پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات.
16 کاتژمێر پێش ئێستا
ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 🔸پێشەکیی لێبوومەوە و لە کڵ هاتە دەر! لەسەرەتاکانی جۆزەردانی 1991 دا، کاتی ڕاگەیەندراوی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستانم بۆ نوێنەرایەتیی یەکێک لە لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان برد، پاش خوێندنەوەی لێی پرسیم:«جا ناسیۆنالیزم لە کۆتایی سەدی بیستەم دا؟».سکرتێرێکی بەڕێزیش فەرموو بووی:«درۆشمەکە زۆر گەورەیە، دروشم!» کاتێ لە بەیاننامەی ساڵی ٢٠٠٤دا بەبۆنەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی نێوان حیزبێکی کوردستانی و پانئێرانیستەکان، ناسیۆنالیزمی ئێرانیمان وەک ناسیۆنالیزمێکی داگیرکەر و هێرشبەرانە رەت کردبووەوە و ڕاشکاوانە پێمان لەسەر ناسیۆنالیزمی ڕزگارییبەخشی کوردستانی داگرتبوو، دۆستێکی خوێندەواری زانکۆیەکی ئێران بە سەرسوڕمانەوە لێی پرسیم: جا ئاوا قورس و ڕاشکاو لەسەر ناسیۆنالیزم ؟»نووسەری هەزار ئەشکەوت، ساڵی ٢٠٠٤ لە پاساوی ماڵاواییەکەیدا لە کۆڕی ئێمە وتی: ئەو ناسیونالیزمە تێرم ناکات.ئەو، ئەو وتەیە لە مێشکیی دا چەقی بەستبوو کە نەتەوە وناسیۆنالیزم بەرهەمی سەرمایەداریین!لە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی دا، ئەندامی شاندێک لە گەڵ ئەندامێکی شاندیPAK تێوەچوو بوو و دەیفەرموو:«ئەوەی ئێوە دەیڵێن(سەربەخۆیی کوردستان) ئێحساساتە». ئەندامەکەیPAK بە دروستی پێی وت:«ئێحساس شتێکی زۆر گرینگە و ژیان و خەبات بە بێ ئێحساس نامەشێ». دۆستی دژ بە ئێحساسی ئەو کات، ئێستا دەفەرمێ:«لە وەتی بووم هەر سەربەخۆییخواز بووم»!لەو ئاخرییانەشەوە نوێنەری لایەنێکی سیاسیی بە بەرچاوی بینەرانی تەلەفزیۆنێکەوە،فەرموویان«ئێمە لە گەڵ پارتی ئازادیی هیچ پێوەندییەکمان نیییە چونکە کوردستان بە موڵکی کورد دادەنێ».... .ئەوانە بۆ من هەمووی هاندەری بیرکردنەوە زیاتر بوون نەک ڕق و قین! بیر و تیۆرییە سیاسییەکان بەرهەمی دۆخ و خولیای دانەرەکانیانن هیچ بیردۆز و تیۆری و توێژینەوەیەک لە بارودۆخی ژیان و ئۆگرییەکانی دانەر و داهێنەرەکانیان دابڕاو نیین.ئەوە هابز و لاک و ڕۆسۆ و ماکیاڤێلی و مارکس و هابرماس و فۆکۆیا و هتدیش، دەگەرێتەوە. هەر بیر و تیۆرێک بەرهەمی مرۆڤێکی بەرکاریگەریی دۆخ و بار و هەست و خولیاکانی داهێنەر و نوسەرەکانیانە. هاوکات هیچ وەڵامێکی ڕەها و یەکجاریی و کۆتایی بۆ پرسیارە گەورەکان بوونیان نییە.ئەوەی دەبێ بەردەوام و بێپسانەوە هەبێ، بیرکردنەوە و ڕوانگەی رەخنەییە."کارڵ پوپێر" دەیگووت: هەر گریمانەیەک ئەگەری رەت کردنەوەی نەبێت، زانستیی نییە. بیری سیاسیی پێویستیەکی مرۆڤ و کۆمەڵگای مرۆڤییە.بیری سیاسیی ئامرازی ناسینی ماف و ئازادیی و داد و دەوڵەت و سیستەمەکانە.