پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا
29/12/2024
ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا بە داخ و کەسەری زۆرەوە تێرۆری ئەندامێکیPAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی ڕیزەکانی سپای میللیی کوردستان ڕادەگەیەنین. میلاد میرزایی خەڵکی شاری دیواندەرە کە لە ساڵانی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢ لە ریزەکانی سپای میللیی کوردستان بە ناوی "کاردان" ـەوە ئەرکی پێشمەرگایەتیی بەجێ دەھێنا، پاش گەڕانەوەی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایان ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، بۆ قەبووڵی ھاوکاریی دەگەڵیان و خەیانەت بە خاک و نەتەوەکەی، لە ژێر گوشاریی بەردەوام دا بوو. بەڵام ئەو پەروەردەیەکی وەرگرتبوو کە نابێ ھەرگیز لە پێناو ھیچ شتێکدا دەست لە گەڵ داگیرکەری نیشتمان تێکەڵ بکا و خەیانەت بە خاک و خەڵکی کوردستان بکا. چالاکانە بەشداریی لە ڕاپەڕینی ژینادا کرد و ھەر بەو ھۆیەشەوە ماوەیەک گیرا و زیندانیی کرا. دوا گوشاری دوژمن لە سەر ئەو کوڕە کوردە خاوەن بەڵێنە، گەڕانەوەی بۆ ڕیزەکانی سپای میللیی کوردستان بە مەبەستی سیخوڕیی و کردەوەی تێرۆریستیی بوو. بەڵام میلادی ڕەند و مەرد ھاوکات لە گەڵ ڕەتکردنەوە و نەچوونە بن باری ئەو خەیانەتە، دەست بەجێ فەرماندەیی سپای میللیی کوردستانی لە پیلانی دوژمن ئاگادار کردەوە. دوژمنی داگیرکەر کە لە بەچۆکداھێنانی میلاد، ھیوابڕاو ببوو، سەرەنجام شەوی رابردوو پاش ئەوەی ڕاپێچی مقەڕی ئیتلاعاتی سپای داگیرکەر دەکرێ، کۆتایی بە ژیانی دێنن و تەرمەکەی لە چۆڵگەیەک فڕێ دەدەن. ھەتا سەروەریی دەوڵەتی فارس بەسەر کوردستانەوە بمێنێ، تاوان و جەنایەتەکانی دەوڵەتی فارس لە شێوازی جۆراوجۆردا دەرێژەیان دەبێ. ئاسایش و ئۆقرە و بەختەوەریی کوردستانییان لە گرەوی رزگاریی نەتەوەیی و ھەڵگرتنی سەروەریی دەوڵەتی فارس و ئەستاندنی سەروەریی و سەربەخۆیی کوردستانە. فەرماندەیی گشتیی سپای میللیی کوردستان سڵاوی ئەمەگ و کۆڵنەدان پێشکەشی شەھید میلاد میرزایی و پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکەی و خاک و خەڵکی کوردستان دەکا. ھاوکات ھەمووان دڵنیا دەکاتەوە کە کۆتایی حوکم و دەسەڵاتی داگیرکەر نزیکە و زەبری تۆڵەی شەھیدان بەڕێوەیە. سپای میللیی کوردستانS.M.K یەکەی ڕاگەیاندن ٩ ی بەفرانباری ٢٧٢٤ک ٢٩ دیسامبری ٢٠٢٤ ز
بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان
هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد
بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK
٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا