دواین هەواڵ

2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.

ڕاگەیەندراو

ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

20/02/2025

ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

رۆڵەکانی نەتەوەی مەزنی کورد!
کوردستانیانی وڵاتپارێز!

گەڕێکی نوێ لە پیلانگێڕییەکانی دامودەزگا ئەمنیەتییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران‌ دژی پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستان لە ئارادایە.
دامودەزگا ریسوا و شکستخواردووەکانی ئێران لەم دەورەی پیلانگێڕییەکانیاندا بە گوشار، هەڕەشە، وادە و بەڵێنی درۆ و ڕیا، کەوتوونەتە کۆکردنەوەی بەشێک لە بنەماڵە و خاو و خێزانی پێشمەرگەکانی سپای میللیی کوردستان و هاندان و تەماح وەبەرنانیان بۆ ساردکردنەوەی رۆڵەکانیان لە پێشمەرگایەتی و بێهومێد کردنیان لە خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان دا. بۆ ئەم مەبەستە هەڵمەتێکی گەورەی داوا کردنی بنەماڵەی پێشمەرگەکانیان لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ شاری سنە دەسپێکردووە.لەم پیلانگێڕییەدا لە گەڵ بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی فارس لە کوردستان، ژمارەیەک جاش و خائینی بێ کەرامەت ھاوکارن و رۆڵ دەگێڕن.
کاربەدەستانی دوژمنی داگیرکەر، پاش شکستھێنان و مایەپووچ دەرچوونیان لە سیناریۆ و پڕۆژەکانی بەکارھێنانی «پەرەستوو»ی راهێنراو لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ فریودان یان گرتنی بەڵگەی ئەخلاقیی لە پێشمەرگە و دروستکردنی دیکۆمێنتاریی پڕ لە درۆ و چەواشە لە سەر PAK و SMK و رکێشکردنی ژمارەیەک بنەماڵە پێشمەرگە بۆ بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر و بوختانسازیی و دەنگۆداخستن لە رێگای ژمارەیەک پەیج و ماڵپەڕی سەر بە قەرارگای ڕەمەزان لە باشووری کوردستان؛ دیسان بەنیازن بە ڕکێشکردنی ژمارەیەک لەو بنەماڵە پێشمەرگانە بۆ باشووری کوردستان و بەکارھێنانیان لە سیناریۆ قیزەونەکانیان، ئاڵقەیەکی دیکە بخەنە سەر زنجیرەی پیلانگێڕییەکانیان دژ بە خەباتی سەربەخۆییخوازیی و خەباتگێڕانی ئەو ڕێبازە.
لێرەوە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی ھەڤاڵانی پێشمەرگە لە لایەک و میدیا و سۆشیالمیدیاکانی باشووری کوردستان لە لایەکی دیکەوە ئاگادار دەکەینەوە و ھیوادارین هیچ لایەک نەبنە یارمەتیدەر و نەبنە بەش و ئامرازێک بۆ جێبەجێ کردن و سەرکەوتنی ئەم پیلانگێڕییەی دام و دەزگا سیخوڕیی و تێرۆریستییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری فارس.

سپای میللیی کوردستان
یەکەی هەواڵگریی و ئاسایش
2ی رەشەمەی 2724 ی کوردی
20ی فێورییەی 2025 ی زایینی

سەرەوە