هاوکات هاندەری تێکۆشان و ڕاسان دژ بە بێدادییە.ئەو کۆمەڵگایانەی بایەخ بە بیری سیاسیی دەدەن لە درووست کردنی بەختەوەریی و دابین کردنی ئازادیی و دادپەروەری و ئاسایشی گشتیدا، لە پێشترن. هیچ بیر و تیۆریی و ئایدۆلۆژیایەک سەرەڕای بانگەشەی هەڵگرانیان، جیهانلەخۆگر نییە و هەموو قوژبنەکانی جیهانی پێناخوێندرێتەوە.یەکێ لە هەڵەکانی مۆدێڕنیتە ئەوە بوو کە حیسابی بۆ ناسنامە جیاوازەکان نەکرد و لە پاڵ یەکی ترنجاندن و گێڕانەوەی گەورەیی بۆ داتاشین(Meta-Narrative).دوا ئایدۆلۆژییەک کە ئیدعای بۆ کرا، دەوای دەردەکانی هەموو جیهانە و گۆچانی سیحراویی کۆتایی مێژووی پێیە،لیبراڵ_دیموکراسیەکەی فۆکۆیاما بوو. بەڵام زۆری نەخایاند کە دانەر تێگەیشت ئەویش نووشتەی دەردەکانی گشت جیهان نییە. تەنانەت هێندێک بیر و تیۆری لە وڵاتێک شۆڕشگێڕانە و لە وڵاتێکی دیکە کۆنسێرڤاتیوانە بووە.نموونەی بۆچوونەکانی ڕۆسۆ لە بەریتانیا و فەڕانسە.زانستە کۆمەڵایەتییەکان وەک زانستی سروشتیی پۆزیتیڤیستیانە دنیا نابینێ و حوکمی گشتیگیریان نییە.ئەو بنەمایانە لە تێگەیشتن لە ڕۆحی مرۆڤ و بەها و فاکتەرە کولتووری و کۆمەڵگەیی و ناسنامەییەکان و ئاکار و مۆراڵ و ئالۆزیی دەروونیی مرۆڤ دادەمێنن.ماکس ویبەر پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ کە زانستە کۆمەڵایەتییەکان دەبێ لەمانا و هەست و پاڵنەر و هاندەرە دەروونیەکانی مرۆڤ تێبگات و ڕێگا گشتییە جیهانییەکان وەڵامدەری هەموو پرسەکانی جیهان نیین. کارایی و زیندوویی بیری سیاسیی لە گومان و پرسیار و پێداچوونەوەی بێپسانەوەدایە. ئەفلاتوون ڕوانگەکانی لەسەر ژیانی مرۆڤ لە"کۆمار" دا، داڕشت، بەڵام نووسینەکانی دواتری زیاتر پرسیار و مشت و مڕ بوون لەسەر هەمان بابەتەکانی کتێبەکەی خۆی. تێکستەکانی مارکسی لاو و مارکسی پیر وەک یەک نیین. ئەم حاڵەتە لە کتێبە ئاسمانییەکانیش دا هەیە. سەعید یەزدانپەنا، بە دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و داڕشتن و بڵاوکردنەوەی بیر و بۆچوونەکانی لە دوو نامیلکەدا، وەک خۆی ڕایگەیاند«سامی تەجزیە تەڵەبی شکاند»؛ ئێرانییبوونی ڕەت کردنەوە، پێی لەسەر کوردستانیبوون و ستڕاتیژیی سەربەخۆیی داگرت. ئێمە ئەو بیر و ڕێبازەمان گەشە پێدا، چوارچێوەمان بۆ داڕشت و وەک «ناسیۆنالیزمی ڕزگارییدەر» یان«ئازادییخوازی کوردستانیی» پێناسەمان کرد. بەڵام بیرکردنەوە لە پرسیارەکان و سەرهەڵدانی پرسیاری نوێ هەر نەبڕایەوە. یازدە ساڵ لەمەوبەر بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیی نووسیبووم جێگای ئاڵقەیەکی ڕووناکبیریی ناسیۆنالیست لە ناو کوردا بەتاڵە.داوام لە دۆستێک کرد قۆڵی بۆ پێکهێنانی ئەو ئاڵقەیە هەڵماڵێ.خۆی لێ نەدا. بۆیە خولیای داڕشتنی بیری سیاسیی و ئایدۆلۆژیای خۆماڵیی، بە درێژایی دوو دەیەی ڕابردوو، هەمیشە لەگەڵم بووە. 