دواین هەواڵ

2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)

کوردستانی

ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان

22/01/2025

ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان


دوابەدوای بانگەوازی پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتیی، بۆ رێگرتن لە ئێعدامی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی؛ ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی رێبەندان هەروەک چاوەڕوان دەکرا، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەدەم بانگەوازەکەوە هاتن و بە داخستنی دووکان و بازاڕەکان پەیامی کۆڵنەدان و بەرخۆدانی خۆیان بە گوێی دەوڵەتی ئێرانی داگیرکەردا دایەوە و یەکگرتوویی ئەم نەتەوەیەیان نیشان‌دا.
لەگەڵ سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکە؛ لە سنە، سەوڵاوا، دیواندەرە، سەقز و شارەکانی دیکەی رۆژهەڵات هێزەکانی بەرفەرمانی ئێران بە جلی مەدەنییەوە کەوتوونەتە شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی بەشێک لەدووکانەکان.
لەلایەکی دیکەشەوە کەوتوونەتە پۆلۆمپ کردنی دوکانەکان و نیشانەکردنیان، بۆ ئەوەی دواتر خاوەنەکەیان بانگبکرێ بۆ لێپرسینەوە؛  هەروەها پێوەندییان کردووە بە بەشێکی زۆر لە کاسبکاران و هەڕەشەیان لێ کردوون.
هەڕەشە و گوشارە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، رۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە ناوەستێنێ و دواجار یەکگرتوویی ئەم نەتەوەیە هێزی ئەو دەوڵەتە ساختەیە تێکدەشکێنێ و لە کوردستان رایاندەماڵێ.

 

 

 

سەرەوە