دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

کوردستانی

هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد

پێش 4 هەفتە

 


بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی نەتەوەکەمان کاک عەلی زەندی رادەگەیێنین.
عەلی زەندی هونەرمەندێکی نەتەوەیی و دڵسۆزی کوردستان کە بە دەنگە بەسۆزەکەی، هەست و سروودە شۆڕشگێڕانەکانی خزمەتێکی گەورەی بە کورد و کوردستان کردووە و رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری لە پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییمان گێڕاوە.
ھونەرمەند کاک عەلی زەندی تا لە باشووری کوردستان بوو، وەک پێشمەرگەیەکی ڕێگای سەربەخۆیی کوردستان لە ڕیزی پارتی ئازادیی کوردستاندا خزمەتی دەکرد. لە ماوەی ئەو ساڵانەدا بە دەنگ و ھونەرەکەی لە تێکۆشانیPAKلە رێی سەربەخۆیی کوردستاندا، بەشدار بوو. لە ماوەی ژیانیش لە وڵاتی کانادا لە کۆڕی ھەڤاڵانی دانەبڕا و لە ھەر دەرفەتێکدا، ئۆگریی خۆی بۆ ئەو ڕێبازە پڕ شکۆیە، دەردەبڕییەوە.
عەلی زەندی پاش ماوەیک بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشیی، دوێنێ شەو ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، لە وڵاتی کانادا، دڵی پڕ ھیوای لە لێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان PAK، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو، کۆڕی هونەرمەندان، هەموو کوردستانییان و سەرجەم تازییەبارانی دەکا.

سەرەوە