پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا 2025-07-12 رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا 2025-07-09 راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان 2025-06-26 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد
پێش 4 هەفتە
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» دوای شکست و داماویی لە شەڕی ١٢ رۆژەی دژی ئیسراییل و کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندە و زانا ئەتۆمییەکانی؛ دەوڵەتی داگیرکەر ٣ بەندکراوی کوردی بەناوەکانی«ئیدریس ئالی» و «ئازاد شوجاعی» خەڵکی گوندی «دۆڵەگەرمە» سەردەشت و «ڕەسوڵ ئەحمەد محەممەد»خەڵکی شاری سلێمانی، بەتۆمەتی بێبنەمای سیخوڕیی و هاوکاریی مووساد لە کوشتنی «مۆحسین فەخریزادە»، لە زیندانی ورمێ لە سێدارەدا. بەمجۆرە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، داخی شکست و دۆڕانی لەو شەڕدا بە بەندکراوانێکی بێ تاوان ڕشت کە نە پێوەندییان بەو شەڕەوە ھەبوو و نە لەو ١٢ ڕۆژەدا، لە ژیانی ئازاد و ئاسایی دا بوون. ئەم تاوانە بیرخەرەوەی کوشتاری بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسییە کە خومەینی پاش ھەڵقوڕانی جامە ژەهرەکەی و ملدان بە ئارگربەس لە شەڕی لە گەڵ عێراق، کەوتە گیانی بەندکراوانی سیاسیی و ئەو تاوانە گەورە فاشیستییەی خوڵقاند. کۆماری ئیسلامیی ھەڕەشە و مەترسیی لە سەر رۆژھەلاتی ناوەڕاست و جیھانی لە کوشتاری دانیشتوانی ناو جوغرافیای ئێرانەوە دەست پێکرد و دواجار بووە ھەڕەشە و مەترسیی لە سەر ئاشتی و سەقامگیریی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بگرە گشت جیھان. ئێستاش پاش ئەو شکستە، جارێکی دیکە بای داوەتەوە سەر ڕێچکەی سەرەتای. ئەوەش بازنەیەکی خوێناوییە کە تاران تێیدا دەسووڕێتەوە. بۆیە ئاسایشیی مرۆڤیی دانیشتوان، کوردستانیان و وڵاتانی ناوچەکە و جیھان حوکم دەکا، ھەمووان لە بەرەیەک بەرەنگاری مەکینەی کوشتار و جەنگ و کاولکاریی تاران ببینەوە. پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوە جیھانییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێعدامی ئەو بەندکراوانە بێنە دەنگ و بە فشار و مەرجدانان لەسەر تاران، ڕێ لە کوشتاریی پتر، بگرن و ڕێگا نەدەن بەندکراوانی سیاسیی نەتەوەیەکی بێدەوڵەت، بکەونە بەر تۆڵەسەندنەوەی کوێرانەی تاران. نەمریی بۆ شەھیدانی تازەی دەستی داگیرکەریی. پارتی ئازادیی کوردستان PAK ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ ک ٢٦ی ژووەنی ٢٠٢٥ز
راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا
دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد.
لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی
لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا.
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»
راگەیاندنی هاوبەش لە بارەی شەپۆلی نوێی سەرکوت لە ئێران و کوردستان
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە بەرەنگاریی و پاراستنی ژینگەی کوردستاندا