🔹دووانەی چەپ و ڕاست لە کوردستان: هەتا کۆماری کوردستانیش سەرکردە کوردەکان لەسەر بنەمای تێگەیشتنی خۆماڵییان لەبارودۆخی کوردستان و لە بەر تیشکی بیری ئەحمەدی خانی و حاجی قادری کۆیی و شاعیران و ئەدەبیاتی دیکەی شوێنکەوتووی ئەو رێبازە، یان کاریگەریی سەرکردەی نەتەوەیی مەزن شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری، دژی داگیرکەران و لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا ڕادەپەڕین. پاش کۆماری کوردستان و ئەو زەبرە ستراتیژییەی لە کورد و کۆمار و بزاڤەکەی کەوت لە لایەک، و گەشەی شارنشینی و پەرەسەندنی خوێندنی زانکۆیی و گەیشتنی لاوانی کورد بە زانکۆکان و چالاکیەکانی حیزبی توودە و ئاشنایەتییان لە گەڵ خوێندکارە چەپەکان و دەستخستنی دەق و کتێبە بەرگ سپییەکان و سەرکەوتنی شۆرشیی چین و شەڕی پارتیزانی کووبا، خوێندەوارانی کوردی بە ڕادەی ئەو کتێبانەی کە حیزبی توودە وەریدەگێڕانە سەر زمانی فارسیی لە گەڵ مارکسیزم-لینینیزم ئاشنا کرد و بەرەو ئەوی ڕاکێشان.ئەوەش هاوکات بوو لەگەڵ شەڕی ساردی نێوان کەمپی سوسیالیزمی بونیادنراو و سەرمایەداریی ڕۆژاوا. شکستی فاشیزم و دەوری یەکیەتیی سۆڤیەت لەو سەرکەوتنەدا، هەروەها پێوەندیی و پشتیوانیی سۆڤییەت لە کۆماری کوردستان ، ئەو فاکتەرانەی دیکە بوون بۆ ریشەداکوتانی مارکسیزم لە کوردستان. ئایدۆلۆژیای مارکسیستی ئەگەرچی لە تێکۆشان دژی «دیکتاتۆر»ەکان هاندەر بوو، هەروەها لە بواری ئاکاردا، شوێندانەر و پەروەردەکەر بوو، بەڵام لە بەستێنی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی دا، لە کوردستان یەکخەر و ڕێکخەری بزاڤی نەتەویی کورد نەبوو.بەڵکوو زیانی گەورەی لە بیری نەتەوەخوازیی کورد و ئامانجی سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوون دا.هەر تەنیا ستالین نەبوو کە سەودای لە سەر کورد و کۆمارەکەی کرد و بە زیادکردنی توخمی«ئابووریی ناوەندیی» بۆ مەرجەکانی نەتەوە بوون، کورد و هاودۆخەکانی لە نەتەوە بوون دەخست.لینین بەر لەو لە گەڵ ئاتاتورک ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی بە کۆنەپەرستانە پێناسە کرد بوو. حیزب و ڕێکخراوە مارکسییەکان، نەک هەر نەیانتوانی بیری خێڵەکیی لە کوردستان بۆ بیری نەتەوەیی بگۆڕن، بەڵکوو خۆیان بە پێی ئایدۆلۆژیا جۆرێکی دیکە دابەش بوون و دژە یەکگرتوویی نەتەویی کوردیان بەرهەم هێنا.سەرکردە و گرووپە مارکسیستییەکان لە کوردستان قەدری ئەو میر وشێخ و مەلا و فەقێیانەیان نەدەگرت کە ناسنامەی کوردستانی و شیرازەی کۆمەڵگەیی و زمانی کوردییان پاراستبوو.بەڵام دەرگایان بۆ ئەو خوێندەوارە فارس و ترک و عارەبانە لە سەر پشت بوو کە بزاڤە سیاسییەکانی کوردیان بن کۆڵ دەکرد. ئەمڕۆ مارکسیزمی کلاسیکیی نەک لە حاست پرس و کێشەکانی کۆمەڵگای کوردەواری، بەڵکوو لە حاند کێشە و بابەتە گەورەکانی گەردوون داماو و بێ رێگاچارەیە. بەو حاڵەشەوە ئەگەرچی لە کوردستان لە ڕووی جەوهەرەوە مەودای زۆر لە تیۆرییەکانی گیراوە، لە ڕووی میتۆدیکەوە هێشتا ڕەچاو دەکرێ و ئەوە خۆی کێشە خوڵقێنە. بنبەستەکانی کۆمەڵگاکانی کەمپی سوسیالیستی، کۆتاییهاتنی جەنگی سارد و هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤییەت، سەرکەوتنی بەرەی ڕۆژاوا و «لیبراڵ دیمۆکراسی» و قەڵەمبازی گلۆبالیزەیشن؛ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ئەورووپای ڕۆژهەڵات هەرکام بە گوێرەیی خۆیان بۆشایی فکریی و سیاسیی گەورەی لێکەوتەوە. لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسیی ئەو دوو ئایدۆلۆژییە بوون کە بە خێرایی بەشێک لەو بۆشاییەیان پڕ کردەوە. ئەوەندەی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە،تا ئەم ساڵانەی دوایی لیبراڵیزم ئاڵترناتیڤە گەورەکەی چینی ناوەڕاست بوو. ئیسلامی سیاسیی بە هۆی حوکمی ئاینیی کۆماری ئیسلامیی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەتا ئێستا نەبووەتە هێزێکی کۆمەڵایەتی. لیبراڵ دیمۆکراسی کە لە زێدی لە دایک بوون و قورسایی خۆی، نەیتوانی ئایدۆلۆژیای کۆتایی مێژووی فۆکۆیاما بێ ،بێگومان ناتوانێ ئایدۆلۆژیای وەڵامدەری پرس و کێشە زۆر و زەوەندەکانی کوردستان و ناوچەکەش بێ. لیبراڵیزم لە کوردستان هەر بەو ڕادەیەی لەگەڵ سیستەم و ئایدۆلۆژیای حاکم نەگونجاوە، لەگەڵ بەهاکان و پێویستییەکانی کۆمەڵی کوردەوارییش ناسازگارە. بەرهەمی لیبراڵیزم بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوورکەوتنەوە لە هەڵگرتنی ئەرکی کۆمەڵایەتیی، بەهێند نەگرتنی کۆمەڵگا و بابەتە کۆمەڵگەییەکان، لاوازبوونی زیاتری دەست مایەی کۆمەڵایەتیی، کۆچ بەرەو هەندەران، چوونە ناو یاریی ڕیفۆرمخوازیی سیستەمی سیاسیی و خۆبواردن لە بوونە سووژە لە ململانێ و جەنگی ڕزگارییی نیشتمانیی لەگەڵ داگیرکەر و بانگەشەکەری خەباتی دژی توند و تیژی و بڵاوکەرەوەی وەهمی کۆمەڵگای مەدەنی لە ژێر حوکمی داگیرکەردا بووە.زۆربەی ئەو ئییلیتەش کە گەیشتوونەتە وڵاتانی ڕۆژاوایی هێشتا لە بازنەی دێموکراتیزەکردنی ئێران و خەباتی ئاشتیخوازانە دا دەسووڕێنەوە و نوسخەی نۆژەنکردنەوەی دەوڵەت-نەتەوەی ڕەزاخانی دەنووسن. لە باشووریش هەڵنەگرتنی بەرپرسایەتیی بۆ دەوڵەتسازیی و هەوڵی کۆپی کردنی ئەزموونی ڕۆژاوا و بە کەم گرتنی پرسەکانی سنوور، سەروەریی و دەوڵەت و هێز و ڕمێن دان بە دروشمی «پێوەندییم لە گەڵ نیشتمان تەنیا پیڵاوکەمە»، بووە. بەو حاڵەشەوە مارکسیزم و لیبراڵیزم، چەپ و ڕاست، هەرتک بەرهەمی بیری مرۆڤن و هەرکام بۆ وەڵامدانەوە بە قەیرانی کۆمەڵگاکانی مرۆڤ هاتوونەتە بوون. بۆیە لەگەڵ کەم و کوڕییەکانیان، هەڵگری توخمی باش و بە