دواین هەواڵ

2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە

ڕاگەیەندراو

سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت

پێش 3 هەفتە

 

 

سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت

پاش ئەوەی دانیشتوانی سنەی قارەمان، بە دەم دروشمە پێکھاتەشکێنەکانی «داگیرکەری ئێرانی قاتڵی ڕۆڵەمانی» و «ژین و ژینگەی کوردستان سووتاوی دەستی ئێران»، شەھیدانی پاراستنی ژینگەیان بەخاکی پیرۆزی نیشتمان سپارد؛ دوێنێ بۆ پێشاندانەوەی یەکڕیزیی نەتەوەیی بە ڕێژەیەکی بەرچاو مانگرتنیان بەڕێوە برد. ھاوکات دانیشتوانی سەقز، دەروازەی ڕاپەڕینی ژینا، لە گردبوونەوەیەک دا لە گۆڕەپانی مەولەویی پارکی گشتیی، خاوەندارییان لە شەھیدانی ژینگە کرد و بە خوێندنی سروودی«خوایە وەتەن ئاواکەی»و دروشمی «شەهید نامرێ»، ئەو پەیامەیان گەیاند کە ژینگە و ژینگەپارێزیی لە کوردستان لە کۆی پرسی کوردستان و بزاڤە ڕزگارییخوازییەکەی جیا نییە و تێکۆشانی ژینگەپارێزیی بەستێن و پانتاییەکی بزاڤی رزگارییخوازیی و دژی داگیرکەرییە لە کوردستان.
پارتی ئازادیی کوردستان یادی شەھیدانی ژینگە بەخێر دێنێ و سڵاوی خۆڕاگریی و کۆڵنەدان پێشکەشی خەڵکی سنە و سەقز دەکات.

داگیرکەری ئێرانی، قاتڵی رۆڵەمانی
ژین و ژینگەی کوردستان، سووتاوی دەستی ئێران.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ ک
٣٠ ژوولای ٢٠٢٥ ز

سەرەوە