دواین هەواڵ

2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ!

سەرۆکایەتیی

لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە»

03/06/2025

 

لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە»

  ⭕️مێژووی مرۆڤ تژییە لە سەرکەوتنی ئەو گرووپ و لەشکر و نەتەوانەی بە باوەڕ بە رەوایەتیی پرسەکەیان و پشتبەستن بە بەها بەرزە ئەخلاقییەکان و داهێنانی جەنگیی و لەشکریی و تێکۆشانی جۆراوجۆر، بەرەنگاری هێزی لە خۆیان گەورەتر و تەیارتر بوونەتەوە و سەریشکەوتوون.
🔸دەوروبەری ٥٧٠ی زایینی "ئەبرەهەی حەبەشیی" بە لەشکرێکی گەورەوە کە هێزە سەرەکییەکەی ژمارەیەک فیلی جەنگیی مەترسیداربوون، بۆ لەناوبردنی«کەعبە»بەرەو «مكە»، لە رێدا دەبێ. کاتێ دەگاتە نزیک مکە«وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ ﴿۳﴾ تَرْمِيهِمْ بِحِجَارَةٍ مِنْ سِجِّيلٍ ﴿۴﴾فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَأْكُولٍ ﴿۵﴾»، لەشکری ئەبرەھە توونا دەکرێ.
(چەند پۆلێ باڵندە نێردرانە سەریان کە بە تێگرتنی وردکە گڵی لە کڵ دەرچوو فیلەکانیان وەک کای جاوراو ھاڕی). 
🔺١٠٠ ساڵ لەمەوبەر پلانی سایکس-پیکۆ و رێککەوتنی لۆزان، تەرتیباتێکی سیاسییان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکهێنا کە دەبوو هەناسەی بوون لە نەتەوەی کورد بچنێ و لە ناسنامەی نەتەوە خاوەن دەوڵەتەکانی داگیرکەری‌دا، بیتوێننەوە. ٤ دەوڵەتی تەیار بە چەک و لەشکر و خاوەن دیپلۆماسی و پێوەندیی فەرمیی بە پشتیوانیی پرەنسیپەکانی مۆدێرنیتە و ھێز و یاسای نێودەوڵەتیی، بە شێوەی سیستەماتیک لە ڕەھەندی جۆراوجۆرەوە کەوتنە وێزەی کورد و لە هیچ شتێ دەست و چەک و دەم و ھێز و یاسایان نەپاراست.
تاوانی ئەو دەوڵەتانە لە دژی کورد و کوردستان، نەک سەدان، بەڵکوو هەزارانە؛ بەڵام هاوکات بەرەنگاریی و نەبەردی کوردستانیانیش نەک سەدان، بەڵکوو هەزارانە. کوردستانی بێ دەوڵەتی داگیرکراو، بە باوەڕ بە رەوایەتی و حەق و ئەخلاق و داهێنان و تاکتیک و شێوازی لەشکریی و جەنگ، بە چەکی سادە و ساکاری سەردەم ١٠٠ ساڵە بەرەنگاری هەموو جیهان بووەتەوە و سروودی "ئەی رەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان"ی بە کردەوە سەلماندووە.نموونە تازەکەی ئەو جۆرە لە بەرەنگاربوونەوەو سەرکەوتن بەسەر دوژمنی بەھێزتردا، نەبەردە مێژووییەکەی پردێ بوو کە لەشکری پێشمەرگەی کوردستان بە ھێزێکی کەم و چەکی دەستی خۆی، سپاکانی تاران و بەغدای تێکشکاند و دەبابەی ئابرامزی سووتاند.
🔹لە سەردەمی ئاڵمانی نازی‌دا، ٦ ملیۆن جوو، بەر قڕکردنی ناسراو بە هۆلۆکاست کەوتن.کاتێ کە دەوڵەتیان دامەزراند، بەر هێرش و هەڕەشەی وجودیی دەوڵەتە عەرەبییەکان کەوتن. بەڵام بە خۆڕاگریی و ئیرادەی قایم و داهێنانی لەشکریی و جەنگیی، هەموو دوژمنەکانیان تێکشکاند و ئێستا یەک بە یەک دوژمنەکانیان بیراز دەکەن. 
