دواین هەواڵ

2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە

کوردستانی

راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان

09/07/2025

 

راگەیاندنی هاوبەش  لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان 
بۆ ڕای گشتیی جیهانی

 لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەس لە شەڕی دوازدە ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، شەپۆلێکی نوێی سەرکوت لە دەستبەسەرکردن، ڕاودوونان و ئێعدام لە کوردستان و لە سەرانسەری ئێران لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستی پێ کردوە. ناوەندە ئەمنییەتییەکانیش بە هەڵبەستنی تۆمەتی ناڕەوا و پەروەندەسازی بۆ زیندانییانی سیاسی و هەروەها پێداچوونەوە بە یاسای سێخوڕی لە پاڕلمان و دەزگای قەزایی ڕێژیمدا دۆخێکی مەترسیداریان بۆ بەندکراوانی سیاسی  ڕەخنەگرانی حکوومەت خوڵقاندوە. ڕاپۆرتەکانیش دەریدەخەن کە هەتا ئێستا  ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە هەزار کەس تێپەڕیوە و ئێعدامی زیندانییانی سیاسی بەردەوام و ڕوو لە هەڵکشانە. هەر چەند ڕۆژ لەوە پێش بوو  ئیدریس ئاڵی، ئازاد شوجاعی و ڕەسووڵ ئەحمەد، سێ کۆڵبەری کورد کە تۆمەتی بی بنەمای  هاوکاریی ئیسڕائیل‌یان درابووە پاڵ، ئێعدام کران و هەر ئێستاش گیانی چەند  بەندکراوی دیکەی کوردی خەڵکی بۆکان کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەسبەسەر کران و حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە، لە مەترسی‌دایە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسەڵاتدارەتیی خۆیدا هەرکات لە شەڕێکی دەرەکی یان پرسێکی نێودەوڵەتی شکستی خواردبێ، تۆڵە لە بزووتنەوەی مافخوازیی خەڵک لە نێوخۆی وڵات کردووەتەوە و ئێستاش دەیەوێ تۆڵەی شکستەکانی لە شەڕی ئیسرائیل لە کۆمەڵگەی مەدەنی، بزووتنەوەی مافخوازیی گەلانی ئێران و زیندانییانی بێدیفاع بکاتەوە. بێگومان بێتوو کۆماری ئیسلامی هەست بە گوشار و کاردانەوەیەکی بەهێزی نێوخۆیی و دەرەکی نەکا، دوور نیە کارەساتی کۆمەڵکوژیی زیندانییانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێراندا دووپات بێتەوە، وەک چۆن ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی دوای ملدانی ڕێژیم بۆ ئاگربەس لەگەڵ عێڕاق دوای هەشت ساڵ شەڕی بێ‌ئاکام لەگەڵ ئەو وڵاتە هەزاران زیندانیی سیاسیی لە نێوخۆی وڵاتدا کوشت.
ئێمە وێرای دەربڕینی ئەوپەڕی نیگەرانیی خۆمان لە مەڕ ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە هەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنی و بەتایبەت لە گیانی زیندانییانی سیاسی دەکەن، داوا لە:
- خاتوو مای ساتوو، ڕێپۆرتێری تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤی لە ئێران
- ناوەندە نێونەتەوەییەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ
- هەموو خەڵکی ئازادیخوازی جیهان
دەکەین بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن دژی ئەم سیاسەتە نامرۆڤانەیە دەنگ هەڵبڕن و ڕێگە نەدەن کۆماری ئیسلامی بەم شێوەیە بێ‌پەروا بکەوێتە گیانی تێکۆشەرانێک کە هیچ تاوانێکیان جگە لە مافویستی، ئازادیخوازی و خەبات بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانیان و مافە سیاسی، مەدەنی و نەتەوایەتییەکانیان نەبووە.
داوا لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە ئێرانییەکان، ڕێکخراوەکان، ئێرانییانی ئازادیخواز و کوردانی تاراوگە دەکەین کە بە کۆدەنگی و بە ئاکسیۆن و کۆبوونەوەکانی خۆیان دەنگی ناڕەزایەتی و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بەو سیاسەتە سەرکوتگەرانەیە بەرز بکەنەوە. بێگومان هەستی هاوسۆزی و پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسی لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی ئێراندا زۆر بەهێزە و ئەو نارەزایەتییە جیهانییە ڕێخۆشکەر دەبێ بۆ حەرەکەتی سەرتاسەری و کوردستانی لە داهاتوودا و گوڕوتین‌بەخشینەوە بە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان لە وڵاتدا.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک
پارتی ئازادیی کوردستان PAK 
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
کۆمەڵە- رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. 


١٨ی پوشپەری ١٤٠٤ هەتاوی بەرابەر بە ٩ی ژوئیە ٢٠٢٥ میلادی

سەرەوە