دواین هەواڵ

2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران

ڕاگەیەندراو

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران

2 رۆژ پێش ئێستا

 

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران

 هەروەک پێشبینی دەکرا، سەرەنجام بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بنکە ئەتۆمی و هاژەکییەکان، ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی درۆن و سەربازگەکانی سپای پاسداران و فەرماندە لە کون خزیوەکانی، بەر هێرشی خەستی ئیسرایل کەوتن.
لە ئاکامی ئەم هێرشانەدا بەشێکی زۆر لەو دامەزراوانە تەفروتوونا کراون و پۆلێک لە فەرماندە سەرەکییەکانی سپای پاسداران،کوژراون.
بەرپرسیارێتی ئەو شەڕە بە ھۆی حەولدان بۆ بەرھەمھێنانی چەکی ناوکیی و ھاژەکیی و ھەڕەشە لە سەقامگیریی و ئاسایشی ھەرێمی و ھەڕەشەی لە ناوبردنی ئیسرایل و پێکھێنانی گرووپ و ڕێکخراوی تێرۆریستیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ئەستۆی تارانە.
دەوڵەتی ئێران لە ١٠٠ ساڵی رابردوودا بە گشتیی و ٤٦ ساڵی کۆماری ئیسلامیی بەتایبەتیی، بە نرخی برسیی‌کردنی خەڵک، داهاتی گشتیی لە پڕۆژە و بواری لەشکریی و ئاسایشی‌ و تێرۆریستیی دا، خەرج کردووە؛ لە حاڵێکدا هەرگیز لە هیچ شەڕێکی دەرەکیی‌دا سەرکەوتوو نەبووە و کۆی مەکینەی جەنگ و ئاسایشی لە خزمەت سەرکوتی نەتەوە بندەستەکان و پاراستنی قەوارە ناڕەسەن و ئیستیعمارییەکەیدا بووە.
بۆیە هەڵوێستی پارتی ئازادیی کوردستان وەک هەمیشە روون و ئاشکرا و راشکاوە و پشتیوانیی لەو هێرشانە و لە پڕۆسەی لە ناوبردنی تواناییە لەشکری و ئاسایشییەکانی ئێران دەکات.
پارتی ئازادیی کوردستانPAKهەر لەو کاتەدا کە لێدان و خاپوورکردنی ژێرخانی لەشکریی و لەناوبردنی تواناییەکانی ئێران و لەناوبردنی فەرماندەکانی سپای پاسداران بە هەنگاو و قۆناغێکی گرینگ بۆ ڕمانی شیرازەی کۆماری ئیسلامیی دادەنێ، بۆ کۆتاییهێنانی یەکجاریی بە ڕێژیم یان پچووک کردنەوە و لە تاران پەستاوتنی، لەسەر راپەڕینی سەرانسەریی نەتەوەکان پێدادەگرێ و هیوادارە کە راپەڕینی گشتیی خەڵک کۆتایی بە٤٦ ساڵ حوکمی تاوان و تاڵان بێنێ.


پارتی ئازادیی کوردستانPAK
٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ ک
١٣ی ژووەنی ٢٠٢٥ ز

سەرەوە