کەڵکیش هەن وشایانی سوود لێوەرگرتنن. ♦️ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانی وەک ئالترناتیوی دوانەی چەپ و ڕاست هەموو داهێنانە فیکرییەکانی مرۆڤ چونکە حەوڵدان بۆ تێگەیشتن و چارەسەری قەیران و گۆڕینی ژیان بووە، کەم تا زۆر لایەنی ئەرێنیی تێدایە و پێویستە سوودیان لێ وەربگیرێ. بەڵام لە وێنە گەورەکەدا مارکسیزم و لیبرالیزم وەک نوێنەرانی قوتابخانەی فکریی چەپ و ڕاست، وەڵامدەری پرسی کوردستان و قەیرانەکانی کۆمەڵگای کوردستان نیین و ناتوانن ڕێکخەر و یەکخەری نەتەوە بن بۆ گەیشتن بە بەختەوەریی و جەنگ و ئاشتی لە پێناو سەربەخۆیی و دەوڵەت دا. زێدی ئەوان کۆمەڵگا پێشکەوتووە ڕۆژاوایییەکان و زەمانی سەرهەڵدانیان تایبەت بووە. هەرتک ئایدۆلۆژیاکە لە ئاستی گەردوونیشدا، کێشەیان هەیە و چەقیون. هەرچەند لە ماوەی تەمەنیاندا، بە شێوازی جۆراوجۆر، پشتوێنەی پارێزگارییان بۆ بەستراوە بۆ گونجاندن لەگەڵ زەمان. کوردستان و کورد بۆ ڕزگاریی زێهنی و فیزیکیی لە سوڵتەی داگیرکەر و بۆ بنیاتنان،بۆ دەوڵەتسازیی و پێشکەوتن، بۆ بەڕێوچوونی تاک و خێزان و کۆمەڵگا و دەوڵەت و سیستەمی سیاسیی و هەڵکردن لە گەڵ جیهانی ڕاوەستاولە سەر پێوەندییەکانی هێز و بەرژەوەندیی، پێویستییان بە بیری سیاسیی و دیسکۆڕس و ئایدۆلۆژیای تایبەت و خۆماڵیی هەیە. ئێمە لە سێ دەیەی پێشوودا، گەمارۆی سەر ناسیۆنالیزممان شکاند و دژبەرانیمان ڕاهێنا بیبینن و بیبیستن و حیسابی بۆ بکەن. ئێستاشی لە گەڵ دا بێ پارتی ئازادیی کوردستان تاقە پارتی سیاسییە لە سەر زەویی کوردستان، خۆی بە پارتێکی ناسیۆنالیستی پێناسە دەکا و خاوەن ستراتیژی دەوڵەت و سەربەخۆییە. لە سەرلەبەری کوردستاندا یەک وشە لە پاڵپشتیی یان دروستیی ناسیۆنالیزم دا لە بەرنامە یان بەیاننامەی هیچ پارتیێکی سیاسیی کوردستانی دا نییە. مانیفێستی ئازادیی کوردستان پەسندکراوی کۆنگرەی یەکەمیPAK هەنگاو و دەسکەوتێکی گرینگ بوو. بەڵام ئەو هەنگاو و ڕچەشکێنیانە، منی لە بیر کردنەوەی زیاتر لە سەر ناوەرۆک و ناسێنەکانی ناسێۆنالیزمێک کە وەڵامدەر و ڕێپیشاندەر و رێکخەر و هاندەری تێکۆشانی مرۆڤی کوردستانی بێ بۆ ڕزگاریی و بۆ بنیاتنان و بەرێوەبەریی دەوڵەت و کۆمەڵگای کوردستان، نەخست. ئەمڕۆ بەرهەمی ٢٠ ساڵ خوێندنەوە و بیرکردنەوە و بەراوردکارییم نێوان سیستەمە سیاسییەکان و ئەزموونەکانی دەوڵەت و حوکمڕانیی کورد لە پاشایەتیی مەلیک مەحموود،حکومڕانیی سمکۆی مەزن ،ئەزموونەکانی دەسەڵاتدارێتی سەرکردەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان(لوڕستانات و ڕاپەڕینی گەورەی ئیلام)، دەوڵەتی جمهووری کوردستان،ئۆتۆنۆمی ١٩٧٠ تا ١٩٧٤ی باشووری کوردستان، هەرێمی کوردستان و خۆسەریی ڕۆژاوای کوردستان؛ بریتییە لە گەڵاڵەکردنی ناسیۆنالیزمێکی کوردستانیی بە پێنج ڕەگەزی سەرەکیی: ١-ڕزگارییدەر ٢-دێموکراتیک ٣-دادگەر ٤- سەوز ٥- مەعناخوڵقێن ئەم ناسیونالیزمە، ناسیونالیزمێکی نوێیە.یان بە میتۆدی لاکاتوشی پشتێنەی پارێزگارییم بۆ ناوەکە ڕەقەکەی بەستووە. سیستەمێکی پێکبەستراوی پێناسەکراوە لە بیر و بەها و ئەخلاق و سیاسەت و پڕۆژە بۆ دەرچوون لە دۆخی داگیرکراوی و ئەستاندنی سەربەخۆیی و بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی لە جیهانی گڵۆباڵدا. نێئۆ ناسیونالیزمی کوردستانیی واتە ناسیونالیزمی ڕزگارییدەر، دیمۆکراتیک، دادگەر، سەوز و مەعناخوڵقێنی کوردستانیی. بە هەبوونی ئەم ناسیۆنالیزمە چ وەک بیری سیاسی، چ وەک ئایدۆلۆژیا،چ وەک گوتار و پڕۆژەی سیاسیی، مرۆڤی کوردستانی پێویستی بە هیچ بیر و ئایدۆلۆژیاییەکی هاوردە و بێگانە و ڕۆژاواتەوەر نییە.ئەم ناسیۆنالیزمە تەنیا شیکەرەوەی بارودۆخ نیییە بەڵکوو چەکی ڕزگاریی و بنیاتنانیشە. ئەم ناسیۆنالیزمە کورد وەک قوربانیی و داماو پێناسە ناکات، بەڵکوو قوربانییەکانی وەک نرخ و تێچووی ملنەدان بە تواندنەوە و گەڕانەوە بۆ ناو مێژوو دەیبینێ. ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانی تەنیا لە سەر بنەمای مادی و سیستەم ڕانەوەستاوە، بەڵکوو دەروون و مەعنا و ژینجیهان، بەشێکی بنچینەیی پێکدێنێ. کۆڵۆنیالیستەکانی فارس و ترک و عارەب ئەمڕۆکە ترس و هەستیارییەکی ئەوتۆیان لە ئایدۆلۆژیاکانی مارکسیزم و لیبڕالیسم نەماوە و تەنانەت سوود لە بڕێک چەمکیشیان وەردەگرن.ئەوەی لێی نییگەرانن و لێی دەدەن، ناسیۆنالیزمیی ڕەزگارییدەر و دەوڵەتسازی کوردستانییە. شیکردنەوەی ڕەگەزەکان و ناسێنەکانی لە توانای ئەم بابەتەدا نییە و لە دەرفەتی دیکەدا و بەجۆرێکی دیکە دەپەرژێمە سەری. لە کاتێکدا ئەم ناسیۆنالیزمەم لە کڵ دەرهێناوە و پێشکەشی دەکەم ،هاوکات هەر خۆم دەیان پرسیاری لە سەر دروست دەکەم و هەر پرسیارێکیش لە سەری بە هێند و بە بایەخ وەردەگرم و گفتوگۆی ڕەخنەگرانە لەسەری بە پێویست دەزانم . ئەم بەرهەمە پێشکەش دەکەم بە برا و ڕێبەری شەهیدم کاک سەعید کە ڕچەی ئەم ڕێگا پڕ شانازییەی شکاند.هەروەها بە شەهیدانی ڕێگایی سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان و بە تێکۆشەرانی کۆڵنەدەر و مەعناخوڵقێنی ئەم ڕێبازە. حسەین یەزدانپەنا ٢٤ی گەلاوێژی٢٧٢٥ک١ ١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٥ز
ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا
پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان
کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا
دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان)
⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ!
حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە
دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان