیاوان رۆڵی مێژوەییان گێڕاوە. ژنانی کورد لە ریزەکانی پێشمەرگەدا دەستیان دایە چەک و لە گۆڕەپانەکانی بەرگری لە نیشتیماندا هەتا ئێستاش لە ریزی پێشەوەی ئەو خەباتەدان. لە مەیدانی بەرگری و خەباتی ناخۆداشدا ئاهەڵگر و پێشەنگی خەباتی سیاسیی و مەدەنی بوون و لەو پێناوەدا زۆرترین قوربانیان پێشکەشی کورد و نیشتیمانەکەی کردووە. لە ٤٦ەمین ساڵوەگەڕی فەرمانی جینایەتکارانەی خومەینی دژی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا جارێکیتر پێ لەسەر ئەو راستییە دادەگرێتەوە کە ئازادیی ژنانی کورد هەرگیز لە ئازادیی و رزگاریی نەتەوەی کورد جیا ناکرێتەوە و مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە هیچ نەتەوەیەک ئازاد نابێ ئەگەر ژنانی ئازادی نەبێت و هیچ ژنێکیش بە بێ رزگاریی نەتەوەکەی لە ژێردەستی و ئیستیعمار دەستی بە ئازادیی راستەقینە راناگات. رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا، وێرای دانەواندنی سەری رێز و ئەمەک بۆ شەهیدانی رێگای رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە لەگەڵ خەبات لە پێناو هێنانەدی مافەکانی ژناندا، تا وەدیهاتنی دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان، هاوشان لەگەڵ رۆڵەکانی نەتەوەکەمان درێژە بە خەباتی رەوای خۆی دەدات. رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا 18ئ ئووتی 2025 28ی گەلاوێژی 2725
ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا
کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد