پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی
14/05/2025
بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK تیۆریی و دوکتورینە نوێیەکانی ئاسایش، لە سەر ئەوە پێدادەگرن کە ئاسایش بەر لەوەی بابەتێکی کەتواری و مادیی بێ، بابەتێکی کۆمەڵایەتیی، زەینی و زبانی و گوتارییە. کورتترین پێناسە بۆ چەمکی ئاسایش بریتیە لە: دروستبوونی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ و بێئۆقرەیی لە ئاستەکانی تاک، کۆمەڵگا یان دامەزراوە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکان بە هۆی ڕووداوێکی کەتواریی و مادیی یان دەربڕینێکی زمانی و گوتاریی ئەکتەرێک(Speech acts). بڕیاری خۆهەڵوەشانەوە و چەکدانانی PKK سووژەیەکە کە داگیرکەرانی کوردستان لە تەنیشت ڕەهەندەکانی دیکەی ئەو بڕیارە، بەتەمان بە شێوەی سیستەماتیک بیکەنە چەکێک بۆ لێدانی ئاسایشی کوردستان و کورد(بە مانا زەینییەکەی) و پیشاندانی وەک سێموبلی بێئاکامیی بەرەنگاریی کورد و ملنەدان بە نەزمی کۆڵۆنیالیستییان و شکاندنی ئیرادە و متمانەبەخۆبوونی مرۆڤی کورد. هاوکات ئەو ڕاڤە و شرۆڤانەی ئەو لایەنە گرینگەی پرسەکە ڕەچاو ناکەن و لە هەبوونی غافڵن، بەجۆرێک و بەڕادەیەک یارمەتیدەری کاریگەربوونی ئەو هەڕەشە ئاسایشییەن. بڕیاری خۆهەڵوەشانەوە و چەکدانانی PKK نە سەرەتای چارەسەر کردنی پرسی کوردستانە و نە کۆتایی ڕەوایەتیی خەباتی ڕزگارییخوازیی نەتەوەیی کوردستان و لەوانەش شێوازی چەکداریی و بایەخی هەبوونی هێزی لەشکرییە بۆ کورد. دوا ئەزموونی سەرکەوتنی ڕێژەیی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان، لە ئاکامی دەورێک بوو کە هێزی لەشکریی کورد لە شەری داعشدا گێڕای. ئەو بڕیارە کۆتایی پارادایمێکە کە پاش دەست هەڵگرتنیPKK لە ستراتیژی سەربەخۆیی و گوتاری نەتەوەیی، قەیران دایگرت و پشتێنەی پارێزگاریی نەیتوانی ناوەکە ڕەقەکەی بۆ بپارێزێ. بۆیە ئۆجالان گوتەنی کەوتبووە باری «خۆدووبارە کردنەوە»و بار گرانیی بە سەر بزاڤەکەوە. بۆیە ڕاست لەم کاتەدا کە لە لایەکەوە حەول دەدرێ، «پلانی نەهێشتی تێرۆری دەوڵەتی تورکیا»بە پڕۆژەی «چارەسەری پرسی کورد» دەرخواردی کوردستانیان بدرێ و تراژیدیای «حەسەن خەیری»بە شێوەیەکی کۆمێدیک دووبارە ببێتەوە و، لە لایەکی دیکەوە، تەپڵی کۆتایی پێویستیی هەبوونی هێزی چەکداری کورد و نەمانی ڕەوایەتیی خەباتی چەکداری دەکوترێ ؛ لە مێشک و سینگی هەزاران کوردستانیی باوەڕبەخۆدا، نەخشەی کوردستانێکی سەربەخۆ و خاوەن دەوڵەت و لەشکرێکی بەتوانا و تەیار بە چەکی پێشکەوتوو و تەکنۆلۆژیای لەشکریی، هەڵکەندراوە. حسەین یەزدانپەنا ٢٣یگوڵانی٢٧٢٥ک ١٣ی مای ٢٠٢٥ز
دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی
سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت
ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا