دواین هەواڵ

2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە

سەرۆکایەتیی

هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم)

19/05/2025

 

هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا
(بەشی یەکەم)

هەرێمی کوردستان لە دامەزراندنیەوە تا ئێستا چەند هەڕەشەی گەورەی دەرەکیی تێپەڕاندووە کە دەکرێ لەم قۆناغانەدا پۆلێن بکرێن:
-هەڕەشە و لەشکرکێشییەکانی ترکیا بۆ داگیرکردن(ساڵانی ١٩٩١-٢٠٠٠).
-هەڕەشە لەشکرییەکانی ئێران و نوێڵدانی شەڕی ناوخۆ و حەولەکانی دابەشکردنی بەچەند ناوچەی نفوز و هەڵوەشاندنەوەی قەوارەکە(١٩٩١-٢٠٠٠).
-ھێرشی داعش و حەولی گرتنی ھەولێر(٢٠١٤-٢٠١٧).
-ھێرشی ھاوبەشی سپاکانی ئێران و عێراق بۆ داگیرکردنی هەولێر و کۆتاییهێنان بە هەرێمی کوردستان(٢٠١٧).
-هەڕەشەکانی بەغداو تاران بۆ خنکاندنی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی ئاسایشی و ھێرشە ھاژەکیی و درۆنییەکان(٢٠٢٣).
  وەك دەبینرێ خاڵی ھاوبەشی هەموو ئەو هەڕەشانە، دەرەکیی، وجوودیی و رەق و لەشکریی بوون. بێجگەلەوانە دەیان هەڕەشەی دیکەش هەن کە سەرچاوەی دەرەکییان هەیە و دەکرێ لە چوارچێوەی دژە«ئاسایشی کراوە» دا، بخوێندرێنەوە.*
   هەرێمی کوردستان بەرگەی هەموو ئەو هەڕەشانەی گرت و بە سەلامەت لێیان دەرچووە. ئیستا ھەرێم ئەگەرچی ئەکتەری نا-دەوڵەتییە، بەڵام لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا حیسابی دەوڵەتی بۆ دەکرێ و دەوری دەوڵەت دەگێڕێ.
  لەم بەرگەگرتن و ھەستانەوەیەدا، هەبوون و بەردەوامیی شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی بە هەرێمی کوردستان، فاکتەری گرینگ و بڕێک جاریش چارەنووسساز بوونە. ئێستا بە چاوخشانێکی خێرا بەسەر جووڵە دیپلۆماسییەکانی سەرکردایەتیی و کاربەدەستانی ھەرێم دا، بەڕوونی دیارە کە هەرێمی کوردستان پاش تێپەڕاندنی دوا هەڕەشە دەرەکییەکانی سەری، چلۆن لە هەستانەوە و پێگەی ھێزدایە:سەرۆک بارزانی ڕۆژانە چاوی بە کاربەدەستان و شاندی دەوڵەتان دەکەوێ؛ ھەنووکە بەڕێزان نێچیروان بارزانی لە ئێران، مەسروور بارزانی لە ئەمریکا و قوباد تاڵەبانی لە کۆڕبەندی دێڵفی/ن.
ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە لە ئاستی نێوخۆییدا، جارێکی دیکە شەرعییەت و متمانەی سیاسیی بە سیستەمی سیاسیی و کاراکتێر و دامەزراوە و کۆی قەوارەکە و بەھا نیشتمانیی و نەتەوەییەکان بەرز بکرێتەوە.( ماویەتی).

حسەین یەزدانپەنا
٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٥ک
١٩ی مای ٢٠٢٥ ز

سەرەوە