♦️ڤێتنامییەکان سەرەڕای ناهاوسەنگیی هێز لەگەڵ ئەمریکا، بە خۆڕاگریی نەتەوەیی و داهێنانی تاکتیک و ستراتیژیی لەشکریی، سەرەڕای تەکنەلۆژییای پێشکەوتووی جەنگی و بۆردوومانە خەست و توندەکانی ئەمریکا، سەرەنجام ئەمریکایان لەو وڵاتە وەدەرنا و سەرکەوتن.
🔹جەزایرییەکان لە دۆخێکی ناهاوسەنگ‌دا ، ٨ ساڵ بەرەنگاری زلهێزێکی وەک فەڕەنسا بوونەوە. خۆڕاگریی و داهێنانە لەشکری و جەنگییەکانیان، بوونە ھۆی سەرکەوتن و بەزاندنی داگیرکەرەکەیان.
🔸ئۆکرانیا؛ ئۆپەراسیۆنی تۆڕی جاڵجاڵۆکە:
  ناهاوسەنگییەکی زۆری هێز و پێگە و توانا، لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیادا هەیە. هەر ئەوەش وای کردبوو کە رووسەکان پێیان وابێ لە ماوەی چەند حەوتوودا دەتوانن دەست بەسەر تەواوی خاکی ئۆکرانیادا بگرن. ئێستا ٣ ساڵ و ٣ مانگ و ١٠ رۆژ لە هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا تێدەپەڕێ، بەڵام سەرکردایەتی و خەڵکی ئەو وڵاتە سەرەڕای ئەو ناهاوسەنگییە و سەرەڕای بێ‌لوتفیی کۆشکی سپی و سووکایەتیی بە زیلنیسکی، کۆڵی نەداوە و خۆڕاگریی دەکا. 
وادیارە ئۆکرانییەکان ناهاوسەنگییەکانی نێوان هێزی خۆیان و هێزی رووسیا بە ھێزی عەقڵ و ستراتیژی و تاکتیک و تەکنیکی جەنگیی تایبەت قەرەبوو دەکەنەوە. ئۆپەراسیۆنی«تۆڕی جاڵجاڵۆکە» نموونەیەکی سەرکەوتووی ئاوێتەکردنی ئیرادە و عەقڵ و تەکنەلۆژیای نوێ و داهێنانی لەشکرییە.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئۆکرانییەکان پاش ١٨ مانگ ئامادەکاریی ورد لە خاکی ڕووسیادا، توانییان بە ١١٧ درۆنی FPV ، هێرشێکی بەرفراوان بکەنەسەر ژمارەیەک بنکەی ئاسمانیی رووسیا و ٤١ فڕۆکەی بۆمب‌هاوێژی رووسیی بە ئامانج بگرن و لەناویان بەرن.
خەسارەتی وێکەوتوو لە رووسیا بە ٧ ملیارد دۆلار مەزەندە دەکرێ.
🔵کۆبەند:
  لە کوردستان بڕێک دەنگ و ڕەنگی خۆبەدەستەوەدەرانە دەبیسترێ و دەبینرێ. بەڵام ئەو نموونە مێژووییانە سەلماندوویانە نەتەوەیەک کە بڕیاری دابێ ژیانی بندەستی و کۆیلەتیی رەت بکاتەوە و داگیرکەر لە وڵاتەکەی رابماڵێ و بە ئازادیی و سەربەخۆیی بگات یان ئازادیی و سەربەخۆیی خۆی بپارێزێ؛ نە خۆی رادەستی«ریالپۆلیتیک» و «واقعبینی سیاسیی»دەکا و نە دەبێتە دیلی«هاوسەنگیی هێز»؛ بەڵکوو تێدەکۆشێ بە خۆڕاگریی و داهێنان لە شێوازەکانی جەنگ و بەرەنگاریی، مل بە نەزم و سیستەمی داسەپاو نەدا و بەسەرکەوتن بگات.
کوردستان مل بە داگیرکەران نادا و سەرەنجام سەردەکەوێ و سپا و لەشکری پێشمەرگەی، ڕووسووری مێژوو دەبن.

حسەین یەزدانپەنا
١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ک
٣ی ژووئەنی٢٠٢٥ز

سەرەوە